بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زمانە تورکییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بڵاوبوونەوەی زمانە تورکییەکان لە ئەوراسیادا

زمانە تورکییەکان ماڵباتە زمانێکە کە لە ٣٥ زمان پێکدێت.[١] زۆرجار ئەم ماڵباتە زمانە دەخرێتە ناو خێزانی زمانە ئاڵتەیکەکان کە پێکدێت لە ژاپۆنی و کۆری و مۆنگۆلی. ئاخێوەرانی ئەم کۆمەڵە زمانە دەکەونە ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای ئاسیا، ناوەندی ئاسیا، سیبێریا و ئەناتۆلیا. زمانە ترکیکەکان زمانی زکماکی ١٧٠ ملیۆن کەسە.[٢] زمانی تورکیش زۆرترین ئاخێوەری ھەیە لەناو ھەموو زمانە تورکییەکان کە زیاتر لە ٧٥ ملیۆن ئاخێوەرە.[٣]

تایبەتمەندی

[دەستکاری]

خاسیەتەکانی ئەم ماڵباتە زمانە بریتین لە ئەگلوتیناسیۆن واتە بە لکاندنی وشە و پێشگر و پاشگر وشەی زۆر درێژ و ئاڵۆز دروست دەکرێ و تایبەتمەندییەکی دیش بریتییە لە نەبوونی جێندەر لە زمانەکان.

خوێندوارەکان بە پێی وڵات

[دەستکاری]

ئەم وڵاتانەی کە زۆرترین خوێندوار بە زمانی تورکییان تێدایە، ئەمانەن:[٤][٥]

ژمارە وڵات خوێندوارەکان
(ملیۆن)
زمانەکان
١  تورکیا ٦٥ - ٥٥ زمانی تورکی - زمانی ئازەربایجانی
٢  ئۆزبەکستان ٣٠ - ٢٥ زمانی ئۆزبەکی - زمانی کازاخی
٣  ئێران ١٥ - ١٣ زمانی ئازەربایجانی - زمانی قەشقایی
٤  کازاخستان ١٤ - ١٣ زمانی کازاخی - زمانی ئۆزبەکی
٥  چین ١٢ - ١٠ زمانی ئۆیغوری - زمانی کازاخی
٦  ئازەربایجان ١٠ - ٩ زمانی ئازەربایجانی - زمانی تورکی
٧  ڕووسیا ١٠ - ٩ زمانی تاتاری - زمانی باشقیری - زمانی یاقووتی
٨  قرغیزستان ٦ - ٥٫٥ زمانی قرغیزی - زمانی ئۆزبەکی
٩  تورکمانستان ٥ - ٤٫٥ زمانی تورکمانی - زمانی ئۆزبەکی
١٠  یەکێتیی ئەورووپا ٥ - ٤ زمانی تورکی - زمانی ئازەربایجانی
١١  ئەفغانستان ٤ - ٣ زمانی ئۆزبەکی - زمانی تورکمانی
١٢  عێراق ٢ - ١ زمانی ئازەربایجانی - زمانی تورکی
١٣  تاجیکستان ١٫٥ - ١ زمانی ئۆزبەکی - زمانی قرغیزی
١٤  ویلایەتە یەکگرتووەکان ١ - ٠٫٥ زمانی تورکی - زمانی ئازەربایجانی
١٥  سووریا ١ - ٠٫٥ زمانی ئازەربایجانی - زمانی تورکی
- شوێنەکانی تری جیھان ١ - ٠٫٥
ھەموو زمانە تورکییەکان ١٨٠ - ١٧٠

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Dybo A.V. (2007). «ХРОНОЛОГИЯ ТЮРКСКИХ ЯЗЫКОВ И ЛИНГВИСТИЧЕСКИЕ КОНТАКТЫ РАННИХ ТЮРКОВ» [Chronology of Turkish Languages and Linguistic Contacts of Early Turks] (PDF) (بە ڕووسی). p. 766. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١١ی ئازاری ٢٠٠٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ Janhunen، Juha (2013). «Personal pronouns in Core Altaic». Shared Grammaticalization: With Special Focus on the Transeurasian Languages. p. 223. ISBN 9789027205995.
  3. ^ Katzner، Kenneth (March 2002). Languages of the World, Third Edition. Routledge, an imprint of Taylor & Francis Books Ltd. ISBN 978-0-415-25004-7.
  4. ^ https://www.ethnologue.com/
  5. ^ https://glottolog.org/