ناحیەی سەرقەڵا
ناحیەی سەرقەڵا | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة سرقلعة بە ئینگلیزی: Sarqala Sub-District | |
پۆتانەکان: 34°44′35″N 45°03′53″E / 34.74311°N 45.06477°Eپۆتانەکان: 34°44′35″N 45°03′53″E / 34.74311°N 45.06477°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
ئیدارە | ئیدارەی گەرمیان |
قەزا | قەزای کفری |
مەڵبەند | سەرقەڵا |
ژ.گوندەکان | ٣٣ |
بوون بە ناحیە | ١٩٢٧ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەر | تەها ئیبراهیم قادر |
ڕووبەر | |
• ناحیە | ٦٢٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٤٢ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٣٤٠ مەتر (١٬١٢٠ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٤٩٤ مەتر (١٬٦٢١ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٢٤٨ مەتر (٨١٤ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• ناحیە | ٩،٠٦٣ |
• چڕی | ١٤٫٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٧ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٢،٣٣٤ |
• لادێیی | ٦،٧٢٩ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناحیەی سەرقەڵا یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی سەرقەڵایە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی سەرقەڵا لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٩٬٠٦٣)کەسە.[٣]
لە سەرەتای درووست بوونی ئەم ناحیەدا ناوی ناحیەی شێروانە بوو، بەڵام لە دوایدا ناوی بووە ناحیەی سەرقەڵا.
ناو
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە لە سەرەتادا کە دروست بوو ناوی شێروانە بوو، بە ناوی قەڵای شێروانەوە ناونرا، تاوەکوو ساڵی ١٩٧٥ ناوەکەی گۆڕدرا بە ناحیەی سەرقەڵا. ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارەدێی سەرقەڵایە.
وشەی سەرقەڵا وشەیەکی لێکدراوە(سەر+قەڵا)، سەر: ڕۆپک، دوند، سەری چیا، قەڵا: لە شوێنێکی زۆر بەرز دروستدەکرێت وەکو چیا، بۆ ئەوەی دوژمن بە ئاسانی نەیگاتێ، لەسەر لێواری (قوللە)ی بۆ کراوە بۆ پاسەوانی کردنی قەڵا، سەرا و کۆشک تەلاری قەلاداری تێدا دروستکراوە. لە شارەدێی سەرقەڵادا شوێنەوارێکی لێیە بە ناوی(گۆڕ و گردۆڵکەی سەرقەڵا) کەوەک قەڵایەکی کۆن وایە بەسەر گردێکەوە، ناوی ئەم شارەدێیە لەوەوە ھاتووە.[٤]
جوگرافیا
[دەستکاری]ناحیەی سەرقەڵا ھاوسنوورە لەگەڵ:
- لە باکوورەوە ناحیەی ڕزگاری و ناحیەی ئاوەسپی.
- لە باشوورەوە ناحیەی جەبارە و ناحیەی ناوەندی قەزای کفری و ناحیەی کۆکس.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار و ناحیەی ڕزگاری.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی جەبارە و ناحیەی نەوجول.[٥]
ڕووبەر
[دەستکاری]ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٦٢٦کم٢)یە لە (٣٫١٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٢٢٫٤٪) قەزای کفری پێکدەھێنێت.[٦]
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (دووەم)ە لە پێنج ناحیەی قەزای کفریدا.
دانیشتوان
[دەستکاری]دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کورد، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٩،٠٦٣)کەسە.[٧]
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (سێیەم)ە لە پێنج ناحیەی قەزای کفری.
مێژوو
[دەستکاری]لەسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨)
[دەستکاری]لەدوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە (١١/تەممووزی/١٩٢٣)دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە عێراقەوە درا، ئەم بڕیارەش لە ساڵی دوایدا جێبەجێکرا بە ناردنی(٥) ئەندام وەکو نوێنەری لیواکە لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێراقدا(المجلیس التأسیس العراقی)، دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ناکۆکی نیوان عێراق - تورکیا لە سەر دواڕۆژی ویلایەتی مووسڵ، کۆمەڵەی گەلان لە شوباتی ١٩٢٥ز دا لیژنەی خۆی ڕەوانەی ئەم ویلایەتە کرد، بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێشەیە ئیتر سلێمانی بووە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق،[٨]
حکوومەتی تازە پێکھێنراوی عێراق ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکان، ئەم پرۆسەیە ھاوشێوەی سەردەمی پێشووی خۆی بە جیاوازییەکی کەمەوە بەڕێوەچوو.
