بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شوھرە بەیات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شوھرە بەیات
لەدایکبوون (١٩٨٧-٠٣-١٤) ١٤ی ئازاری ١٩٨٧ (تەمەن ٣٧ ساڵ)
ڕەشت، ئێران
وڵاتی وەرزشئێران، ئینگلتەرا
پیشەchess player، chess arbiter
Title of chess personWoman FIDE Master، International Arbiter
وەرزششەتڕەنج
خەڵاتەکانخەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا

شوھرە بەیات (بە فارسی: شهره بیات‎؛ لەدایکبووی ١٩٨٧) ژنە دادوەرێکی شەتڕەنجی ئێرانییە، کە لە ئینگلتەرا دەژی. ئەو سەرۆکی دادوەرانی پاڵەوانییەتی شەتڕەنجی جیھانیی ژنان بوو لە ساڵی ٢٠٢٠. لە ئازاری ٢٠٢١، بەیات لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەیی ژنانی ئازای پێدرا، ئەمەش لەپای بوونە پاڵەوان بۆ مافەکانی ژنان و گوێنەدان بە ھەڕەشەکانی حکوومەتی ئێران.[١]

شوھرە بەیات لە دایکبووی ١٩٨٧، لە شاری ڕەشت لە ئێران.[٢][٣] داپیرەی باوکی جوولەکە بوو کە لە باکو، ئازەربایجان کۆچی کردبوو بۆ ئێران لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەم. ئەوان شوناسی جووی خۆیان بەنھێنی ھێشتبوویەوە. بەیات بووەتە پاڵەوانی ئێران بۆ پاڵەوانییەتی خوار تەمەن ١٢ ساڵان. ئەو لە ساڵی ١٩٨٨، ماستەری لە ئەندازیاری سەرچاوە سرووشتییەکان بەدەستھێنا.[٣]

کاتێک بەیات تەمەنی بووە ٢٥ ساڵان، بووە دادوەری یاری شەتڕەنج، ئەو سەرۆکی دادوەرانی پاڵەوانییەتی شەتڕەنجی جیھانیی ژنان بوو لە ساڵی ٢٠٢٠. کاتێک وێنەی ناوبراو بە سەرپۆشێک بڵاوبوویەوە کە تەنیا لە دەوری ملیدا بوو ئەوا لە ناوخۆی ئێران کاردانەوەی تووندی لێ کەوتەوە. دواتر فیدراسیۆنی شەتڕەنجی ئێران، داوای لێکرد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای لێبووردنێک بکات و وێنەکەش بگۆڕێت بەوێنەیەکی حیجاب لەسەر، بەڵام شۆھرە ئەوەی ڕەتکردەوە.[٤]

دوای ئەم ڕووداوانە، لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ توانی مافی پەنابەرێتی لە بەریتانیا وەربگرێت.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «2021 International Women of Courage Award Recipients Announced». US Department of State. ٤ی ئازاری ٢٠٢١. لە ٥ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە. ئەم وتارە دەقەکانی لەم سەرچاوەیە ھێناوە، کە لە پاوانی گشتییە.
  2. ^ «Interview with General Secretary of the Iranian Chess Federation». Kenya Chess Masala (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٧ی ئازاری ٢٠١٧. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ ئ ا Vasilyeva، Nataliya (2020-09-26). «'I couldn't tolerate it any longer': how Iranian chess referee with secret Jewish heritage was forced to live a 'fake' life». The Telegraph (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٣٠٧-١٢٣٥. لە 2020-09-26 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخی |issn= بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ Church، Ben (١٤ی نیسانی ٢٠٢٠). «Iranian woman fears punishment after condemnation for not wearing the appropriate headscarf». CNN. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. ^ Church، Ben (١٤ی نیسانی ٢٠٢٠). «Iranian woman fears punishment after condemnation for not wearing the appropriate headscarf». CNN. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)