بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئێزیدی (ئایین)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێزیدی
ئایین ئێزیدییەت
شوێنی دەرکەوتن سەدەی ١٢یەم لە کوردستان
درێژبوونەوە لالش، ھەرێمی کوردستان کوردستان
بڕواگەلی ئایینی یەکتاپەرستی

ئێزیدی یان داسنی یەکێکە لە ئایینەکانی کوردستان. خاوەنی ڕێسا و نەریتی تایبەت بە خۆیانن و زۆربەیان لە باشووری کوردستان و ئەرمەنیا دەژین. ھەروەھا لە بۆتان و دەربێسیە و باکووری پارێزگای حەسیچە و دەڤەری عەفرین لە حەلەب و ئەلەگەزی ئەرمەنستان و پارێزگای قەرس و ئەردێخانی باکووری ڕۆژھەڵاتی تورکیادا دەژین. کوردانی ئێزدی بە کوردیی کوردیی باکووری دەدوێن.

ئایینی ئێزیدی لەنێوان خەڵکی نائێزیدی زۆرتر بە ناوی ئێزیدی دەناسرێتەوە. ئەم ناوە لە وشەی ئێزید و ئەوەش لە وشەی ئاویستایی «یەزەتە» گیراوە؛ بەڵام لە دەقە کۆنەکان و ھەروەھا لەنێو خەڵکەکە زۆرتر ناوی داسنی بۆ ئەم ئایینە بەکار دێت. وشەی داسن بریتی لە «دەئوە+یەسنە»یە کە دەئوە کۆمەڵێک لە خواکان لە ئایینی کۆنی ھیندوئەوروپین کە لەبەرانبەر «ئەھورە/ئەسورە» کان جێ دەگرن و لە دەقە زەردەشتییەکان بە «دەئوە یەسنا»یی ناویان نوسراوە و بەپێچەوانەی ئەھورەکان لای زەردەشتییەکان پیرۆز نین، بەڵام بۆ ھیندۆکان پیرۆزن و ئەمە بەم ھۆکارەیە کە ئایینی ئێزیدی/داسنی لە نەریتی دەئوەیەسنەیی دامەزراوەتەوە.

بیروباوەڕی ئایینی ئێزدانی

[دەستکاری]
مەزاری شێخ عەدی کوڕی موسافر کە لەلایەن ئێزیدییەکان پیرۆزە
  • خودا - ئێزدان (خودا): گەورەیەکە لە نووسیندا دەرناکەوێت، لە سەروی نموونە و شێوەوەیە؛ سیفەتەکانی کۆنن وەکو زاتی خۆی ھیچ شتێک لەسەر شێوەی ئەو نییە و لە ھیچ شتێک ناچێت. لەبەرەوەی خودایە کەواتە خوای مرۆڤە.
  • مەلیکە تاووس مەلیکی ھەمو مەلائیکەتەکانە (فریشتەکانە). مەلیکە تاووس بریتییە لە عەزازیل یان بە عەرەبی (عزائیل) (بە ئینگلیزی: Melek Taus یان The Peacock Angel) کە حوکمی ھەمو زەوی دەکات بە یارمەتی و ھاوکاری حەوت فریشتەی دیکە ئەو حەوت مەلائیکەیەش لەژێر دەمری خودای گەورەدان.
  • پارێزگای لالش پیرۆزترین شوێنی ئایینییە.
  • پیرەکان:- پیرۆزترین و کۆنترین چینی ئایینی ئێزدیا. ئێزدییەکان وەک یارسان و زەردەشتی و ئالویەکانی باکووریان چینی پیراتیان ھەیە،
  • بیرۆکەی ناو:- ناوی ئێزدی (یان ئێزدای)یان «ئێزدانی» واتای پەرستراوە، و وشەی ئێزدی واتا «بەندەی خودا»یاخود بە کورمانجی «ئەز دایم» واتا ئەو (خودای ئەز دایم) و بەم شێوەیە شوێنکەوتووانی ئایینەکە باسی خۆیان دەکەن.[١]

ناودارەکان

[دەستکاری]

ڕێگەی پێرەکان

[دەستکاری]
کۆمەڵە کوردێکی ئێزیدی

کۆنترین و پیرۆزترین چینە لەنێو ئایینی ئێزدانیدا، ھاژی وتنەوەیە، کە ھەر یەک لە ئایینی زەردەشتی و یارسانی و ئالویەکانی باکووریش بە ھەمان شێوەی ئێزدییەکان چینی پیرەکانیان ھەیە؛ و ئەم ئایینانە لە چەندین ئەرک و شێوازدا لە یەک دەچن. بە گرووپی ئایینییەکانی (ئێزدانی) ناسراون بۆ نموونە:

  • ھەبوونی چینی پیران
  • ڕێزگرتن و پیرۆزناسینی سەرچاوەکانی سروشتی وەک (ئاو، ھەوا، و ئاگر)
  • بەکارھێنانی ئامرازەکانی موسیقای (دەف و شەباب) بۆ ڕێوڕەسمی ئایینی
  • درێژکردنی سمێل- درێژکردنی سمیل لەنێو یارسانی و ئێزدی و عەلویدا ھەیە
  • ھەر چوار ئایین چوارشەم بە پیرۆزترین ڕۆژ دەزانن
  • لەبەرکردن جلیوبەرگی سپی بەتایبەتی بۆ پیاوانی ئایینی

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ مەحموود فەھمی دەروێش، بەڵگەی کۆماری عێراقی لە ساڵی ١٩٦٠، لاپەڕەی ٤٣١