مێرنێر ٤
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
مێرنێر ٤ | |
---|---|
بەشێکە لە | Mariner program |
ناو بە زمانی فەرمی | Mariner 4 |
لە پێش | مێرنێر ٣ |
لە دوای | مێرنێر ٥ |
ڕووداوە بەرچاوەکان | rocket launch، planetary flyby، loss of signal |
خاڵی دەستپێک | Cape Canaveral Launch Complex 12، کیپ کانیڤیرال |
Destination point | بارام |
مووشەکی بەکارھاتوو | Atlas-Agena D |
کارپێکەر | Jet Propulsion Laboratory |
بەرواری دەستپێکردن | ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٤ |
وێبگە | https://www.jpl.nasa.gov/missions/mariner-4/ |
مێرنێر ٤ (بە ئینگلیزی: Mariner 4) لەگەڵ مێرنێر ٣، دوو کەشتیی ئاسمانیی سەر بە دەزگای ناسان کە مەبەستیان ناردن بوو بۆ ھەسارەی مەریخ. کەشتییە ئاسمانییەکە تەقێندرا لە ٢٨ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٤، و کەشتی ئاسمانی مێرنێر ٤ بووە چوارەمین کەشتی ئاسمانی کە بچێتە دەرەوەی زەوی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەسەر ھەسارەی مەریخ.
مێرنێر ٤ یەکەمین کەشتی ئاسمانی بوو کە توانی لە نزیکترین خاڵ وێنەی مەریخ بگرێ و بینێرێتەوە سەر زەوی. مێرنێر ناردرا بوو بۆ ئاشکراکردنی زانیاری نوێ و تازە لەسەر ھەسارەی مەریخ. دوای ھەوڵدانێکی زۆر، لە کۆتاییدا لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی لەگەڵ زەوی بچرا.
مێرنێر٤ و مێرنێر ٣
[دەستکاری]کەشتی ئاسمانی مێرنێر٤ و مێرنێر ٣، دوو کەشتی بوون چوونە نزیک ھەسارەی مەریخ و وێنەی ھەسارەکەشیان ناردەوە سەر زەوی.
ھەردووکیان لەسەر مووشەکی (ئەتڵەس د) رەوانەی دەرەوە کران
- کێش و توانایان نزیکی ٢٦٠ کیلۆگرام بوو
- ٨ ھەتا ١٥ کیلۆگرام ئامێری جیاوازی لەسەرە
- وزەی خۆری بۆشایییەکەی ٦ھەتا٩ مەترە و وە بەرزیەکەشتی ٩و٢ مەترە
- ھەردوو کەشتیەکە کامێرایەکی تەلەفزیۆنی پێوەیە
ھەر وێنەیەک کە بەو کامێرانەی سەری بیگرێت ٨ کاژێری دەویست ھەتا دەگەیشتەوە سەر زەوی.
لە ٢٠ کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندیی لەگەل زەوی پچڕا.
گالێری
[دەستکاری]-
یەکەمین وێنەی مەریخ لە نزیکەوە، لە ناوچەی ٣٣٠. لە دووری ١٢٠٠ کیلۆمەتر
-
بینینی کەش و ھەوای مەریخ
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێرنێر ٤ تێدایە. |