بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەی کەی سایمۆنز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەی کەی سایمۆنز

لەدایکبوون (١٩٥٥-٠١-٠٩) ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٥ (تەمەن ٦٩ ساڵ)
پەروەردەزانکۆی مۆنتانا (بەکالۆریۆس)
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٧٧ - ئێستا

جۆنەسن کیمبل سایمۆنز (لەدایکبووی ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٥) ئەکتەر و ئەکتەری دەنگی ئەمریکییە، و بە یەکێک لە بەناوبانگترین کەسایەتییەکانی سەردەمی خۆی دانراوە، کە ڕۆلی لە زیاتر لە ٢٠٠ فیلم و زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی گێڕاوە؛ و بۆ کارەکانی لە تەلەڤیزیۆن و سینەمادا چەندین خەڵاتی بردووەتەوە ئەوانیش وەکوو خەڵاتەکانی ئۆسکار، خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بەریتانی، خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە، خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب.

و بەھۆی ڕۆلەکەی ناسراوە لە فیلمی سپایدەرمان (٢٠٠٢–٢٠٠٧) کە لەلایەن سام ڕەیمی دەرھێنانیی بۆ کرابوو. ھەروەھا بەھەمان ڕۆل بەشداری دەکاتوە لە چەندین بەرھەمی ماڕڤڵ لەناویان چەندین بەرھەمی فیلمی ئەنیمەیشنی جیھانی سینەماییی مارڤڵ لە چەندین ڕۆلی پشتگیریکەر دەردەکەوێت وەکوو فیلمی The Cider House Rules، سپاس بۆ جگەرە کێشان ٢٠٠٥، جونۆ لە ٢٠٠٧، سووتاندن دوای خویندنەەوە لە ٢٠٠٨، لە سەرەوەی بەرگەھەوا ٢٠٠٩، لاشەی جێنیفەر لە ٢٠٠٩، و لا لا لاند لە ٢٠١٦، دەستەی دادپەروەری ٢٠١٧، دە پالم سپرینگس - Palm Springs لە ٢٠٢٠، بوون بە ڕیکاردۆکان - Being the Ricardos لە ٢٠٢١ بەمەش دەبێتە پاڵێوراوی خەڵاتێکی تر بۆ باشترین ئەکتەری پشتگیریکار.

و لە تەلەڤیزیۆن بەھۆی چەندین ڕۆل بەناوبانگە وەکوو ڕۆڵگێڕانی زیندانییەکی باڵادەستی سپی پێست بە ناوی ڤێرنۆن شیلینگەر لە بەرنامەی ئۆزی تەلەڤیزیۆنی ئێچ بی ئۆ (ساڵانی ١٩٩٧–٢٠٠٣) و دووبارە ڕۆل دەەگێڕێ لە زنجیرەکانی Law & Order وەک دکتۆر ئیمێل لە تەلەڤیزیۆنی ئێن بی سی (ساڵانی ١٩٩٧ تا ٢٠١٠) و لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی تی ئێن تی بەناوی The Closer وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیس ڕۆل دەگێڕێت (لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٢) و لە زنجیرەکانی کاونتەرپارت - Counterpart ڕۆل وەک ھۆوارد سیلک دەگێڕێت لە تەلەڤیزیۆنی ستارز (ساڵانی ٢٠١٧–٢٠١٩).

لە شانۆی بڕۆدوەی سایمۆنز ڕۆلی کاپتن ھوک دەگێڕێ لە گەڕانەوەی پیتەر پان.

