بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مافی مناڵان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مافی مناڵان، مافی مرۆڤی تایبەت بە مناڵانە بە ئاوڕدانەوەیەکی تایبەت بە مافەکانی پاراستن و چاودێری کەسانی خوار تەمەن یاسایی.[١] بەڵێننامەی ١٩٨٩ی مافەکانی مناڵ (CRC) مناڵێک بەم شێوەیە پێناسە ئەکات: "ھەر مرۆڤێکی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ، مەگەر بەپێی یاسای تایبەت بە مناڵ، گەییشتن بە تەمەنی یاسایی زووتر بگات.[٢]

مافی مناڵان ئەم مافانە بۆ مناڵان لەخۆ ئەگرێ کە لە پەیوەندیدا بێت بە دایک و باب، پێناسەی مرۆڤ و ھەروەھا پێویستییە سەرەتاییەکانی پاراستنی جەستەیی، خواردن، فێرکاری گشتی، چاودێری تەندوورستی، یاساکانی سزادانانی شیاو بۆ تەمەن و پێگەییشتنی مناڵ، پاراستنی بەرامبەر لە مافەکانی مەدەنی مناڵ، ھەروەھا ئازادی لە ھەڵاواردنی مناڵ بەپێی نەژاد، ڕەگەز، حەز و مەیلی سێکسی، ڕیشەی نەتەوەیی، دین، کەم‌ئەندامێتی، ڕەنگ، ڕەچەڵەک یان تایبەتمەندییەکانی تر.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «مافی مناڵان (Children's Rights)». ماڵپەڕی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  2. ^ «Convention on the Rights of the Child». G.A. res. 44/25, annex, 44 U.N. GAOR Supp. (No. 49) at 167, U.N. Doc. A/44/49 (1989). لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.