بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

کڵاود (بە ئینگلیزی: Cloud) کایەیەکی ڤیدیۆییی مەتەڵئامێزە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن کۆمەڵێک خوێندکاری بەرنامەی میدیای کارلێکەری زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا (USC) پەرەی پێدراوە. تیمەکە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ دەستیان بە گەشەپێدانی یارییەکە کرد بۆ سیستمی ویندۆز، ئەویش بە بەخشینێکی ٢٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە تاقیگەی داھێنانی یاری زانکۆی یوو ئێس سی. یارییەکە لە مانگی تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵدا وەک داگرتنێکی بێبەرامبەر بڵاوکرایەوە. تا مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠٠٦، ماڵپەڕی میوانداری یارییەکە ٦ ملیۆن سەردانی وەرگرتبوو، ھەروەھا یارییەکە ٦٠٠٬٠٠٠ جار داگیرابوو.

یارییەکە لە دەوری کوڕێک دەسووڕێتەوە کە لە کاتی نووستن لە قەرەوێڵەی نەخۆشخانەدا خەونی فڕین دەبینێت. بیرۆکەکە بەشێکی لە منداڵی جێنۆڤا چێن، دیزاینەری سەرەکی یارییەکە، وەرگیراوە؛ ئەو زۆر جار بەھۆی نەخۆشی ھەناسەتەنگییەوە لە نەخۆشخانە دەمایەوە و کاتێک بە تەنیا لە ژوورەکەیدا دەبوو، خەیاڵی دەڕۆیشت. یاریکەر ڕۆڵی کوڕەکە دەبینێت و لە جیھانی خەوندا دەفڕێت و ھەورەکان بەکاردەھێنێت بۆ چارەسەرکردنی مەتەڵەکان. ئامانجی یارییەکە ئەوە بوو ھەستگەلێک لە یاریکەر بوروژێنێت کە پیشەسازیی کایەی ڤیدیۆیی بە گشتی پشتگوێی دەخات.

کڵاود خەڵاتی باشترین فەلسەفەی خوێندکاریی لە کێبڕکێی یارییە شۆڕشگێڕەکانی سڵامدانس لە ساڵی ٢٠٠٦ بەدەستھێنا، ھەروەھا خەڵاتی پیشاندانی خوێندکاریی لە فێستیڤاڵی یارییە سەربەخۆکانی ساڵی ٢٠٠٦ بردەوە. یارییەکە پێشوازییەکی باشی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا، کە ئاماژەیان بە لایەنە بەرزەکانی وەک دیمەنەکان، مۆسیقا و کەشوھەوا ئارامەکەی کردبوو. چێن و بەرھەمھێنەر کێلی سانتیاگۆ دواتر پێکەوە ستۆدیۆی Thatgamecompany-یان دامەزراند، کە بیریان لە دووبارە دروستکردنەوەی یاری کڵاود کردووەتەوە وەک یارییەکی ڤیدیۆیی بازرگانی.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
حەسەن نەسروڵڵا لە ٢٠١٩
حەسەن نەسروڵڵا لە ٢٠١٩

ئەمڕۆ لە مێژوودا...

زیاتر لەم ڕۆژەدا»


ئایا زانیوتە...
ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٢٬١٠٧ وتار و ١٥٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٦٤٬٦٨٨ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٥٧ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٧٢٬١٠٧ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.