بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھێرشی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان (٢٠٢٢)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێرشی ٢٠٢٢ی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان
(ئۆپەراسیۆنی چنگی کلیل)
بەشێک لە ناکۆکیی تورکیا و پەکەکە، ململانێی ھەرێم و پەکەکە
ڕێکەوت١٧ی نیسانی ٢٠٢٢-بەردەوامە
(٢ ساڵ، و ٦ مانگ، و ٣ ڕۆژ)
شوێن
ھەرێمەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین،
ھەرێمی کوردستان
دۆخ بەردەوامە
شەڕکەرەکان
 تورکیا
پشتگیری دەکرێت لەلایەن:
پارتی دیموکراتی کوردستان (بانگەشەی تورکیا و پەکەکە)[١][٢]
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)
فەرماندە و سەرکردەکان
تورکیا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان
تورکیا یەشار گولەر
جەمیل بایک
موراد قەرەیلان
یەکە تێوەگڵاوەکان

تورکیا ھێزە چەکدارەکانی تورکیا

کەجەکە

زەرەر و زیانە گیانییەکان

٢١ کوژراو (بەوتەی تورکیا)[٤]


٥٠١ کوژراو (بەوتەی پەکەکە)[٥]

١٩٥ کوژراو یان گیراو (بەوتەی تورکیا)[٦]


٣٧ کوژراو (بەوتەی پەکەکە)[٧]
بەھۆی بۆردوومانی تورکیا ٨ گەشتیار کوژران و زیاتر لە ۲٢ کەسیش برینداربوون

ھێرشی ٢٠٢٢ی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان یان ئۆپەراسیۆنی چنگی کلیل[ئ] (بە تورکی: Pençe-Kilit Operasyonu) ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەردەوامی ھێزە چەکدارەکانی تورکیایە لە باکووری عێراق ئۆپەراسیۆنەکە لە ھەرێمی زاپ لە دژی ئامانجەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە بەڕێوەدەچێت، ئەوەش وەک بەشێک لە ئاڵۆزییە بەردەوامەکانی کورد و تورکیا.[٨]

باگراوەند

[دەستکاری]

سوپای تورکیا لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو چەندین جار ئۆپراسیۆنی لە دژی ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان ئەنجامداوە بەمەستی لێدان لە پێگە سەربازی و دورخستنەوەی ئەو ھێزانە لە سنووری تورکیا،[٩] بۆ ئەو مەبەستە لە ساڵی ٢٠٢٠ ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ - چڕنووکی ھەڵۆ و لە ساڵی ٢٠٢١ ئۆپراسۆنی چنگی بروسکەی ئەنجامدا.[١٠] لە١٨ نیسانی ٢٠٢٢ بۆجارێکی دیکە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی دیکەی لە دژی پەکەکە ئەنجامدا، پێش ئەوەی ھێرشەکان ئەنجام بدەن، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی کۆبووەوە و لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە وتووێژیان کردووە.[١١] بەپێی وتەی خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا، سوپای وڵاتەکەی لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە ئۆپەراسیۆنەکەی لە ناوچەکانی مەتین، زاپ و ئاڤەشینیان لە باکووری عێراق (باشووری کوردستان) دەستیپێکردووە.[١٢][١١] ھۆکاری ھێرەشەکەیان بۆ دانانی بنکەی نوێ لەلایەن پەکەکەوە لە سنوور و دژایەتی کردنی تیرۆر گەڕاندەوە.

ئۆپراسیۆنەکە

[دەستکاری]

ئۆپەراسیۆنەکە لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ بە بۆردوومانی پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ١٨ی نیساندا، ھێزەکانی تایبەت و کۆماندۆی تورک لەلایەن ھەلیکۆپتەرەکانی UH-60 بلاک ھاوکەوە لە پشت ھێڵەکانی ھێزەکانی پەکەکە دابەزین. وەزارەتی بەرگریی تورکیا بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر دیمەنی ئۆپەراسیۆنەکەی بڵاوکردەوە. خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٩ شەڕڤانی پەکەکە کوژراون، ھاوکات ٤ سەربازی تورک برینداربوون. لەھەمانکاتدا ناوەندی ڕاگەیاندنی ھەپەگە ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنەکەدا ٢٦ سەربازی ھێزەکانی تورکیان کوشتووە.

