دەروازە:خۆراک
دەروازەی خۆراکوتاری ھەڵبژێردراوگەنمەشامی یەکێکە لەو دانەوێڵانەی کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە سەرتاسەری جیھان بۆ خواردن بەکاردێت بە تایبەتی لە ھیندستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. دانەوێڵەکان (Cereals) بەگشتی وەکوو سەرچاوەیەکی ئاسان و ھەرزانی وزە سوودیان لێ وەردەگیرێت، ھەر ١٠٠ گرەمێکی زۆربەی دانەوێڵەکان نزیکەی ٣٣٠-٣٥٠ کالۆری بە لەش دەبەخشن، بۆ نموونە ١٠٠ گرەم گەنمەشامی نزیکەی ٣٤٢ کالۆری تێدایە. گەنمەشامی چەندین ڤیتامین لەخۆدەگرێت وەکوو: ڤیتامین A، ڤیتامین E، ڤیتامینەکانی B١، B٢، B٣، B٦، B٩ (فوولات). ھەروەھا گەلێک کانزای گرنگی تێدایە، لەمانە فۆسفۆر، مەگنیزیۆم، زینک، مس، ئاسن، پۆتاسیۆم و سیلینیۆم کە سیفەتی دژەئۆکسانی ھەیە. سوودە تەندروستییەکانی خواردنی گەنمەشامی بریتین لە: پاراستنی پێست لە نەخۆشی، یارمەتیدانی کۆئەندامی ھەرس بۆ ھەرسکردن و ھەڵمژینی خۆراک، پاراستنی تەندروستیی دەمارەخانەکان و فرمانەکانی کۆئەندامی دەمار، رێگرتن لە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیستیرۆلی خوێن کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی رەقبوونی خوێنبەرەکان و نەخۆشی دڵ زیاد دەکات. گەنمەشامی گەلێک مادەی گرنگی تێدایە لەمانە ڤیتامین B١ کە گرنگە بۆ کرداری زیندەپاڵی (میتابۆلیزمی) مادە کاربۆھیدراتییەکان، ڤیتامین B٥ کە چەندین فرمانی لەش گرنگی ھەیە، فوولات کە لەش بۆ درووستکردنی خانەی نوێ سوودی لێ وەردەگرێت و گرنگی زۆری ھەیە لە پێش و لەکاتی دووگیانیدا بۆ پاراستنی کۆرپە لە سەقەتی زگماکی. ھەروەھا گەنمەشامی رێژەیەکی باشی لە ڤیتامین C تێدایە کە مادەیەکی دژەئۆکسانی بەھێزە و سوودی ھەیە بۆ بەھێزکردنی بەرگری لەش بەتایبەتی بەرگری دژی ھەوکردنەکان. گەنمەشامی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەنی ریشاڵی خۆراکییە (Fiber) کە رێژەکەی دەگاتە پتر لە ١٨%ی پێویستی رۆژانە کە بریتیە لە ٢٥-٣٥ گرەم بۆ مرۆڤی پێگەیشتوو. وێنەی ھەڵبژێردراو پیتزا خۆراکێکی ئیتالیایییە
چێشتی کوردیدۆینە چێشتێکی تراوی کوردییە کە لە کوڵاندنی گەنمی دەستاڕکراو لە ناو دۆی خەستدا دروست دەکرێ. دۆینە لە وەرزی گەرمادا دروست دەکرێ و لە سەر بانان لە بەر ڕۆژدا وشک دەکرێتەوە و پاشەکەوت دەکرێ و دواتر لە وەرزی زستاندا دەکرێتە ناو ئاو و دەخورێ و زۆر جار نۆک و پوونگەشی پێ زیاد دەکەن. دۆینە دەستەخۆشکی شەلەمە و ئەم دوو چێشتە وەک دوو خواردن ھەمیشە پێکەوە دەوترێن و خواردنی زستانی کوردەوارین. لە کوردیی باشووریدا «تەرخێنە»شی پێ دەوترێ. چێشتکەری ھەڵبژێردراونوسرەت گووکچە (بە کوردیی باکووری: Nusret Gökçe، نازناوی بازرگانی: Salt Bae؛ لەدایکبووی ١٩٨٣) گۆشتفڕۆش و چێشتلێنەر و ڕێستۆرانتدارێکی کوردە کە خاوەنی Nusr-Et، زنجیرە ڕێستوورانێکی لووکس و بەناوبانگە. تەکنیکەکانی نوسرەت لەبەر سازکردنی گۆشت بە ھۆکارێکی ڕەفتاری ئینتەرنێتی بووە.
پۆلەکانئایا زانیوتە؟
وتەی ھەڵبژێردراو«پێم بڵێ چ دەخۆیت تاکوو پێت بڵێم کێیت» — ژان ئانتێلما بریلات ساڤارێن پانۆڕامای ھەڵبژێردراوسێو باشترین و بەسوودترین میوەیە لە ناو میوەکاندا دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |