ئەشرەف داری
ئەشرەف داری (بە عەرەبی: أشرف داري؛ لەدایکبووی ٦ی ئایاری ١٩٩٩) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی مەغریبییە، بەرگریکاری یانەی بغێستی فەڕەنسی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریبە.
کاروانی وەرزشیی داری لە یانەی ویدادەوە دەستی پێکرد، داری سەرەتا لە ھەڵبژاردەی لاوانی خوار ٢٠ و ٢٣ ساڵانی مەغریب دەستی پێکردووە، لە ٢٠٢١، بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ناوخۆیی تۆپی پێی مەغریب کراوە.
کاروانی وەرزشیی یانە
[دەستکاری]ویداد
[دەستکاری]سەرەتای کاروانی پیشەگەریی داری لە یانەی ویدادەوە بوو، لە ٢٠١٧ دەرکەوت، لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢، یەکەم نازناوی کیشوەریی بەدەستھێنا کە جامی پاڵەوانەکانی ئەفریقای ٢٠٢٢ بوو، کە ٢-٠ بەرامبەر بە ئەھلی براوەبوون.
بغێست
[دەستکاری]لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢، داری بە گرێبەستێکی ٤ ساڵە پەیوەندی بە یانەی بغێستی فەڕەنسییەوە کرد، ویداد ٢٫٧ ملیۆن یۆرۆی وەرگرت. یەکەم دەرکەوتنی لە ٧ی ئاب بوو. لە ٢١ی ئاب یەکەم گۆڵی بەرامبەر بە ئۆنژیس تۆمارکرد، کە ٣-١ براوەبوون.
کاروانی وەرزشیی نێونەتەوەیی
[دەستکاری]یەکەم دەرکەوتنی داری لە ھەڵبژاردەی ناوخۆیی تۆپی پێی مەغریب لە جامی عەرەبی فیفای ٢٠٢١ بوو، کە بەرامبەر بە سعوودیە بوو، ١-٠ براوەبوون.
داری لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بانگھێشتی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریب کرا، یەکەم دەرکەوتنی لە پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢٣ بوو، بەرامبەر بە لیبێریا بوو، کە ٢-٠ براوەبوون.
لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، داری بانگھێشتکرا بۆ ھەڵبژاردەی مەغریب لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢، لەیاری دیاریکردنی پلەی سێیەم بەرامبەر بە کرواتیا، تاکە گۆڵی مەغریبی تۆمارکرد، کە ٢-١ دۆڕان و پلەی چوارەمیان بەدەستھێنا، ئەوەش یەکەم گۆڵی بوو لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی.
ئامارەکان
[دەستکاری]گۆڵە نێونەتەوەییەکان
[دەستکاری]ز. | ڕێکەوت | یاریگا | بەرامبەر | گۆڵ | ئەنجام | پاڵەوانیەتی |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ | یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە، ڕەیان، قەتەر | کرواتیا | ١-١ | ١-٢ | جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Achraf Dari»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەشرەف داری تێدایە. |