عەبدوڵڵا کوڕی جوبەیر
عەبدوڵڵا کوڕی جوبەیر (مردووی ٣ی کۆچی/٦٢٥ی زاینیی) یەکێکە لە هاوەڵانی پێغەمبەر محەممەد،[١] لە بەنوو سەعلەبەی کوڕی عەمر لە هۆزی ئەوس، بەشداری بەیعەتی عەقەبەی کردووە، هەروەها بەشداری شەڕی بەدری کردووە، پێغەمبەر محەممەد کردوویەتی بە سەرکردەی پەنجا تیرهاوێژ لە جەنگی ئوحوددا لەسەر چیای عەینەین،[٢] و پێیگووتن ″لە جێگای خۆتان بمێننەوە و پشتەوەمان بپارێزن، ئەگەر بینیتان سەرکەوتین لە جێگای خۆتان مەجوڵێن، وە ئەگەر بینیتان دەکوژرێین سەرمان مەخەن″.[٣] بەڵام کاتێک تیرهاوێژەکان بینیان موسڵمانان سەرکەوتوون شوێنەکانی خۆیان بەجێهێشت، هەرچەندە عەبدوڵڵا هەوڵیدا ڕێیان لێبگرێت بەڵام سوودی نەبوو، کەمتر لە دە کەس مانەوە، دواتر خالید کوڕی وەلید لە پشتەوە بۆیان هات و تیرهاوێژەکانی کوشت و بووە هۆی شکستی موسڵمانان. دوای کوشتنی عەبدوڵڵا بێباوەڕەکان جەستەکەیان شێواند.[٤]
سەرچاوەکان
- ^ «ص529 - كتاب فتاوى الشبكة الإسلامية - أمير الرماة في غزوة أحد - المكتبة الشاملة الحديثة». al-maktaba.org. لە 2022-02-24 ھێنراوە. ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «من هو أمير الرماة في غزوة أحد وماذا نعرف عن سيرته؟». أجيب (بە عەرەبی). لە 2022-02-24 ھێنراوە.
- ^ «تعرف على موقف أمير الرماة في معركة أحد». صدى البلد (بە عەرەبی). 2015-07-06. لە 2022-02-24 ھێنراوە.
- ^ «من هو امير الرماة في غزوة احد - مشاعل العلم». www.mashaleilm.com. لە 2022-02-24 ھێنراوە.