* لە نێوان ساڵانی(١٩٢٦-١٩٣٦)
[دەستکاری]- بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(١١٧٥) لە ١٨\٨\١٩٢٧دا ناحیەی شێروانە ھاتە کایەوە.
- ھەردوو ناحیەی ناوەندی قەزای کفری و ناحیەی قەرەحەسەن بە بەیانی حکومی ژمارە(٥٣٣٥) لە ساڵی ١٩٣٣دا ھەڵوەشێنرانەوە.
* لە نێوان ساڵانی(١٩٣٦-١٩٤٧)
[دەستکاری]- بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٥٨) لە ٢٧\١\١٩٣٧دا ناحیەی پێباز ھاتە کایەوە بەدابڕانی لە ناحیەی شێروانە لە سنووری قەزای کفری لە پارێزگای کەرکووک.
لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا
[دەستکاری]ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر پارێزگای سلێمانی تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[٩]
* لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)
[دەستکاری]- بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٥٩دا، (٥) کەرتی ناحیەی پێبازی سەر بە قەزای کفری بە ناحیەی شێروانەی ھەمان قەزاوە لکێندرا.
* لەنێوان ساڵانی(١٩٦٥-١٩٧٧)
[دەستکاری]- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٠٣) لە ٣٠\٣\١٩٦٩دا، (٢٥) کەرت لە ناحیەی شێروانە دابڕێنرا بۆ ھێنانەکایەی ناحیەی جەبارە لە سنووری قەزای کفری، ناوەندەکەشی گوندی جەبارە بوو.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(١٣٧) لە ٢٨\٢\١٩٧٠دا، قەزای کەلار لە سنووری پارێزگای کەرکووکدا ھاتەکایەوە، ھەردوو ناحیەی شێروانە و ناحیەی پێبازی قەزای کفری پێوە گرێدرا.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٦) لە ٦\١١\١٩٧٥دا ناحیەی سەرقەڵا لە قەزای کەلار دابڕێنرا و بەقەزای کفرییەوە لکێندرا.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٨) لە ٦\١١\١٩٧٥دا، قەزای کەلار و قەزای چەمچەماڵ دابڕێنران لە پارێزگای کەرکووک و لکێندران بە پارێزگای سلێمانییەوە ھەروەھا بە ھەمان فەرمان قەزای کفری دابڕێنرا لە پارێزگای کەرکووک و لکێندرا بە پارێزگای دیالەوە.[١٠]
- بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(٢٦٣٦٣) لە ساڵی ١٩٧٥دا ناوی ناحیەی شێروانە گۆڕدرا بۆ ناحیەی سەرقەڵا و (٢١) کەرتی ناحیەی سەرقەڵا بە ناحیەی ناوەندی قەزای کەلارەوە لکێندرا.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٦) لە ٦\١١\١٩٧٥دا، (٦١) کەرتی ناحیەی سەرقەڵا دابڕێنرا بۆ ھێنانەکایەی ناحیەی تیلەکۆ لە سنووری قەزای کەلار ناوەندەکەشی لە گوندی تیلەکۆی گەورە بوو.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٧) لە ٦\١١\١٩٧٥دا، ناحیەی سەرقەڵا کە بریتی بوو لە (٢٤) کەرت لە قەزای کەلار دابڕێنراو لکێندرا بە قەزای کفرییەوە.[١١]
- قەزای کفری کە چووە سەر پارێزگای دیالە بە جێگیری مایەوە، گۆڕانکارییەکی وەھای بەسەردا نەھات، لە ناحیەکانی(ناحیەی ناوەندی قەزای کفری، ناحیەی سەرقەڵا، ناحیەی قەرەتەپە، ناحیەی جەبارە و ناحیەی کۆکس) پێکھاتبوو.
