بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قەقنەس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.
وێنەی قەقنەسێ کە لەلایەن وێنەکێش فرێدرێچ جەستن بێرتک کێشراوە

قەقنەس (بەئینگلیزی:Phoneix، گریکی دێرین: Φοῖνιξ، بەفارسی: ققنوس، عەرەبی: العنقاء)، باڵندەیەکی خەیاڵییە، باسی لێکراوە لە داستانە کۆنەکانی عەرەب وەکو سەرچڵییەکانی سندیباد و ھەزار و یەک شەو، بەگشتیی لەنێو داستانە فارسی و رۆمانی و گریکی و میسڕی و چینییەکاندا ھەبووە. قەقنەس، وەکو بێچووی باڵندەیەکی پیرۆز لەنێو داستانەکاندا چاوی لێکراوە. باڵندەیەکە لەسەر هێلکەکەی دەنیشێ و تاکو ئەتروکێ لە کاتی تروکاندا ئەوەندە بە خۆشی بێچوەکەی دەخوێنێ و پوش و پەڵاش لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە تاوەکو پوشەکان ئاگر دەگرێ و خۆشی ئەسوتێ، جا بەو بێچوەی کە لە هێلکەکە ئەتروکێ پاشانیش ئەبێتەوە بەو دایکە دەڵێن قەقنەس

گەورە شاعیرەکانی کورد بەو واتایە بەکاریان هێناوە و هەندێکیش بە پاشماوەی خەڵوز و ئاگر بەکاریان هێناوە بەڵام رای یەکەم لای شاعیران پەسەندترە

چیرۆکە خەیاڵیەکان دەڵێن کە ئەم باڵندەیە لەناو ئاگر و خۆڵەمێشی خۆیەوە هەڵدەستێتەوە و بەهێزتر لە جاران و جوانتر دەفڕێ ، ئەمە زۆر جار لەناو کۆمەڵگادا بەکاردەهێندرێت بۆ هاندان و سەرکەوتن لە کاتێکدا دەڵێن وەکو قەقنەس لەناو خۆڵەمێشی خۆم زیندوو دەبمەوە و دەفڕم بۆ بەرزترین تەبەقەی ئاسمان[١]

سەرچاوەکان

  1. ^ {{cite web}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)