جۆرج قەرداحی
ڕواڵەت
جۆرج قەرداحی | |
---|---|
لەدایکبوون | جۆرج جبرائیل قەرداحی ١ی ئایاری ١٩٥٠ |
نەتەوە | لوبنانی |
پیشە | پێشکەشکار بێژەر |
چالاکبوون | ١٩٧٠ - ئێستا |
ھاوسەر | ئیدا کەسەر |
مناڵ(ەکان) | ٣ |
وێبگە | http://www.georgekordahi.com |
جۆرج قەرداحی (لەدایکبووی ١ی ئایاری ١٩٥٠ لە لوبنان) پێشکەشکارێکی تەلەڤیزیۆنییە. سەرەتای بەناوبانگبوونی لە جیھانی عەرەبی و جیھانیدا دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی ساڵانی ٢٠٠٠ تاکوو ٢٠١٠ کاتێک پێشکەشکاری کەناڵی ئێم بی سی ١ بوو بۆ بەرنامەی کێ میلیۆن دەباتەوە؟ (بە عەرەبی: من سيربح المليون؟). جۆرج دەرچووی بەشی یاسا و زانستە سیاسییەکانە، باڵیۆزی چەکەکاری نەتەوە یەکگرتووەکانە.[١]
جۆرج لە کەناڵی سی بی سی میسری، ئەبوزەبی و ئۆ ئێس ئێن بەرنامەیەکی کۆمەڵایەتی پێشکەشکردووە بۆ چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەی ڕووبەڕوو بەناوی بەخشەر چاکەکارە (بە عەرەبی: المسامح كريم). ھەروەھا لە کەناڵی ئێل بی سی بەرنامەی دڵەکانت بکەوە (بە عەرەبی: افتح قلبك) پێشکەشکردووە.[٢]
بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان
[دەستکاری]- کێ میلیۆن دەباتەوە؟ (من سيربح المليون؟) ٢٠٠٠ تاکوو ٢٠١٠ (١٠ زنجیرە)
- دڵت بکەوە (افتح قلبك)
- جەنگان یان تەحەداکردن (التحدي)
- ھێزی دەیەم (القوة العاشرة)
- پێشبڕکێی ئامادەبووان (مسابقة الجماھير)
- میلیۆنێر (المليونير) لە ساڵی ٢٠١٢ لەکەناڵی حەیات ٢
- بەخشەر چاکەکارە (المسامح كريم)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "George Kirdahi a UN ambassador for the environment; Also the host of a new political talk show early next year". Al Bawaba (بە ئینگلیزی). 2002-11-28. Retrieved 2017-04-08.
- ^ "Al Danah KWD 1 million winner to be announced live by George Kurdahi on January 4". Al Bawaba (بە ئینگلیزی). 2010-12-29. Retrieved 2017-04-07.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «جورج قرداحي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆرج قەرداحی تێدایە. |