بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قۆخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قۆخی سووری پاییزە

قۆخ یان خۆخ (بە ئەردەڵانی: ھەشتاڵوو) میوەیەکە. بۆ یەکەم جار لە چین گەشەی کردووە. بەرزی دارەکەی ٤ – ١٠م دەبێت.

سوودە پزیشکییەکان

[دەستکاری]
  1. ئارەزووی خواردن زیاد دەکاو ڕێ لە تینویەتی دەگرێت.
  2. چالاک کەرەوەو نەرم کەرەوەیە بۆ بەد ھەرسی باشە.
  3. فەرمانەکانی جگەر چالاک دەکاو ڕێ لە زەردوویی دەگرێ و چارەسەری دەکات.
  4. پێست بەھێز دەکات و دەخرێتە نێو پێکھاتەکانی شامپۆ بۆ بەھێز کردنی قژ.
  5. دەمارەکان و ڕیخۆڵە چالاک و بەھێز دەکات.
  6. میزھێنەرە و بەردو لمی گورچیلە لادەبات.
  7. گوڵەکانی ڕێ لە نەخۆشییە دەروونییەکان دەگرێت (شڵەژاوی و دارووخان).
  8. و ھەروەھا گوڵەکەی بەکاردێت بۆ پاککردنەوەی برینی شێرپەنجەیی، ئەگەر بکوڵێت ئاوەکەی بۆ کەمکردنەوەی کۆکەو کۆئەندامی ھەناسە بەسودە بەمەرجێ کەمی لێ بخورێتەوە.
  9. ھاڕاوە و ورد کراوی گەڵاکانی بەسودە بۆ ڕاگرتنی خوێن بەربونی برین.
  10. گەڵاو توێژاڵی درەختی قۆخ بەسودە بۆ ئارام کردنەوە و میزەێنەرە و بەلغەم دەردەکاتە دەرەوە.
  11. لە کاری ئارایشتو جوانکاریدا ئاوەکەی دەخرێتە سەر پێست تاوشک دەبێتەوە، چونکە کونیلەکانی پێست بچووک دەکاتەوە و جوانی دەکات.
  12. ناوکی تۆوەکەیشی سوودی ھەیە لە نەھێشتنی کاریگەری خراپی کحول ژانەسەرو گێژی ناھێڵێ، ئەویش بەھاڕینی تۆوەکە و دانانی لەسەر ناوچەوان.
  13. ئەو چەورییەی لێی دەردەھێنرێت و بەکاردێت بۆ پاککردنەوەی برین و مایەسیری.

١٤. ئەگەر (٢٠)گرام لە گوڵی قۆخ بۆ ماوەی ھەشت کاتژمێر بکرێتە یەک لتر ئاو یان ھەمان بڕ لە (٣٠٠) گرام لە ئاو بکوڵێت پاشان بپاڵێورێت ئینجا (٥٠٠) گرام شەکری تێبکرێت، پاشان بخورێتەوە سودی گەورەی ھەیە.

  1. قۆخ بڕێکی زۆر لە ڕیشاڵی (cellulose) تێدایە، کە ڕیخۆڵە دەبزوێنێ و ڕێ لە قەبزی گەدە دەگرێت.
  2. زیادە خۆری زیانی ەەیە، برینی گەدە و ڕیخۆڵە و ەەوکردنی دروستدەکات.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

لڤین پرێس[بەستەری مردوو]