وەک ئەکتەری دەنگی ڕۆلی بۆ زۆر کارەکتەر گێڕاوە وەک: ئێم و ئێمی زەرد - Yellow M&M کە دەرکەوتنێکی ڕێکلامی بوو کە دەنگی بۆ دابین دەکات لەوەتەی ١٩٩٦ و کارەکتەر کەیڤ جۆنسن لە یاری ڤیدیۆیی پۆرتاڵ ٢ - Portal 2 (ساڵی ٢٠١١)، سوارچاکی سپی لە جێنەرەیتەر ڕێکس (٢٠١٠–٢٠١٣)، کارەکتەر تێنزن لە ئەفسانەی کۆرا (٢٠١٢–٢٠١٤)، ستاندفۆرد «فۆرد» پاینس لە گراڤیتی فۆڵز (٢٠١٥–٢٠١٦)، و کارەکتەر کای لە پاندای کۆنگ فو ٣ (٢٠١٦)، پارێزگار لیۆدۆر ڵایۆنھارت لە زووتۆپیا (٢٠١٦)، و کارەکتەر تیتولار لە کلاوس (٢٠١٩)، نۆلان گرایسن | ئۆمنی-مان لە نەبەزێنراو (٢٠٢١ تا ئێستا).

لە شانۆی بڕۆدوەی، سایمۆنز چەندین ڕۆلی میوزیکی گێڕاوە وەک ڕۆلی بێنی ساوت ستریت دووبارە نمایشکردنەوەی Guys and Dolls,[١] و لە ١٩٩٤ چەندین ڕۆلی ھەبوو لە ئۆپێرای Das Barbecü.[٢] ھەروەھا ڕۆلی جیگەر دەگێڕێ بە نمایشکردنەوەی ئەلبوومی Carousel لە ئۆپێڕای ھوستن گراند؛ و ھەروەھا ڕۆلی کاپتن ھوک دەگێڕێ لە نمایشکردنەوەی ئەلبوومی پیتەرپان (١٩٩١–١٩٩٢).[٣]

ڕۆل لە فیلم و تەلەڤیزیۆن

[دەستکاری]

دەستی بە ڕۆڵگێران کرد بە چوونە ناو ڵایڤ ئەکشنێک بەناوی Popeye Doyle و ڕۆلی ئەفسەرێک دەگێڕێت تێیدا، لە ساڵی دواتر ڕۆلی لە «ھەموو مناڵەکانم»، و لەنێوان ڕۆلە بەناوبانگەکانی دکتۆر. ئیمیل سکۆدا، بوو کارەکتەرێکی پۆلیس لە بەشی دەروونناسی،[تێبینی ١] و ئەم ڕۆلەی بۆ چەندین شوێن گێڕا وەک «Law & Order یاسا و دەستوور» و «New York Undercover - پۆلیسی نھێنی نیو یۆرک» و ڕۆلێکی تریش ڤێرنۆن شلینگەر لە درامای ئۆز.[٤]

ڕۆڵێکی تریشی لە فیلمی زانستی خەیاڵی کاونتەر پارت گێڕا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٩. و لە فیلمی 3: The Dale Earnhardt Story دەردەکەوێت وەک ڕالف ئێرھارت، ھەروەھا وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیس ئێل ئەی پی دی لە زنجیرەی دە کلۆسەر - The Closer دەردەکەوێت. لە بەرنامەی بەرزبوونەوەی ھیوا - Raising Hope ڕۆلی کارەکتەر بەرت چانس برای بروس چانس دەگێڕێ. پێش ئەوەی سایمۆنز ڕۆل لە Law & Order - یاسا و دەستوور بگێڕێت، لە فیلمێکی تر گێرا بوو بەناوی ھۆمیساید: ژیان لەسەر شەقام دەردەکەوێت؛ و ھەروەھا لە ڕۆلەکانی تری وەک ژەنەڕاڵێکی سوپا لە سیتکۆمی تەلەڤیزیۆنی Arrested Development، و دانی سەرتاش زنجیرەی نیکلۆدیۆن بەناوی The Adventures of Pete & Pete i - سەرکێشییەکانی پیتی و پیتی لە ١٩٩٥.[٥]