زیانەکان

[دەستکاری]

زیانەکانی تورکیا

[دەستکاری]

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) لە ١٤ی نیسان ھەتا ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢، زیانەکانی ھێزە چەکدارەکانی تورکیا و چالاکاکییەکانی گەریلاکان لەدژی تورکیا بە ئەم شێوەیە بووە:[١٣]

  • ٤٢٧ چەکدار کوژراون
  • ٨٨ چەکدار بریندار بوون
  • ٤ چالاکیی دەسبەسەرداگرتن
  • ٤ چالاکیی چوونە ناو سوپای تورکیا
  • ٢٠ چالاکیی ڕێکخراو و ھاوکات
  • ٣٧ چالاکیی تەقاندنەوە
  • ٦٢ چالاکیی نیشانەشکێن
  • ٦٨ چالاکی بە چەکی قورس
  • ١٤٧ شەڕ و چالاکیی گورزلێدان
  • ١ ھەلیکۆپتەری سکۆرسکی تەقێندراوەتەوە
  • ١ تانک تەقێندراوەتەوە تەقێندراوەتەوە
  • ٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تەقێندراونەتەوە
  • ١٤ سەنگەر لەناوبردراون
  • ٥ سیستەمی کامێرای چاودێری و دوو کامێرای وێنە و دیاریکردنی جووڵە لەناوبردراون
  • ٢ ئامێری دەنگھەڵگر لەناوبردراون
  • ٢ خێمەی سەربازی لەناوبردراون
  • ١ بی کەی سی لەناوبردراوە
  • ١ تۆپھاوێژ لەناوبردراوە
  • ١ چەکی ئەی٤ لەناوبردراوە
  • ٢٢ ھەلیکۆپتەر گورزیان لێدراوە
  • ٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گورزیان لێدراوە
  • ١ ئۆتۆمۆبیلی سەربازی گورزی لێدراوە

زیانەکانی پەکەکە

[دەستکاری]

کاردانەوەکان

[دەستکاری]

لەناو تورکیا

[دەستکاری]

پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) ئۆپەراسیۆنەکەی بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوبرد، دژایەتی خۆیان بۆ ئەم ھێرشانە دەربڕی لەھەمانکاتدا سەرسورمانی خۆیان لەوە نیشاندا تورکیا لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا خۆیان وەک ئاشتی خواز نیشان دەدات بەڵام بۆ چارەسەری کێشەکان ڕێگای شەڕ دەکرێتەبەر دژی نەیارانی[١٤] .مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکە ووتی، «ئەگەر لە دەرەوەی سنوورەکانمان، لە سووریا و باکووری عێراق ئەم ھەوڵە نەدەین، سبەی ناچار دەبین لەناو خاکی خۆماندا بەرەنگاریان ببینەوە. ناچارین ئەم کارە بکەین.»[١٥]رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەمە ٢٠ی نیسان، ڕایگەیاند ئۆپراسیۆنەکە بە ھەماھەنگی و ھاوکاریی حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستانە و سوپاسی کردن بۆ ئەو ھاوکارییە.

لەناو عێراق

[دەستکاری]

ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان نیگەرانی ئەم وڵاتەی لێکەوتەوە، بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئیدانەی ئەو ئۆپراسیۆنەی کرد و داوای لە تورکیا کرد کۆتایی بەو ھێرشە بھێنین کە بە ھەڕەشەکردن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییی عێراق ناوزەندی کرد. وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی سەروەری خاکی عێراقە لە کاتێکدا موقتەدا سەدر سەرۆکی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان داوای کرد، ئەگەر تورکیا نیگەرانی ئەمنی ھەبێت ئەوا لەگەڵ حکومەتی عێراق وتووێژیان لەسەر بکات و سوپاکەی لەسەر سنوور بکشێنێتەوە، لە ھەمان کاتدا ڕایگەیاند جارێکی دیکە ڕێگە بەوە نادەن کە ئەو کارە بکرێتەوە. نووری مالیکی سەرۆکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەو ھێرشە دەربڕی و داوای کرد ھێزەکانی پەکەکە عێراق جێبھێڵن.[١٦] پاش ئەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنەکە بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق بووە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو ھەواڵەی ڕەتکردەوە ڕایانگەیاند «قسەکانی ئەنقەرە بێ بنەمان و ھیچ ھەماھەنگییەک نییە لەبارەی ھێرشەکانەوە.» ھەروەھا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، «وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی تورکیای بانگ کردووە و یاداشتێکی ناڕەزایی توندی پێداوە و ھێرشە سەربازییەکانی لە یاداشتەکەدا بە کردارێکی یەکلایەنەی دوژمنکارانە ناوبردوە.»[١٧]