سەردەمی حکوومەتی ھەرێم
[دەستکاری]* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:
[دەستکاری]لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
[دەستکاری]لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٢]
* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٤ - ٢٠١٤)
[دەستکاری]- دوای ڕاپەڕین قەزای کفری کەوتە ژێر جڵەوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەنھا ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی جەبارە نەبێت. ئیتر لەو کاتەوە بووە قەزایەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ڕووی کارگێڕییەوە. دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق ھەروا مایەوە بە ڕێکەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق.
- ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق، بە ڕێکەوتنی حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراق، ئەم ناوچانە دابەشکران بۆ دووبەش لە کە ھەریەکەیان حکوومداری بکات تا یەکلایی بوونەوەی ماددەی(١٤٠) دەستوور، قەزای کفری بەشێکە لەم ناوچەیە دوو ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی جەبارە سەر بە پارێزگای دیالەن، ئەوەلاشی سەر بە پارێزگای سلێمانین.
- دوای پرۆسەی ئازادی زۆرینەی گوندەکانی گەرمیان بەتایبەت ئەوانەی بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتبوون ئاوەدانکرانەوە، ناحیەی نەوجول ئاوەدان بووەوە و لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، بۆیە خرایە سەر قەزای کفری، بەڵام لە پێشتردا لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای دووزخورماتوو بوو.
- لە ساڵی ٢٠٠٥دا ناحیەی ئاوەسپی ھاتە کایەوە بە دابڕانی (٣٥) کەرت و گوند لە ناحیەی قادرکەرەم و ناحیەی ڕزگاری. ناوەندەکەشی گوندی خان ڕۆستەمە.
- دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لەساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە رۆژی ٦/٨/٢٠٠٦ ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە قەزای کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠٠٨ بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو رووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.[١٣]
کارگێڕی
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە لە ٣٣ گوند پێکھاتووە:[١٤]
- سەرقەڵا(ناوەند)
- ئەوڵاقوت
- ئیبراھیم خان
- بەکرەشەل
- بەلەکەی بچوک
- بەلەکەی گەورە
- پاشا، سەرقەڵا
- توکن
- چاڵەسوک
- چوارشاخی خواروو
- چوارشاخی سەروو
- حەسیرە
- درۆزنەی بچوک
- درۆزنەی گەورە
- دێ بنە
- زەکی حاجی عەواد
- سەعداوا
- سەی جەژنی
- سەیدە
- شاکەل
- شەرەف خان
- عەزیزقادر
- فەتاح ھۆمەر
- کارێزی حەمەکەیفە
- کاکۆڵی، سەرقەڵا
- کانی ماران، سەرقەڵا
- کەواچەرمۆ
- گۆبان عەرەب
- میل قاسم
- ناساڵەح
- ھۆمەربەلی بچوک
- ھۆمەربەلی گەورە
- وەلی ھەیەر
- یەکەچاڵاو
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- قەزای کفری
- پارێزگای سلێمانی
- سەرقەڵا
- پێڕستی گوندەکانی پارێزگای سلێمانی
- پێڕستی گوندەکانی قەزای کفری
- ئیدارەی گەرمیان
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://lex.vejin.net/ck/search/?t=قەڵا
- ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11066101#map=10/34.7247/45.3117
- ^ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ UNAMI. «DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ محمود فھمی درویش. «الدلیل العراقی الرسمی لسنة ١٩٣٦» (بە عەرەبی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی کەرکووک» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
- ^ https://garmiyan.com/Yakaidariyakan.aspx?jimare=10 ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using Lang-xx templates
- Infobox mapframe without OSM relation ID on Wikidata
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای سلێمانی
- ناحیەکانی ھەرێمی کوردستان
- ناحیەکانی پارێزگای سلێمانی
- ناحیەکانی باشووری کوردستان