ڤەر
ڕواڵەت
لە دینی زەردەشتیدا ڤەر یا ئەزموونی ئیزەدی شێوازێکی قەزایی بوو لە دادگا بۆ دیاریکردنی گوناھباری یان بێگوناھیی کەسی تۆمەتبار لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی بە ئەزموونگەلی ناخۆش و ئاوێتەی ئێش و ژاندا. ڤەر دوو جۆر بووە: گەرم و سارد. لە ڤەری گەرمدا تۆمەتبار دەبوو بە ئاگردا تێپەڕێ یا خۆی بخاتە ناو ئاو یان ڕۆنی کوڵھاتوو و ساغ بێتە دەرەوە تا بیگوناھیی خۆی بسەلمێنێ. لە ڤەری ساردیشدا ژەھریان دەرخواردی دەدا یا سەریان دەکردە ژێر ئاو.[١][٢][٣]
ڤەر لە نێوان مەسیحییەکانی ئەورووپاشدا برەوی بووە و «تاقیکردنەوە بە ئەشکەنجە»یان پێ وتووە. ھەتا ساڵی ۱۲۱۵ کە پاپای سەردەم دژی ئەم شێوە تاقیکردنەوەیە فتوای دا و ئیتر بەرەبەرە تا سەدەکانی چواردە و پازدە بنبڕ بوو.[٣]
سەرچاوەکان
- ^ رمضان ماهی، سمیه (2011-03-21). «تجلی آیین ور در نگاره گذر سیاوش از آتش». نشریه هنرهای زیبا- هنرهای تجسمی. 2 (41): 53–62. ISSN ٢٢٢٨-٦٠٣٩.
{{cite journal}}
: نرخی|issn=
بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ وزیری، سعید (1375-02-01). «ور، ورنگه». رشد معلم (بە فارسی). 118 (14): 54–55.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا زاویه، سعید (1392-01-04). «بررسی آیین های اساطیری «داوری ایزدی» در ایران باستان». ادبیات عرفانی و اسطوره شناختی (بە فارسی). 30 (9): 64–83.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
بەستەرە دەرەکییەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤەر تێدایە. |