بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مافە بنچینەییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

لە مافەبنجێنەییەکانی مرۆڤدا هەندێک لە مافەکان باس کراون کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە بنچینەیی و بناغەی مرۆڤایەتی دادەنرێن و تۆمارکراون لە (ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان)، (پەیماننامەی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافە شارستانی و سیاسییەکان) و (پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان) و ئەم مافە پێناسە کراون تێیدا:

  • مافی چارەی خۆنووسین[١]
  • مافی ئازادیی بوون[٢]
  • مافی دادگایکردن بەپێی یاسا کارپێکراوەکان[٢]
  • مافی ئازادیی جوڵانەوەکان[٣]
  • مافی ئازادیی بیروڕا[٤]
  • مافی ئازادیی ئایین[٤]
  • مافی ئازادیی ڕادەبڕین [٥]
  • مافی ئازادیی کۆبوونەوە[٦]
  • مافی ئازادیی پێکهێنانی یەکێتی و کۆمەڵەکان[٧]

دەسەڵاتە دادوەریە دیاریکراوەکان

کەنەدا

یاسای مافەکانی کەنەدا کە لەلایەن پەرلەمانی کەنەداوە دانراوە بە گرنگترین بەڵگەنامە دادەنرێت بۆ پاراستنی مافی مرۆڤەکان کە زیندوون و هەناسە دەدەن و رێگە نادرێت وەك کۆیلە و خاوەندار مامەڵەیان لەگەڵ دا بکرێت کە خاوەنەکانیان ڕێکخراو و دامەزراوە مەزنەکان بن. لە وڵاتی کەنەدا، پەیماننامەی ئازادی و مافەکان چوار ئازادی بنچینەی و سەرەکی دەستنیشان دەکات کە بریتیین لە:[٨]

  • ئازادی ویژدان و ئایین
  • ئازادی بیروڕا، باوەر و دەڕبڕینەکان لەگەڵ ئازادی ڕاگەیاندن و جۆرەکانی تری پەیوەندی و پەخشکردن.
  • ئازادی کۆبوونەوە بەشێوەیەکی ئاشتیخوازانە.
  • ئازادی دامەزراندنی یەکێتی و کۆمەڵەکان.

یەکێتیی ئەوروپا

لە وڵاتە جیاوازەکانی یەکێتیی ئەوروپادا یاسایەکی دیاریکراوی گشتگیر بوونی نییە لەسەر مافەکانی مرۆڤ بەڵام یاساکانی یەکێتیی ئەوروپا هەڵدەستن بە ناساندن و پارێزگاری کردن لەو مافانە بە چەند ڕێگەیەکی جیاواز. یەکێتیی ئەوروپا هەڵدەستێت بە سەپاندنی بەسەر هەموو وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکەدا بە مسۆگەرکردن و پاراستنی کۆمەڵێك لە مافەکانی مرۆڤ و هەروەها دادگای یەکێتیی ئەوروپا دەسەڵاتی دوورخستنەوە و لابردنی هەیە لە کاتی سەرپێچی کردنی مافەکان و دەرچوون لە ڕێنماییەکان.

هیندستان

حەوت مافی بنچینەیی بوونیان هەیە لە هیندستان:

  • مافی یەکسانی بوون
  • مافی ئازادی بوون، کە ئەمانە لەخۆدەگرێت: ئازادی گوفتار و دەربڕین، ئازادی کۆبوونەوەی ئاشتیانە، ئازادی پێکهێنانی یەکێتی و کۆمەڵەکان، ئازادی جوڵە و گەشت کردن لە ناوچەکانی هیندستان دا، ئازادی نیشتەجێ بوون لە هەر بەشێکی هیندستان دا و ئازادی ئەنجام دانی هەر کارێکی پیشەیی.
  • مافی ئازادی ئایین
  • مافی ڕەت کردنەوەی سوود لێ بینین لەلایەن کەسێکی دیکەوە
  • مافی کلتووری و پەروەردەیی
  • مافە چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور
  • مافە دەنگدان (لەسەروو تەمەنی ١٨ ساڵییەوە)

دوای هەمواری ٨٦ ی ساڵی ٢٠٠٢ مافی پەروەردە زیادکرا بۆ دەستووری هیندستان.