لە فیلمی سپاس بۆ جگەرە کێشان ڕۆلی بی ئاڕی گێرا (٢٠٠٥)، و بۆ ڕۆڵگێرانەکەی لە جونۆ بۆ ساڵی ٢٠٠٧ ستایشکرا، ھەروەھا ڕۆلی کارەکتەر جەی، جۆناھ جەیمسن، سەرنوسەری ڕۆژنامەی دەیلی بەگڵ لە ھەرسێ فیلمی سپایدەرمان کە لەلایەن سام ڕەیمی دەرھێنانیان بۆ کرا.[٦] ھەروەھا لە ڤیدیۆ گەیمی سپایدەرمان سێ،[٧] لە ٢٠٠٨ ڕۆلی ئەفسەرێکی پلە بەرزی سی ئای ئەی دەگێڕی لە Burn After Reading - سووتاندن دوای خوێندنەوە و لە فیلمی پۆستاڵ دەەردەەکەوێ وەک کاندیدکراو وێڵیز، ھەروەھا لە فیلمی کۆمیدی ڕۆمانتیکی خۆشم دەوێی، پیاو، وەک باوکی پاوڵ ڕود دەردەکەوێت.[٨] لە تەواوی ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٨، بەرھەمی دەنگی بۆ مریشکی ڕۆبۆت دابینکردووە. ھەروەھا چەندین کاری دەنگی بۆ چەندین کارەکتەر لە ساڵانی دوایی دابین کردووە بۆ نموونە، یەکێک لەو کارەکتەرانەی دەنگی بۆ دابین کردبێت بریتی بووە لە ڤێرنۆن شلینگەر (لە ٢٠١١)،[٩] و لە ٢٠١٤ بۆ ماستەر شێف بۆ چەندین دیمەن لە تەواوی ئەلقەکان دابین کردووە، و لەکۆتایدا لە ٢٠١٨، دەنگی بۆ جەی، جۆنە جەیمسن دابینکردووە بۆ ئەلقەیەک.

لە چەندین فیلم کە لەلایەن ھاوڕێکەی جەیسن ڕێیتمان دەرھێنان و بەرھەمھێنانی بۆکراوە ڕۆلی گێڕاوە، وەکوو سپاس بۆ جگەرە کێشان، جونۆ، لەسەرەوەی بەرگەھەوا، و لاشەی جێنیفەر. لە ٢٠١٣ ڕۆلێکی بچووکی ھەبوو وەک بەرێز جێرڤز لە فیلمی ھاوڕێکەی بەناوی Labor Day. و دەنگ بۆ تێنزین دابین دەکات، کە مامۆستای ملکەچپێکەری ھەوایە و کوڕی ئانگ و کاتارایە، لە ٢٠١٢ لە زنجیرەیەکی نیکلۆدیۆن بەناوی ئەفسانەی کۆرا، کە پاشھاتی زنجیرەکانی تری ئاڤەتار بوو بۆ ساڵی ٢٠٠٥ ڕۆلی تێدا گێڕا؛ و لە فیلمێکی تر بەناوی وەک ماسیگر گەورە بووم - Growing Up Fisher,[١٠] وەک پارێزەرێکی نابینا ڕۆل دەگێڕی؛ و لە ٢٠١٥ و ٢٠١٦، دەنگی بۆ زانستخوازێک لە فیلمی ئەنیمەیشنی گراڤیتی فۆڵز سەربە کەناڵی دێزنی ئێکسدی بۆ وەرزی دووەم دابین کرد.[١١]

لە ٢٠١٤ لە فیلمی Whiplash ڕۆلی ترێنسی فلێتچەر دەگێڕێت؛ و بۆ سەرکەوتنەکانی سایمۆنز لە نمایشدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری پشتگیریکاری وەرگرتووە.[١٢] ڕۆلینگ ستۆن وتی «دەھۆڵەکان لێبدەن بۆ بۆ ئۆسکارێک بۆ سایمۆنز» ڕیچارد ڕۆیپەریی ڕۆژنامەی شیکاگۆ- سەن تایمز وتی «سایمۆنز یەکێک لە نمایشە لەبیرنەکراوەکانی ساڵ پێشکەش دەکات».[١٣] گۆڤاری ئینتەرتەینمێنت ویکلی کاردانەوەی خۆی دەربڕی بە وتنی نمایشی سایمۆنز «بەشێوەیەکی گشتگیر ستایشکراوە» و ئەوەشی خستەڕوو کە پاڵێوراوێکی پێشەنگ بووە بۆ بەدەستھێنانی باشترین ئەکتەری پشتگیریکار.[١٤] لە ١١یی کانوونی دووەمیی ٢٠١٥ سیمۆنس خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بۆ باشترین ئەکتەری پشتگیریکار – فیلمی جووڵاو بەدەستھێنا.[١٥] و دواتر خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری پشتگیریکاری لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٥ بەدەستھێنا.[١٦]

