فەتاح ئەمیری
فەتاح ئەمیری | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٤٦ گوندی مەنیچەر، بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
مردن | ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ بۆکان |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی گشتیی قەبران، بۆکان |
پیشە | نووسەر، ڕۆماننووس |
زمان | کوردی |
نەتەوە | کورد |
کارە دیارەکان | زیندەخەو ھاوارەبەرە میرزا |
فەتاح ئەمیری (Fetah Emîrî) (١٩٤٦، گوندی مەنیچەر، بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان - ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە بۆکان) ڕۆماننووسێکی کورد بوو.
ژیان
[دەستکاری]فەتاح ئەمیری ساڵی ١٣٢٥ی ھەتاوی لە ئاوایی مەنیچەر سەر بە شاری بۆکان لە دایک بوو. خوێندنی سەرەتایی لە شاری مەھاباد درێژە پێ داوە. دواتر لە ئیدارەی کارەبای شاری بۆکان دامەزرا. لە سەردەمی پاڵەویدا (ساڵی ١٣٥٤) بەھۆی چالاکیی سیاسییەوە دەسگیر کرا و ھەتا ساڵی ١٣٥٧ لە بەندیخانە بوو. تا گوازتنەوەی گۆڤاری سروە بۆ سنە یارمەتی داوە و بەشی (سروەی ئازیز)ی لە ئەستۆ بووە کە پێشوازییەکی باشیشی لێ کراوە. ساڵی ١٩٩٣ لە یەکەم ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا وەک یەکێک لە حەوت بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵبژێردرا. شارەزایی و زاڵ بوونی ئەمیری بەسەر زمانی کوردی بەتایبەتی بنزاری موکریانی بووەتە ھۆی ئەوەیکە ڕۆمانەکانی ببنە سەرچاوەیەکی زیندوویەتیی پەند و ئیدیۆم و دەستەواژە و وشەی ڕەسەنی کوردی. ئەو ھەتا کۆتاییی ژیانی خانەنشین بوو و لە بۆکاندا دەژیا.[١][٢]
فەتاح ئەمیری بەدوای تووشبوون بە شێرپەنجە، لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە بۆکاندا کۆچی دوایی کرد.[٣]
بەرھەمەکان
[دەستکاری]ڕۆمانە چاپ کراوەکان:
- ھاوارەبەرە[٤][٥] (ڕۆمان) ١٩٩٠.
- میرزا[٦][٧] (ڕۆمان - درێژەی ھاوارەبەرە) ١٩٩٣
- زیندەخەو[٨] (ڕۆمان) ٢٠٠٣
- گێژەڵووکە (بەرگی یەک)؛ خەم و خەیاڵ (بەرگی دوو)، چاپەمەنیی ئامیار
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ فەتاح ئەمیری: لە ڕۆمانەکانی پێشوومدا نووسەرێکی گوندیم، ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ بڵاو بووەتەوە.
- ^ وتووێژی تایبەتی ھاژە لەگەڵ ڕۆمانووسی کورد فەتاح ئەمیری، ھاژە، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ بڵاو کراوەتەوە.
- ^ ڕووداو: فەتاح ئەمیری، نووسەری دیاریی کورد لە بۆکان کۆچی دواییکرد، نووسراو لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.
- ^ ھاوارە بەرە، فەتاح ئەمیری، ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبی کوردی، ئینتشاڕاتی سەلاحەدینی ئەییووبی، ورمێ ١٩٩٠.
- ^ ھاوارەبەرە، فەتاح ئەمیری، چاپەمەنی خانی، ١٣٩٩ (٢٠٢٠)
- ^ میرزا، فەتاح ئەمیری، ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبی کوردی، ئینتشاڕاتی سەلاحەدینی ئەییووبی، ورمێ ١٩٩٣.
- ^ میرزا، فەتاح ئەمیری، چاپەمەنی خانی.
- ^ زیندەخەو، فەتاح ئەمیری، بڵاوکەرەوەی ئاراس، ھەولێر ٢٠٠٣.