نێودەوڵەتی

[دەستکاری]

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیای مەزن، مەسروور بارزانی لەگەڵ سیاسەتمەدارانی بەریتانیا کۆبووەوە، کوردانی ئەو وڵاتەش وەک ناڕەزایەتییەک کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمیان ھێلکەباران کرد بەھۆی ئەوەی ھیچ لێدوانێکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم دواییەی تورکیا نەداوە،[١٨] ھەروەھا لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا و چەند شارێکی ئەڵمانیا گردبوونەوەیەک دژی ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدرا، چەندین ئاڵای یەکەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) وەک پشتگیرییەک بۆ کوردەکان لەو ئۆپراسیۆنەدا بەرزکرایەوە.[١٩]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ^ لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە ئەو ناوەی لەسەر داندراوە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Chenar Chalak (٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢). «Erdogan thanks Iraqi, Kurdish authorities for 'support' of anti-PKK operation». Rudaw.
  2. ^ «Avaşin ve Zap'a işgal saldırısı: 28 işgalci cezalandırıldı, 2 helikopter darbelendi!». ANF Turkish. 18 April 2022. لە 18 April 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ «Son dakika: PKK'ya 'Pençe-Kilit' operasyonu başladı! Bakan Akar: Hedeflerin tamamı ele geçirildi». Hürriyet. 18 April 2022. لە 18 April 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ Two Turkish soldiers killed in northern Iraq
  5. ^ «سقوط 10 قذائف في محيط قرية بقضاء العمادية في دهوك». Rudaw. 2 June 2022. لە 2 June 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ «Pençe Kilit'te 10 terörist etkisiz hale getirildi». TRT Haber. 15 May 2022. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  7. ^ HPG komutanından operasyon açıklaması: 2 timle bağlantımız koptu, HPG, Zap'ta şehit düşen 4 gerillanın kimliğini açıkladı, HPG: Özgür Kürt'ün sömürgeciliğe boyun eğmeyeceğini ispatladılar, Şehit düşen 4 gerillanın kimlikleri açıklandı, Zap'ta şehit düşen 2 gerillanın kimlikleri açıklandı, Çiyareş'te kimyasal silahla şehit düşen 8 gerillanın kimlikleri açıklandı, Şehit düşen 2 gerillanın kimlikleri açıklandı, HPG: 26 işgalci cezalandırıldı, silahlarına el konuldu
  8. ^ «Turkey launches new ground, air offensive in northern Iraq». Washington Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0190-8286. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 2022-04-19 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  9. ^ «Turkish warplanes hit Kurdish militant targets in northern Iraq- state news agency». SWI swissinfo.ch (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  10. ^ «Turkey launches offensive against PKK targets in northern Iraq - Al-Monitor: The Pulse of the Middle East». www.al-monitor.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  11. ^ ئ ا Welle (www.dw.com)، Deutsche. «Turkey launches new offensive against Kurdish militants in Iraq | DW | 18.04.2022». DW.COM (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  12. ^ «Turkey says its warplanes hit Kurdish militant targets in northern Iraq». Arab News (بە ئینگلیزی). ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  13. ^ Ji HPG’ê bîlançoya şer a mehekê: 427 dagirker hatin cezakirin ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Roj News, (15ê gulana 2022an)
  14. ^ «Turkey launches offensive against PKK targets in northern Iraq - Al-Monitor: The Pulse of the Middle East». www.al-monitor.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  15. ^ «لەکۆی 20 گوندی کریستیانەکان لە زاخۆ، نۆ گوندیان چۆڵکراون». www.rudaw.net. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  16. ^ «مالكی بۆ توركیا: ئیتر بەسە بۆردومانكردنی گوندەكانی هەرێمی كوردستان». Esta Media Network. ٢١ی نیسانی ٢٠٢٢. لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  17. ^ Corporation، Nalia. «وەزارەتی دەرەوەی عێراق: مافی ھەموو جۆرە وەڵامدانەوەیەکمان دژی تورکیا ھەیە». nrttv.com. لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  18. ^ «Kurdish protesters hurl eggs at Masrour Barzani's convoy in London». Medya News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  19. ^ «„Am ausführenden Ende einer fragwürdigen Willkürpraxis"». ANF News (بە ئەڵمانی). لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.