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٥، سایمۆنز بەشداربوو لە ڕۆڵیکی سەرەکی لە فیلمی Kong: Skull Island - کۆنگ دوورگەی ئێسکەسەر،[١٧] ئەگەرچیش دواتر خۆی و مایکڵ کیتن لە فیلمەکە ھاتنە دەرەوە.[١٨] سایمۆنز چەندین کاری دەنگی تری پێشکەش کرد لەگەڵ ڕۆلەکەی لە ڵایڤ ئەکشن. چەندین لەوانیش بریتی بوون لە جەی. جۆنە جەیمسن، کارەکتەرێک لە فیلمەکانی سپایدەرمان کە لەلایەن ھاوڕێکەیەوە دەرھێنراوە. لەناویانیش دەنگی دوو سەرنووسەری ڕۆژنامە لە ئەلقەی سیمپسۆنەکان. ئەگەرچیش ئەو کارەکتەرانە بێ ناو بوون، بەەڵام وا دروستکرابوون کە کۆپی کارەکتەری جەیمسن بن (یەکێک لەوان، شێوەی جەیمسنی ھەیە، داوای "وێنەی سپایدەرمان" دەکات، بەڵام دواتر بیری دەکەوێتەوە ئەو لە گۆڤارێکی شیعر کاردەکات، بۆیە "داوای شیعر لەسەر سپایدەرمان دەکات").[١٩] بەھەمان شێوە سایمۆنز دەنگی بۆ سەرنووسەری ڕۆژنامەکە دابین کرد ("وەک کارەکتەری جەیمسن"). لە ٢٠١٥ لە درامایەکی یۆنانی بەناوی Worlds Apart وەکوو کۆچبەرێکی ئەڵمانی ڕۆل دەگێڕێت، و لە ٢٠١٦ دەنگ بۆ دوو فیلمی ئەنیمەیشن دابین دەکات بە ناوەکانی پاندای کۆنگ فو ٣ و زووتۆپیا.[٢٠][٢١]

سایمۆنز دووبارە لە ڕۆلی جەی جۆنا جەیمسن دەردەکەوێتەوە لە زنجیرەی ئەنیمەیشنی تۆڵەسێنەرەکان: گەورەترین قارەمانەکانی زەوی، ئەڵتیمەیت سپایدەرمان، ئەڤێنجەرس ئەسێمبڵی، و ھەڵک و ھێزی گرووپی دادپەروەری.[٢٢] و لە فیلمی ھاوڕێکەی Young Adult دەنگی بۆ سەرۆکی کارەکتەری سەرەکی گێڕا، ھەروەھا دەنگی بۆ ژەنەڕال وەید گێڕا لە فیلمی ئەمریکی جەستس لیج ئەنلیمتید.[٢٣] ھەروەھا کاری دەنگی بۆ ڕۆمانێک بەناوی تۆم کلانسیس نێت فۆرس دابین کرد.

لە ٢٠١٦ ڕۆلی ئەفسەرێکی پۆلیسی گێڕا لە فیلمی ڕۆژی نیشتمانپەروەران.[٢٤]

لە ٢٠١٧، ڕۆلی کارەکتەر جەیمس گۆردۆن دەگێڕێت بۆ فیلمی دەستەی دادپەروەری کە لەلایەن جۆس وێدۆن دەرھێنانی بۆ کراوە کە بەشێکە لە گەردوونی فراوانکراوی دی سی. ھەروەھا لە دیمەنێکی ئەرشیڤکراویی دەستەی دادپەروەری (زاک سنایدەر) دەردەکەوێت.[٢٥][٢٦] سایمۆنز لە چەن دیمەنێکی فیلمی بات گێڕل دەرکەوتووە بەڵام پێش بڵاوکردنەوەی لە ٢٠٢٢ ھەڵوەشاوەتەوە.[٢٧][٢٨] و لە ئەلقەیەکی فیلمی سوپەرمانشن کاری دەنگی بۆ کارەکتەری خۆی دابینکردووە.[٢٩]

