بیجاڕ
بیجاڕ
گەڕووس | |
---|---|
Bîcar – Bijar | |
وڵات | ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | سنە |
شارستان | بیجاڕ |
ناوچە | ناوەندی شارستانی بیجاڕ |
بوون بەشارۆچکە | ١٩٣٧ |
دەسەڵات | |
• شارەدار | عەلی پاشازادە |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٥٫٣٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٫٠٦٦ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٩٤٠ مەتر (٦٬٣٦٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٥٠٬٠١٤ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (گەڕووسی , سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٨٧ |
بیجاڕ شارێکی کوردنشینی پارێزگای کوردستانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، ناوەندی شارستانی بیجاڕ و لە کۆنترین شارەکانی ئێرانە:
- ناوەندی ناوچەی گەڕووسە.
جوگرافیای سروشتی
[دەستکاری]بیجاڕ ناوچەیەکی کوێستانییە. ١/٣ پانتای ئەم ناوچەیە کوێستانە. کەش و ھەوای ئەم ناوچەیە سارد و وشکە. بەرزی ئەم شارە ١، ٩٤٠ میتر لە ئاست دەریایە، کە دوای شاری کورد، دووھەمین شاری بەرزی ئێرانە. ٧٧٠ م لە تاران و ٤٢٥ م لە سنە بەرزترە.
بیجاڕ لە ڕۆژھەڵاتی باکوورەوە بە پارێزگای زەنگان و لە ڕۆژاوای باکوورەوە بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لە ڕۆژھەڵاتەوە بە پارێزگای ھەمەدان و لە ڕۆژاواوە بە ناوچەی دیواندەرە و سنە و لە باشوورەوە دەگاتەوە بە شاری قوروە.
کێوەکان
[دەستکاری]کێوەکانی ئەم ناوچەیە بریتییە لە:
کێوەکانی ناوچەی بیجاڕ |
---|
شانشین| چنگ ئەڵماس | زڕنیخ | ھەمزەی عەرەو (حەمزە عەرەب)| شاھا | چلتەن | سەنگ پا |پەنجەلی | زاغە | نسار | سەرقەیسە| نەقارەکوت | بادامستان | |
چەمەکان
[دەستکاری]چەمەکانی ناوچەی بیجاڕ بریتییە لە:
ناوی چەم | سەرچاوکە | ڕێژگە |
---|---|---|
قەمچوقا | کوێستانی چیچەکلوو | ڕووباری قەزل ئوزون |
قەزل ئوزون | کوێستانی ساراڵ و چلچەمە | دەریای خەزەر |
چەمی کوە زن | کوێستانی سەراو شارەک | ڕووباری قەزل ئوزون |
ئوزون دەرە | کوێستانەکانی سوڵتان ئاوا و شیرکوشی ژوورگ | ڕووباری تڵوار |
چەم | کوێستانەکانی موارەک باڵا و سەیدان | دەرژێتە ڕووباری شەوەر و دوایی بە تڵوار کۆتایی دێت. |
ژینگە
[دەستکاری]ناوچەی بیجار ژینگەیەکی بەپێزە کە دەکەوێتەN3600 تا N3612 بەری باکووری و E4725 تا E4753 درێژی ڕۆژھەڵاتەوە. پانتایییەکەی ٣١،٦١٢ ھێکتارە. ئەم ناوچەیە لە گرنگترین ژینگەکانی پارێزگای کوردستانە. بەھۆی کوێستانی بوون و کاریگەری شەپۆلە شێدارەکانەوە، ڕێژەیەکی باشی بەفر و باران دەیگرێت. لەم ژینگەدا ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵی کێوی، پەلەوەر، خزۆک و ماسی دەژین؛ وەک: مەڕ و بەرانی ئەرمەنی، ئاسک، ورچ، بەراز، پشیلە کێوی (گورواسە)، کەروێشک و پەلەوەری جۆراوجۆر وەک: شاوە سوڵتانی، کەو، چوڕە و گیانداری ئاوژی وەک: سەگاو، بووکەماسی، سیاماسی و ھتد.
جوگرافیای مرۆڤی
[دەستکاری]ژمارە، زمان و پێکھاتە
[دەستکاری]- ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی (٢٠١٢–١٣٩٠) ٥٢، ٢٨٣ کەس و ١٤، ٩٧٠ خێزانە. ژمارەی گوندنشینەکانی ناوچەی بیجاڕ ٤١، ٤٣١ کەسە.[١]
- خەڵکی بیجاڕ بە زمانی کوردی، زاراوەی گەڕووسی و سۆرانی قسە دەکەن. لە بڕێ ناوچەدا، بە ڕێژەیەکی کەم، زمانی تورکیش ھەیەکە بە زمانی کوردیش دەتوانن قسە بکەن
- شارستانی بیجاڕ، ٧شارەدێ و ٢٦٧ گوندی ھەیە.
- زۆربەی خەڵکی شاری بیجاڕ، سوننە و شیعە
- مێژوونووسان، مێژووی ئەم شارە بۆ ٣ھەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێننەوە.
