ئێلایەت
ئێلایەت (بە تورکی: ایالت، بە ئینگلیزی: State) بەشێکی سەرەکیی ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتیی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بوون.
لە ١٤٥٣ەوە تا سەرەتای سەدەی نۆزدەھەم، حکوومەتی ناوەخۆی عوسمانی بە شێوەیەکی ئازاد پێکھاتبوو.[١] ئیمپراتۆرییەتەکە لە سەرەتادا دابەش بوو بەسەر ویلایەتەکاندا کە پێی دەگوترا ئێلایەتەکان، کە لەلایەن بێلەربێی (ناوی ھاوشێوەی دووک لە زمانی تورکی) بەڕێوەدەبرێن.[١] ڤیزیری گەوری (سەرۆک وەزیران- صدر اعظم) بەرپرسیار بوو لە بەڕێوەبردنی ھەموو کاروبارە باڵاکانی دەوڵەت، لە پایتەخت و ویلایەتەکان.[١] و لە نێوان ساڵانی ١٨٦١ و ١٨٦٦، ئەم ئیلاێتانە ھەڵوەشێندرانەوە، و ناوچەکە بۆ مەبەستی بەڕێوەبردن دابەشکران و کران بە پارێزگا.[١]
ئیالێتەکان دابەش دەکران بۆ ناوچە بە ناوی لیڤاس یان سانجاکس، ھەریەکێکیان لەژێر بەرپرسیارێتی پاشایەکدا بوو، بە ناونیشانی میرا-لیرا، یان سەنجەک-بێی.[٢][٣] ئەم پارێزگایانەش بەگشتی لەلایەن ئەورووپییەکانەوە بە پاشالیکس ناودەبران.[٣] پاشا دەسەڵاتی حوکمڕانی تەواوەتی لە پارێزگاکەی پێ دەبەخشرا، کە سەرۆکی ھەردوو بەشی سەربازی و دارایی بوو، ھەروەھا بەڕێوەبەری پۆلیس و دادوەری تاوانکاری.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب پ A handbook of Asia Minor. Naval Staff. Intelligence Department. ١٩١٩. لاپەڕە 203.
- ^ Raymond Detrez (١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨). Europe and the historical legacies in the Balkans. Peter Lang. لاپەڕە 167. ژپنک ٩٧٨-٩٠-٥٢٠١-٣٧٤-٩. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب The empires and cities of Asia (1873) by Forbes, A. Gruar. Page 188
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێلایەت تێدایە. |