لە بابەتی ڕێکلامی تەلەڤیزیۆنی، سایمۆنز بەناوبانگە لە بەرھەمھێنانی دەنگی بۆ کارەکتەری زەردی ئێم ئاند ئێم، کە ڕۆڵێک بوو لە ١٩٩٦ تا ٢٠١٣ دەنگی بۆ دابین دەکرد تا دواتر جۆن گودمان جێگەی گرتەوە.[٣٠] ھەروەھا دەنگی بۆ ڕێکلامێکی تەلەڤیزیۆنی بۆ گوێزانێکی کۆمپانیای فلیپس نۆڕێڵکۆ دابینکردووە؛ و لە ڵایڤ ئەکشنێک دەنگ بۆ پرۆفیسۆر ناتانیال بورکی زانکۆی فارمەرز دابین کرد لە ڕێکلامێک بۆ بیمەی گرووپی جووتیاران لەوەتەی ٢٠١٠وە.[٣١]

لە ٢٠١٧ ڕۆڵێکی بچووکی دەبێت لە سپۆنجبۆب سکوێرپانتس لە وەرزی دەیەم لە ئەلقەیەک بەناوی "بپژمە، دۆڕاوی - Snooze You Lose".[٣٢]

لە ٢٠١٩ دووبارە و دەرکەوتنێکی کورتی دەبێت وەک جەی جۆنا جەیمسن دەگێڕتەوە لە فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکە: دوور لە نیشتمانیی سەربە جیھانی سینەماییی مارڤڵ. و لە زۆربەی ئەو فیلمانەی پەیوەندیان بە پیاوی جاڵجالۆکە ھەیە تەنانەت ئەگەر پەیوەندیشیان بە مارڤڵیشەوە نەبێت ھەمان ڕۆلی جەی جۆنا جەیمسن تێدا گێڕاوە؛ و بۆ دەنگی ھاڵکیش لۆو فێرینگۆ کاری دەنگی دابینکردووە.[٣٣][٣٤] و بۆ ساڵی ٢٠١٩ دگەەڕێتەوە بۆ ڕۆڵگێران لە زنجیرە وێبێک بەناوی The Daily Bugle و فیلمی ڤێنەم: با کارنەیج بێت و پیاوی جاڵجاڵۆکە: ھیچ ڕێگەیەک نییە بۆ نیشتیمان کە ھەردووکیان لە ٢٠٢١ بڵاوکراونەتەوە،[٣٥] و ھەروەھاش لە فیلمی Morbius بەھەمان ڕۆلی جەی جۆنا جەیمسن ڕۆل دەگێڕێ بەڵام دیمەنەکانی دەبڕدرێن و ناگەنە سینەما.[٣٦]

لە ٢٠٢٠ ڕۆڵکی میوانی ھەبوو وەک ئەفسەرێکی پۆلیس بەناوی فڕانک دیلمان لە سسیتکۆمی Brooklyn Nine-Nine - بروکلن ناین ناین.[٣٧] ھەروەھا بەشداربووە لە زنجیرە دۆکیومێنتاری نێتفلیکس بەناوی Coronavirus, Explained وەک چیرۆک خوێنەوەی دۆکیومێنتارییەکە.[٣٨] کە لەلایەن ڕەخنەگران پێداچوونەوەی باشی بەدەست ھێناوە کە لە کانوونی دووەمی ھەمان ساڵ لە فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس پەخشکراوە و لە تەممووزیش لە ھولو پەخشکراوە.[٣٩]

لە ٢٠١٤ بۆ ٢٠٢٠ کاری دەنگی بۆ بەرنامەیەکی ئەنیمەیشن بەناوی BoJack Horseman بۆ کارەکتەرێک بەناویی لێنی ترتڵتاب دابین کرد.[٤٠]

لە ٢٠٢١، دەنگی بۆ کارەکتەری ئۆمنی-مان بۆ بەرنامەی ئەنیمەیشنی نەبەزێنراو دابین کرد. ھەروەھا لەە فیلمێکی زانستی خەیاڵی سەربازی بەناوی The Tomorrow War گێڕا.[٤١]

لە ٢٠٢١ سایمۆنز دەنگی بۆ تەسک جۆنسن، پیاوی سەرچیا دابین کرد، لە بەرنامەی ئەنیمەیشنی باکووری مەزن - The Great North.

