بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھاڵی ھانتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.
ھاڵی ھانتەر
بە ئینگلیزی: Holly Hunter
لەدایکبوون (١٩٥٨-٠٣-٢٠) ٢٠ی ئازاری ١٩٥٨ (تەمەن ٦٦ ساڵ)
Conyers، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ھاوسەریانوش کامینسکی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئینگلیزی
پیشەئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، بەرھەمھێنەری فیلم، television producer
پەروەردەزانکۆی کارنێگی مێلۆن، Rockdale County High School
دانیشتووینیویۆرک
شوێنی کارویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەستپێکی چالاکی١٩٦٨
ئاییننەزانین[١]
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

ھاڵی ھانتەر (لە دایکبووی ٢٠ی ئازاری ١٩٥٨) خانمەئەکتەری ئەمریکییە.[٢] بۆ ئەو نواندنەی بە ڕۆڵی کارەکتەر ئادا مەکگارت گێڕای لە فیلمی پیانۆکە (The Piano) ئەوا ھاڵی بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر،[٣] خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی، خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا خەڵاتی کان بۆ باشترینن خانمەئەکتەر.[٤] لە ساڵی ١٩٨٧، پاڵێوراوکرا بۆ خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەر لە خەڵاتەکانی ئۆسکار، ئەمەش دوای بەشداریکردنی بوو لە فیلمی Broadcast News. لە ساڵی ١٩٩٣، بە فیلمی The Firm، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٣ بە فیلمی سێزدە (Thirteen) بووە براوەی خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەر بۆ ڕۆڵی پاڵپشت لە خەڵاتەکانی ئۆسکار.

لە ماوەی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٠، بەشداریکرد لە زنجیرەی تەلەفزیۆنیی ڕزگارکردنی گرەیس (Saving Grace)، کە لە تۆڕی تی ئێن تی پەخشکرا. ھاڵی بڕواننامەی لە بەشی دراما، لە زانکۆی کاریننگی میلۆنن لە پیتسبێرگی پێنسلڤانیا بەدەستھێناوە. لە ماوەی ئەزموونی کارکردنیدا ئەوا لە چەندین شانۆگەریش ڕۆڵی گێڕاوە.

ژیانی خێزانی

لە ساڵی ١٩٩٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ وێنەگری سینەمایی یانوش کامینسکی ئەنجامدا، ھەمان وێنەگری فیلمەکانی لیستەکەی شیندلر، بەڵام دواتر لە ساڵی ٢٠١١ جیابوونەوە.[٥]

سەرچاوەکان

  1. ^ Wightman، Catriona (٢٩ی ئازاری ٢٠١٠). «Holly Hunter: 'I am not religious'». Digital Spy (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Holly Hunter Biography (1958-)». لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. ^ «The 66th Academy Awards | 1994». Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «Holly Hunter | Biography, Movies, & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ Mackenzie، Suzie (2003-11-22). «What people don't know about Holly». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2021-02-15 ھێنراوە.