نوێترین مافی زیادکراو بۆ ڕیزبەندیی مافە بنچینەییەکان لە هیندستان لە ساڵی ٢٠١٧ دا بوو کە بریتییە لە:

  • مافی تایبەتمەندێتی بوون

ولایەتە یەکگرتووەکان

هەرچەندە زۆربەی مافە بنچینەییەکان بەشێوەیەکی فراوان بە مافی مرۆڤ دادەنرێن بەڵام پۆلێنکردنی هەر مافێک وەک "بنچینەیی" دەبێتە ڕێ خۆشکەر بۆ دادگا و ناوەندەکانی یاسا دانانی سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکان یان هەر حوکمەتێکی دی بە بۆ دیاریکردن و سنووردارکردنی چ مافێک بنچینەی بێت و چ مافێک بنچینەی نەبێت. لەم دەق و بوارە یاسایانەدا، دادگاکان هەڵدەستن بە دیاریکردنی مافە بنچینەییەکان لەڕێی تاقیکردنەوەی بناغە مێژووییەکانی ئەو مافانە و بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە ئایا پاراستنی ئەو مافانە بەشێکە لە دابونەریتە کۆن و باوەکان. ویلایەتەکان دەکرێت مافە بنچینەییەکان دابین بکەن و هەندێک لە ویلایەتەکانی دی دەکرێت مافە بنچینەییەکان زیاد بکەن بەڵام هەرگیز ناتوانن و دەسەڵاتیان نییە مافە بنچینەییەکان لەڕێی رێکاری یاسایییەوە لاببەن و بیسڕنەوە.

یاسا بنچینەییەکان لە دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان دا تۆمارکراوە و دادگای باڵا دانی پێدانەوە و بەپێی دادگای باڵا ئەو مافە بنچینەییە تۆمارکراوانە هێندە بنچینەیین کە هەر سنووردارکردن و لە چوارچێوەدانێک دەبێت تەنها بە مەبەستی خزمەتکردنی دەوڵەت بێت یان زۆر دیارکراو بکرێت بە کۆمەڵە کەس و مەبەستێک.

یاسای مافەکان هەڵدەستێت بە پێناسە کردن و ڕیزکردنی مافەکان بە دیاریکراوی بەڵام دادگای باڵا مافە بنچینەییەکانی زیاتر فراوان کردووە لەڕێی ناساندن و دانپێدانان بەچەند مافێكی دیکەدا کە لە دەستووردا باس نەکراون، وەك:

  • مافی گەشت کردن بە هەموو ویلایەتەکان دا.
  • مافی پەروەردە و بەخێوکردنی منداڵی کەسێك[٩]
  • مافی تایبەتمەندێتی بوون[١٠]
  • مافی هاوسەرگیری کردن[١١]
  • مافی بەرگری کردن لە خوود

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

  1. ^ «International Covenant on Civil and Political Rights Article 1».
  2. ^ ئ ا «International Covenant on Civil and Political Rights Article 9».
  3. ^ «International Covenant on Civil and Political Rights Article 12».
  4. ^ ئ ا «International Covenant on Civil and Political Rights Article 18».
  5. ^ «International Covenant on Civil and Political Rights Article 19».
  6. ^ «International Covenant on Civil and Political Rights Article 21».
  7. ^ «International Covenant on Civil and Political Rights Article 22».
  8. ^ «Canadian Charter Of Rights And Freedoms». Efc.ca. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 2012-11-05 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  9. ^ Troxel v. Granville
  10. ^ see Union Pacific R. Co. v. Botsford, 141 U.S. 250 (1891)
  11. ^ Loving v. Virginia & Obergefell v. Hodges