بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆقیانووسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆقیانووسیا
بەشێکە لەOceania
وڵاتبێ نرخ
دابەشکاریی کارگێڕیبێ نرخ
پۆتانی شوێن٢١°٠′٠″S ١٦٦°٠′٠″E
دانیشتووان١٢٬٣٥٥٬٦٩٥
ڕووبەر١٬٢٦٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
Map

ئۆقیانووسیا [١] ناوچەیەکی جوگرافییە کە ئوسترالیا، میلانیزیا، مایکرۆنیزیا و پۆلینیزیا لەخۆدەگرێت. ئۆقیانووسیا لە سەرانسەری نیوەگۆی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا درێژدەبێتەوە و ڕووبەرەکەی ٨,٥٢٥,٩٨٩ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (٣,٢٩١,٩٠٣ میل چوارگۆشە) و ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ٤٤.٤ ملیۆن کەسە لە ساڵی ٢٠٢٢. ئۆقیانووسیا بە بەراورد بە کیشوەرەکانی دیکە بچووکترینە لە ڕووی ڕووبەرەوە، و دووەم بچووکترینە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە دوای ئەنتارکتیکا.

تێکەڵەیەکی ھەمەچەشنی ئابووری ھەیە، لە بازاڕە داراییە پێشکەوتوو و کێبڕکێکارە جیھانییەکانەوە وەک ئوسترالیا و نیو کالیدۆنیا و نیوزلەندا، کە پلەیەکی بەرزیان ھەیە لە پێوەرەکانی کوالێتی ژیان و گەشەپێدانی مرۆیی، تا دەگاتە ئابوورییە زۆر کەمتر پێشکەوتووەکانی وەک پاپوای نیوگینیا، ڕۆژئاوای نیوگینیا و کیریباتی ڤانواتو و توڤالو و ھەروەھا ئابوورییە مامناوەندەکان لە دوورگەکانی پالاو و فیجی و تۆنگای زەریای ھێمن. ئوسترالیا گەورەترین و پڕ دانیشتووترین وڵاتی ئۆقیانووسیایە و سیدنی گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Houssain Kettani (٢٠٢٠). تعداد المسلمين بالعالم. بەیرووت (بە عەرەبی). Dar Al-Kotob Al-Ilmiyah. p. 1112. ISBN 978-2-7451-9728-3. Wikidata Q116973732.