ناودارانی بیجاڕ
[دەستکاری]- ئەمیر نیزامی گەڕووسی: سیاسەتوان، ئەدیب و خۆشنووسی سەردەمی قاجار
- زوبەیدە خانم ئەمینە ئەقدەس: لە ھاوسەرانی ناسرەدین شای قاجار
- فازڵ خان گەڕووسی: شاعیر و نووسەری دەرباری فەتحعەلی شا
- ئیسمایل خانی ئاوەجیانی گەڕووسی: مونشی ناەرەدین شا
- عەلیڕەزاخان گەڕووسی
- میرزا حسێن عەلی گەڕووسی
- شێخ عەبدولحسێن فازڵ گەڕووسی
- شێخ عەبدولمەجید گەڕووسی
- عەلی ئەوسەتی ئەنساری گەڕووسی
- شێخ محەممەد نەبی شەریعەت
- غوڵامعەلی بایەندۆر: سەرکردەی ھێزی دەریایی شاھەنشاھی ئێران
- یەدوڵا بایەندۆر
- عەلی ئەسغەر ئەمیرانی: ڕۆژنامەوان
- نەسروڵا بەنی سەدر
- عیزەتوڵا ڕیازی: یەکەمین پزیشکی پسپۆڕ لە پارێزگای کوردستان
- عەبدوڵڵا ڕەمەزانزادە: سیاسەتوان، مامۆستای زانکۆ
- فەرھاد ئەسڵانی: شانۆکاری شانۆ و سینەما
- سەعید ئاغاخانی: نووسەر، دەرھێنەر و شانۆکاری شانۆ و سینەما و تێلڤزیۆن
- ئیحسان ھۆشمەند: چالاکی نەتەوەیی مەزھەبی، لێکۆڵەر
- محەممەدعەلی کووشا: دەرسبێژی حەوزەی عیلمییەی قوم
- جەمشید فەرەجوەند: وێنەگر
- بەیتوڵا عەباسپوور: قارەمانی جیھانی وەرزش
- مەحموود دینی
- مەحموود شەھریاری: پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنی ئێران
چێشت و خۆراکە خۆماڵییەکان
[دەستکاری]خۆراکە خۆماڵییەکانی ناوچەی بیجاڕ بریتییە لە:
- ترشی حەفتەبیجاڕ
- بەرخێڵە
- ئاش تورش
- دۆشاو
- ھەڵوای پورشکە و گژنیز
- خۆرشتی گیلاخە
- خۆرشتی کنگر
- کووکووی سەوزی بە سەوزەی (تەڕگ خانەگان)
- قەیماخ
- شەلەم
- چێشتی قازیاخە
- کالویچ
- ھەڵوا سۆھانی
- ئاشدۆ
- کۆماج
پیشەسازی
[دەستکاری]پیشە دەستییەکان
[دەستکاری]ناوچەی بیجاڕ لە پیشە دەستییەکاندا، بە تایبەت قاڵی(مافوورە) و بەڕە (گڵیم) ناوبانگی زۆری ھەیە، پیشەدەستییەکانی ئەم ناوچەیە بریتییە لە:
- قاڵی
- قاڵیچە (دووسێ)
- بەڕەی کوردی
- جاجم
گەشتیاری
[دەستکاری]شوێنەوارەکان
[دەستکاری]- قەڵای قەمچوقە
- پردی سەڵواتاوا
- یاسووکەند و ئیمامزا عەقیل
- مزگت خەسراوای گەڕووس
- تەپەی قەواسوور
- ئووچە گونبەد
- دنگز قەڵا
- تەپەی سەراو گورگین
- چاڵ تەپە
- بورجی خشتی ئەشقون بابا
- زیارەتگای ھەمزەی ڕۆ
زیارەتگای ساحیبەخاتوون
- حەمامی یاسووکەند
شوێنی گەشتیاری
[دەستکاری]- پیستی ئیسکی نسار
- بازاڕی کۆنی بیجاڕ
- تیمچەی ئەمیر توومان
- تیمچەی حاجی شاباز
گەڕەکەکانی شاری بیجاڕ
[دەستکاری]گەڕەکەکانی شاری بیجاڕ |
---|
سەراو| بورجگە | قڵەی ھەڵوایی | قڵەی تەخت | پشت قڵە| تازاوا | پشت بازاڕ | پای قەپان | مەحلەی مووسایییەکان | مەحلەچاڵ | یارمجە | مەحمووداوا | باغ سالاری | ئەڵماسییە | مەرزبان | ڕێخ سیا | فەرەحی | بادامستان | عەسگەراوا | فەرھەنگیان | کارمەندان | شارەکی مەھدییە | بولوار ئیمام | شارەک ئافتاو | |
خوێندنگاکان
[دەستکاری]- زانکۆی ئەندازیاری و زانستی پایەی بیجاڕ
- زانستگای ئازادی بیجاڕ
- زانستگای پەیام نوور
- پەیمانگەی عیلمی -کاربردی بیجاڕ
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە. ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بیجاڕ تێدایە. |
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە ئەیلوولی ٢٠١٧
- بیجاڕ
- شارەکانی ئێران
- شارستانی بیجاڕ
- شارەکانی پارێزگای کوردستان
- شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
- گوندەکانی شارستانی بیجاڕ
- پەرتبوونی کورد