ترێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Ahrir (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary تاگەکان: گەڕێندراوە دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو |
Ahrir (لێدوان | بەشدارییەکان) تاگەکان: گەڕێندراوە دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو |
||
ھێڵی ٢٥: | ھێڵی ٢٥: | ||
== سەرچاوەکان == |
== سەرچاوەکان == |
||
{{سەرچاوەکان}} |
|||
* [https://web.archive.org/web/20181121171025/http://ba8.org/ مالپەری بەھەشت] |
|||
* [https://web.archive.org/web/ |
* [https://web.archive.org/web/20181121171025/http://ba8.org/ ماڵپەری بەھەشت] |
||
* [https://web.archive.org/web/20120622093628/http://www.mergapan.com/kurdish-tre.html مێگەپان وتاری ترێ (جۆرەکانی ترێ)] |
|||
{{خۆراکەکان}} |
{{خۆراکەکان}} |
||
⚫ | |||
⚫ | |||
⚫ | |||
[[پۆل:میوە]] |
|||
[[پۆل:خۆراک]] |
[[پۆل:خۆراک]] |
||
[[پۆل: |
[[پۆل:میوەکان]] |
||
⚫ |
وەک پێداچوونەوەی ١٧:٤٤، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢
ترێ بەری دارمێوە شوێنی بنەڕەتی ئاسیایە یەکەم جاریش فینقیەکان گواستیانەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان و سەقلییە و ئیتاڵیا و مەرسلیا و میسر و شام و شوێنی دیکەش ، وەکو خواردن و شەربەت بەکاریان ھێناوە. ترێ مادە بەسوودەکانی وەک "ساکارۆز" و "گلوکز" و "دیکسترۆز" ی تێدایە و سەرچاوەیەکی گرنگی مادەکانی وەک مەنیزیۆم و ئاسن و مەنگنێزە . ترێ و ئاوی ترێ دەرمانێکی شیاو و بەسوودە بۆ نەخۆشی کەم خوێنی و دەبێتەھۆی بەھێزکردنی دڵ و رێکوپێکردنی لێدانی دڵ و بەرگری لەش بەهێز دەکات.
چارەسەر بە ترێ
پێکھاتووە لە ڕێژەیەکی بەرز لە شەکری ترێ و کالسیۆم و فۆسفۆر و ئاسن و ڕێژەیەکی کەم لە ڤیتامینی A و C. ھەروەھا باشە بۆ:
- پاککردن و نەرم کردنی خوێن وھاندانی چالاکیی کۆئەندامی ھەرسەوە.
- دەمار و ماسولکەکان بەھێزتر وچالاکتر دەکات و دەبێتە ھۆی تازەکردنەوەی خانەکانی ناو لەش و چارەسەرکردنی کەم خوێنی و کەمی خۆراک و ھیلاکی و لاوازی و پەستانی سەر ئێسقان.
- باشە بۆ زەردوویی و دەبێتە ھۆی دەرکردنی ژەھراوی ناو لەش بۆ دەرەوەی لەش و باشە بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە.
- کوڵاوی گەڵای ووشکی ترێ باشە بۆ چارەسەرکردنی بەستنی میزەوە (کێشەی میزنەکردن) و سکچوون بە خواردنەوەی یەک کوپی کوڵاوی گەڵای ووشک پێشی نان خواردن.
- ترێی ووشک کراو (مێوژ) خواردنێکی بەھێزە و باشە بۆ جگەر و ھاندەرە بۆ چالاکیی گشتی لەش، ھەروەھا کوڵاوەکەی لەگەڵ ئاو و شەکر بۆ چارەسەرکردن و نەرم کردنی کۆکە و رێکخستنی ھەناسەدان.
تێبینی/ نابێت مێوژ و خورما بە پێکەوە بھەنجێنرێن چونکە زوو گەنییو دەبن. ھەروەھا نابێت مێوژ لە (٣) ڕۆژ زیاتر بمێنێتەوە چونکە تێک دەچێت و پێکھاتەکەی دەگۆڕێت بە تایبەتی لە ژینگەیەکی گەرم.
جۆرەکانی ترێ
- ترێی ڕەش
- ترێی کشمیشی
- ترێی سوور
- ترێی سەرقووڵە
- ترێی سپی
- ترێی پیشۆڵکە
- ترێی دۆشاو
- ترێی ڕەشمیر