لە ٢٠٢١ سایمۆنز وەک وێڵیام فراولی ڕۆل دەگێڕێت لە فیلمی بوون بە ڕیکاردۆکان - Being the Ricardos، کە بەھۆیەوە پاڵێورا بۆ دووەم خەڵاتی ئەکادیمی.[٤٢]

یارییە ڤیدیۆیییەکان

[دەستکاری]

لە ٢٠٠٥ سایمۆنز ڕۆلی جەی جۆنا جەیمسن وەرگرت و دەنگی بۆ یارییە ڤیدیۆیەکەی دابین کرد بەناوی سپایدەرمان ٢، دواتر لە ٢٠٠٧، کاری دەنگی بۆ ھەمان کارەکتەر دابین کرد لە یاری ڤیدیۆ سپایدەرمان سێ[٤٣] ھەروەھا لە ٢٠٠٧ بۆ کۆتا جار بڕیار دەدات کاری دەنگی بۆ ھەمان کارەکتەر دابین بکاتەوە لە کایەی ڤیدیۆیەک بەناوی Stern Pinball: Spider-Man.[٤٤]

ھەروەھا لە یارییەکی ڤیدیۆیی تر بەناوی Command & Conquer: Red Alert 3 ڕۆلی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگێڕێت بەناوی ھاوەرد تی، ئاکێرمان و بۆ زنجیرەیەکی ڕێکلامی لە ٢٠٠٨، کە خۆی وەک ئاکێرمان نیشان دەدا، و لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کەسێکی بێناو خۆی بۆ سەرۆکایەتی کاندید دەکات و درووشمی «دەنگم پێ بدە ئەگەر ئەتەوێ بژی» بەکاردێنێت.[٤٥]

لە ٢٠١١، سایمۆنز وەک کارەکتەر وایت نایت لە ییاری ڤیدیۆیی جێنەرەیتەر ڕێکس دەردەکەوێت.[٩]

ھەروەھا لە نیسانی ٢٠١١ لە یاری پۆڕتال دوو دەردەکەوێت و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر یارییەکە دەبێت کاری دەنگی بۆ کارەکتەرێک بەناوی کەیڤ جۆنسن دابین دەکات،[٤٦] و دواتر ڕۆلەکەی ستایش دەکرێت پێی دەوترێت «بەشێوەیەکی سوپرایزانە ڕۆلەکە گێردرا».[٤٧] لە ٢٠١٥ سایمۆنز دووبارە ڕۆلی کارەکتەر کەیڤ جۆنسن دەگێڕێ و دەنگی بۆ دابین دەکات لە یاری ڤیدیۆ لێگۆ دایمنشێنز Lego Dimensions. ھەروەھا ڕۆلەکە دووبارە دەکاتەوە لە یارییەکی ڤیدیۆیی تری ساڵی ٢٠٢٢ بەناوی Aperture Desk Job.[٤٨] و لە ٢٠٢٢، سایمۆنز وەک ڕاگەیەنر و خوێنەر لە یاری دۆتا دوو Dota 2 Battle Pass: Part II بەشداریکرد.[٤٩][٥٠]

لە یارییە ڤیدیۆیەکانی M's: Shell Shocked و ھەروەھا M&M's: The Lost Formulas سایمۆنز کاری دەنگی بۆ کارەکتەرە زەردەکە بەناوی ئێم ئێن ئێم دابین کرد.[٥١]

ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٢٣ سایمۆنز وەک کارەکتەر ژەنەڕال کاسەریک سۆرم دەردەکەوێت لە یاری دەروازەی باڵدور ٣.[٥٢]

لە ئەیلوولی ٢٠٢٣، سایمۆنز دووبارە وەک ئۆمنی-مان Omni-Man بەشداری (کاری دەنگی) لە یاری ڤیدیۆیی مۆرتاڵ کۆمبات یەک Mortal Kombat 1 کرد.[٥٣]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ^ دکتۆر ئیمیل سکۆدا پسپۆڕ لە دەروونناسی کە لەگەڵ پۆل، یس کاردەکات و چاودێری تەندروستی تاوانباران و زیندانیان دەکات.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «J. K. Simmons (Performer)». Playbill. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ «J. K. Simmons Biography». Yahoo! Moviesm. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ «JK Simmons says career-low moment led to 'the best thing' in his life». Associated Press. December 11, 2018. لە December 11, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ «Actor J.K. Simmons. He's a regular on HBO's "OZ" the graphic and disturbing drama of life in ...». NPR. ٩ی تەممووزی ١٩٩٩. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  5. ^ Lloyd، Robert (August 28, 2007). «A boss who does more than shuffle paper». Los Angeles Times. لە November 24, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ Ditzian، Eric (٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١). «J.K. Simmons Reveals 'Spider-Man 4' Character Arc». MTV. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  7. ^ Miller، R. (١٣ی نیسانی ٢٠٠٧). «Spider-Man 3 cast lend their voices to the game». Engadget. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  8. ^ Dargis، Manohla (March 19, 2009). «Best Man Wanted. Must Be Rush Fan». The New York Times. لە November 24, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  9. ^ ئ ا «JK Simmons». Behind The Voice Actors. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  10. ^ «JK Simmons». Behind The Voice Actors. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  11. ^ Lin، Joseph C. (June 12, 2015). «J.K. Simmons to Join Cast of Disney's Gravity Falls». Time. لە November 24, 2017 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  12. ^ «JK Simmons wins best supporting actor Oscar for Whiplash». The Guardian. ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  13. ^ «Whiplash». Metacritic.com. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  14. ^ «J.K. Simmons: The friendly face behind this year's scariest movie villain». Entertainment Weekly. لە October 18, 2019 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  15. ^ «J.K. Simmons Wins Golden Globe for 'Whiplash' Role». Bloomberg.com. January 12, 2015. لە November 24, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  16. ^ McNary، Dave (٢٢ی شوباتی ٢٠١٥). «J.K. Simmons Wins Oscar for Best Supporting Actor». Variety. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  17. ^ «J.K. Simmons Reveals Kong: Skull Island Details; Keaton All But Confirms Involvement – Dread Central». www.dreadcentral.com. ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  18. ^ Jaafar، Ali (١ی تەممووزی ٢٠١٥). «Michael Keaton And JK Simmons Exit Legendary's 'Kong: Skull Island'». Deadline. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  19. ^ «Moe'N'a Lisa». The Simpsons. وەرزی 18. ئەڵقەی 6. November 19, 2006. Fox. {{cite episode}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  20. ^ Smith، C. Molly (January 26, 2016). «Kung Fu Panda 3: J.K. Simmons yaks it up, drums up buzz for new film». Entertainment Weekly. لە November 24, 2017 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  21. ^ Alexander، Bryan (October 25, 2015). «J.K. Simmons, Tommy Chong get run of 'Zootopia'». USA Today. لە November 24, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  22. ^ «JK Simmons». Behind The Voice Actors. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  23. ^ «JK Simmons». Behind The Voice Actors. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  24. ^ Lee، Ashley (November 21, 2016). «'Patriots Day': J.K. Simmons Talks Portraying Hero Sgt. Jeffrey Pugliese (Exclusive Video)». The Hollywood Reporter. لە November 24, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  25. ^ «'Justice League' Adds J.K. Simmons as Commissioner Gordon (Exclusive)». The Hollywood Reporter. ٧ی ئازاری ٢٠١٦. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  26. ^ «Ben Affleck and J. K. Simmons on the Solo Batman film (Update)». Comingsoon.net. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  27. ^ «'Batgirl' Movie: J. K. Simmons in Talks to Return to Batman Universe as Commissioner Gordon (Exclusive)». The Hollywood Reporter. ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  28. ^ «J. K. Simmons Starts Filming Batgirl Jim Gordon Scenes In January». ScreenRant. ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  29. ^ Trumbore، Dave (٨ی ئازاری ٢٠١٧). «Exclusive 'SuperMansion' Clip Is J.K. Simmons' Tempo». Collider.
