بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ترێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی ترێ ڕەشە

ترێ یان هەنگوور بەری دارمێوە شوێنی بنەڕەتی ئەم میوەیە کشوەری ئاسیایە یەکەم جاریش فینقیەکان گواستیانەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان و سەقلییە و ئیتاڵیا و مەرسلیا و میسر و شام و شوێنی دیکەش ، وەکو خواردن و شەربەت بەکاریان ھێناوە. ترێ مادە بەسوودەکانی وەک "ساکارۆز" و "گلوکز" و "دیکسترۆز" ی تێدایە و سەرچاوەیەکی گرنگی مادەکانی وەک مەنیزیۆم و ئاسن و مەنگنێزە . ترێ و ئاوی ترێ دەرمانێکی شیاو و بەسوودە بۆ نەخۆشی کەم خوێنی و دەبێتەھۆی بەھێزکردنی دڵ و رێکوپێکردنی لێدانی دڵ و بەرگری لەش بەهێز دەکات.

چارەسەر بە ترێ

پێکھاتووە لە ڕێژەیەکی بەرز لە شەکری ترێ‌ و کالسیۆم و فۆسفۆر و ئاسن و ڕێژەیەکی کەم لە ڤیتامینی A و C. ھەروەھا باشە بۆ:

  1. پاککردن و نەرم کردنی خوێن وھاندانی چالاکیی کۆئەندامی ھەرسەوە.
  2. دەمار و ماسولکەکان بەھێزتر وچالاکتر دەکات و دەبێتە ھۆی تازەکردنەوەی خانەکانی ناو لەش و چارەسەرکردنی کەم خوێنی و کەمی خۆراک و ھیلاکی و لاوازی و پەستانی سەر ئێسقان.
  3. باشە بۆ زەردوویی و دەبێتە ھۆی دەرکردنی ژەھراوی ناو لەش بۆ دەرەوەی لەش و باشە بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە.
  4. کوڵاوی گەڵای ووشکی ترێ‌ باشە بۆ چارەسەرکردنی بەستنی میزەوە (کێشەی میزنەکردن) و سکچوون بە خواردنەوەی یەک کوپی کوڵاوی گەڵای ووشک پێشی نان خواردن.
  5. ترێی ووشک کراو (مێوژ) خواردنێکی بەھێزە و باشە بۆ جگەر و ھاندەرە بۆ چالاکیی گشتی لەش، ھەروەھا کوڵاوەکەی لەگەڵ ئاو و شەکر بۆ چارەسەرکردن و نەرم کردنی کۆکە و رێکخستنی ھەناسەدان.

تێبینی/ نابێت مێوژ و خورما بە پێکەوە بھەنجێنرێن چونکە زوو گەنییو دەبن. ھەروەھا نابێت مێوژ لە (٣) ڕۆژ زیاتر بمێنێتەوە چونکە تێک دەچێت و پێکھاتەکەی دەگۆڕێت بە تایبەتی لە ژینگەیەکی گەرم.

جۆرەکانی ترێ

  • ترێ ڕەشە
  • ترێ کشمیشی
  • ترێ سوورکە
  • ترێێ سەرقووڵە
  • ترێی سپیکە
  • ترێێ پیشۆڵکە
  • ترێ دۆشاوی
  • ترێ ڕەشمیری

سەرچاوەکان