بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مێژووی ئیسرائیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مێژووی ئیسرائیل
بابەتی لاوەکیئیسرائیل
وڵاتئیسرائیل
جێخاکی ئیسرائیل

مێژووی ئیسرائیل (بە ئینگلیزی: History of Israel) وڵاتی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ بە فەرمی دامەزراوە. ھەرچەندە پێویستە مێژووی ئیسرائیل بەو شێوەیە ھەژمار بکرێت کە دوو بەش لە مێژووی جوولەکەکان لە خاکی کۆنی ئیسرائیل و مێژووی دەوڵەتی مۆدێرن ئیسرائیلدا لەخۆدەگرێت. ئەم وڵاتە بە نزیکەیی دەکەوێتە شوێنی شانشینی کۆنی جوولەکەکان، بەو جیاوازییەی کە ئەو خاکە کۆنە کەناری ڕۆژاوای ڕووباری ئوردنیشی لەخۆگرتبوو. ئەم شوێنە شوێنی لەدایکبوونی زمانی عیبری بووە کە ئەمڕۆ لە ئیسرائیل قسەی پێدەکرێت. ھەروەھا لەم خاکەدا شوێنی پیرۆز بۆ ئایینی جوولەکایەتی و مەسیحییەت و ئیسلام و بەھایی ھەیە. سەرەڕای ئەوەی کە خاکی ئیسرائیل بەدرێژایی سەدەکان دەستی لە نێوان ئیمپراتۆرییەتە جیاوازەکاندا گۆڕی، بەڵام زۆربەی دانیشتووانی ئەو خاکە تا سەدەی سێیەمی زایینی وەک جوولەکە مانەوە. ئەم ناوچەیە لەدوای سەدەی سێھەمەوە بەشێوەیەکی زۆر مەسیحییەت کرا و دوای فەتحکردنی موسڵمانان لە سەدەی حەوتەمدا زیاتر موسڵمان تێدا بوو، لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمەوە دیسانەوە جوولەکە زۆری تێدا بوو. لە نێوان ساڵانی ١٠٩٦ بۆ ١٢٩١ز، ئەم ناوچەیە ناوەندی ململانێی نێوان موسڵمانان و مەسیحییەکان بووە لە شەڕەکانی خاچھەڵگریدا و دوای ئەوە تا ساڵی ١٩١٧ بە بەشێک لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دادەنرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]