  30. ^ «7 Actors Who Voiced M&Ms». mentalfloss.com. ٢٧ی شوباتی ٢٠١٥. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  31. ^ «University of Farmers Insurance». The Inspiration Room. ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  32. ^ Nguyen، Hanh (٢٧ی شوباتی ٢٠١٧). «J.K. Simmons Gives 'SpongeBob SquarePants' Whiplash in Sneak Peek Clip — Watch». IndieWire. لە ٢ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  33. ^ Boone، John (١ی تەممووزی ٢٠١٩). «'Spider-Man: Far From Home' End-Credits Scenes, Explained». Entertainment Tonight. لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  34. ^ Owen، Phil (١ی تەممووزی ٢٠١٩). «Yes, That Was JK Simmons as J Jonah Jameson at the End of 'Spider-Man: Far From Home'». TheWrap. لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  35. ^ Gonzalez، Umberto (٢٣ی شوباتی ٢٠٢١). «Tom Holland Teases 'Spider-Man' 3 Title With Hilarious Fake». TheWrap. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  36. ^ H. C.، Luiz (١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). «Biting into the B-Movie Thrills of 'Morbius' [The Silver Lining]». Bloody Disgusting. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  37. ^ «'Brooklyn Nine-Nine' Recap: All That Glitters». Rolling Stone. March 27, 2020. لە 12 July 2020 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  38. ^ «Vox's 'Explained' Returns to Netflix with a New Limited Series, "Coronavirus, Explained"». Vox Media. ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  39. ^ «J.K. Simmons on Palm Springs and why he loves working with Andy Samberg». The A.V. Club. ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  40. ^ «JK Simmons». Behind The Voice Actors. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  41. ^ McNary، Dave (November 11, 2019). «Chris Pratt's Sci-Fi Film 'The Tomorrow War' Gets Release Date». Variety. لە November 11, 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  42. ^ Hipes، Patrick (٨ی شوباتی ٢٠٢٢). «Oscar Nominations: 'The Power Of The Dog', 'Dune' Top List; 'Drive My Car' Among Big Surprises». Deadline Hollywood. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  43. ^ Miller، R. (١٣ی نیسانی ٢٠٠٧). «Spider-Man 3 cast lend their voices to the game». Engadget. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  44. ^ «JK Simmons». Behind The Voice Actors. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  45. ^ Red Alert Universe > Factions > Factions, Units, & Characters July 24, 2009 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., President Ackerman character information.
  46. ^ Miller، Greg (١١ی ئازاری ٢٠١١). «PAX: Portal 2 Nabs J.K. Simmons». IGN. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.
  47. ^ «Edge Online – Video game features, reviews & industry jobs». Edge Online. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئابی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  48. ^ Parrish، Robin (١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥). «'LEGO Dimensions' Voice Cast Includes Michael J. Fox, Gary Oldman, Chris Pratt And More». Tech Times. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  49. ^ Fields، Sarah (٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢). «Dota 2 Cave Johnson Portal Voice Pack Revealed». GameRant. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  50. ^ «'Cave Johnson Announcer Pack'». YouTube. ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  51. ^ «Crash Bandicoot & M&M's Shell Shocked Comparison - Similarities, Fun Facts with Billy West & More!». YouTube. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  52. ^ «Baldur's Gate 3: Cast and voice actors in BG3». Dot Esports. ١٧ی ئابی ٢٠٢٣.
  53. ^ Spangler، Todd (July 21, 2023). «Mortal Kombat 1 reveals Peacemaker, The Boys' Homelander, and Invincible's Omni-Man characters». Entertainment Weekly. لە July 21, 2023 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]