کوردیی کەڵھوڕی
ڕواڵەت
(لە کەلھوڕیەوە ڕەوانە کراوە)
کەڵھوڕی یان کلھڕی ناوی یەکێک لە زارەکانی دیالێکتی کوردیی باشوورییە و خێڵی کەلھوڕ بەم زارە کە بەشێک لە دیالێکتی کوردیی باشوورییە قسە دەکەن.
شێوەزارەکانی کوردیی باشووری[دەستکاری]
کوردیی باشووری لەم وەچە زارانە پێکھاتووە:
- کەڵھوڕی
- کرماشانی-قەسری
- کولیایی-گەڕووسی
- فەیلی-ئیلامی.[١]
- کرنی
- سنجاوی-زەنگنەیی
- خزڵی
- شێخ بزەینی
- مەڵگشایی
- بەیرەیی (بەدرەیی)
- کوردەلی
کەڵھوڕی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لە شارەکانی وەک شاباد (ئارووناوا)، گیەڵان، ئەیوان، سەرپێڵ زەھاو ھەیە.
ناو[دەستکاری]
"کەڵھوڕ" ناوی گەورەترین عەشیرەتی کوردە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ھەروەھا سەرچاوە ئێرانییەکانیش دەڵێن کە عەشیرەتی کەڵھوڕ گەورەترین عەشیرەتە لە دوای قەشقایی.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ عەلی سایە، نیعمەت، ڕێزمانی کوردی: زاری کەلھوڕی، (چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٤)، لل٦–٥، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان: وەزارەتی ڕۆشنبیری.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |