بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەدرید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 40°25′08″N 3°41′31″W / 40.41889°N 3.69194°W / 40.41889; -3.69194

مەدرید

مەدرید پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی ئیسپانیایە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٣٬٢٧٣٬٠٤٩ کەس بووە، کۆمەڵگای مەدرید پڕە لە گووند و شارە دێ و لەدەرەوەی شارەکە، مەدرید لە مێژوودا شارێکی ڕۆمانی بووە واتا ئیمپڕاتۆرێتیی ڕۆمانی فەرمانڕەوا بووە لەسەدەی دووەمی زاینی، شاری مەدرید لە ئێستادا بەشارێکی پێشکەوتوو و بازرگانی ناسراوە و چەندین نووسینگەی تایبەتی و کۆمپانیاکان لەشارەکەدا ھەن، شاری مەدرید لەدەستی فرانسیسکۆ فرانکۆ تووشی داڕمانێکی زۆر بوو بەڵام لەدوای فڕانکۆ بەتایبەت ساڵانی ١٩٨٠-١٩٩٠ دوای گەڕانەوەی دیموکراسی بۆ ووڵاتەکە مەدرید گەشایەو بە تەلاری بەرز و پیشەسازی، کەش و ھەوای مەدرید لە وەرزی ھاوین و بەھار دەگاتە ٣٠ بۆ ٤٠ پلەی سلیزی دەگۆڕێت کە ئەمەش بۆ شارێکی ئەورووپا پلەیەکی بەرزە، شارەکە کۆمەڵێ مۆزەخانە و ئەنتیکەخانەی مێژوویی لە خۆ گرتووە لەوانە مۆزەخانەی پێدرۆ و مۆزەخانەی سۆفیای شاژن و جگەلەمانەش تەلاری ھونەری و شوێنی کۆنسێرتی ھوونەرمەندان و پاڕکی گەشتیاری، شاری مەدرید سێیەم گەورە شاری نێو ووڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لەدوای لەندەن و بەرلین، لەڕووی یاری تۆپی پێشەوە چەندین یانەی بەناوبانگی تێدایە لەوانە ڕیال مەدرید و خیتافی و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕایۆڤالیکانۆ

کەش و ھەوا

کەش و ھەوای مەدرید بەتەواوی ئاو و ھەوایەکی وشکی ھەیە،[١] بۆیەش زۆر بەی بارانی مەدرید لە وەرزەکانی پاییز و بەھارن، وە وەرزی زستانیشی ساردە و پلەی گەرمی بەڕادەیەکی زۆر نزم دەبێتەوە کە ھەندێک جار بەفری لێ دەبارێت وە لەوەرزی ھاوینیش زۆر جار پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە بەڕادەیەک بۆ پلەی ٣٠ سلیزی بەتایبەت لە مانگی تەممووز دەگاتە ٤٠ پلەی سیلیزی.

چاند

لە مەدرید کۆڵێ لە مۆزەخانەی ھوونەری گرنگ و گەورە بەرچاو دەکەوێت کە گرنگترینیان مۆزەخانەی پڕادۆ[٢] و مۆزەخانەی شاژن سۆفیایە،[٣] ھەر لە مۆزەخانەی شاژن سۆفیا تابلۆیەکی بەنرخ ھەیە کە لەلایەن وێنەکێشی بەناوبانگی ئیسپانی پابلۆ پیکاسۆ کێشراوە[٤]کە تابلۆنەکە ناوی گوێرنیکایە، ئەو تابلۆیە مەبەستی پیکاسۆی نیشانداوە کە چۆن ئەو تووڕە بووە لەوکاتەی کە ئاڵمانیای نازی لەساڵی ١٩٣٧ شاری گوێرنیکای وێرانکردووە.[٥]

شوێنەکانی مەدرید

زۆرن شوێنە بەناوبانگەکانی مەدرید لەوێنەی گۆڕەپانی گشتی شارەوانی مەدرید کە گۆڕەپانەکە بۆخۆی بازاڕێکە،[٦] وە ھەروەھا ھاندەرانی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی کە زۆرینەی دانیشتوانی مەدرید پێکدێنن لە یاری تۆپی پێ لە گۆڕەپانی گشتی دی سیبێلێس (Cibeles)[٧] وە گۆڕەپانی گشتی دی لا ڤیا[٨] تایبەتی کەباخچەوحەوشەی تایبەتی ھەبوو شوێنێکی تری بازاڕ ناودار بوو لە مەدرید، مەدرید ھەندێک پارکی جوانی ھەیە. رێتیرۆ پارک ناودارترینە، گۆڕەپانی گشتی دی تۆرۆس لەلایەن زۆر گەشتیار سەردان دەکرێت، یەکێک لە بەم دوواییەترین شوێنی لە مەدرید کەی ئای ئۆ تاوەر کە ناسراوە بە دەروازەکە بۆ ئەوروپا.

تەلاری کۆشکی شاھانەی ئیسپانیا لە مەدریدە[٩] کە یەکێکە لە گەورەترین تەلارەکانی ئەورووپای ڕۆژاوا بەڵام خێزانی پاشا (ئەوانەی ماون) لەو کۆشکە ناژین و ئێستاکە لە کۆشکێکی بچووکتر دەژین، وە ئەو کۆشکە بۆ ڕووداوە گرنگەکان لەلایەن خێزانەکە بەکاردێت!، لەناو کۆشکی شاھانە چەندین تابلۆی جوان و نایاب و گرانبەھا وە گەوھەری بەنرخ بەرچاو دەکەویت.

وەرزش

لە شاری مەدرید، چەند یانەیەکی تۆپی پێی، بەهێز و بەناوبانگ هەن، کەدیارترینیان یانەی ڕیاڵ مەدریدە، کەماناکەی بە زمانی ئیسپانییەوە واتا پاشای مەدرید. وەهاوکات یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدیش هەر لەم شارەیە، کەبەیانەی چینی هەژارەکان و چینی مامناوەند، دەناسرێت لەشارەکە. جگەلە تۆپی پێ تۆپی تێنس یەکێکی تری یارییە بەناوبانگەکانی شاری مەدریدە، کە ساڵانە یەکێک لەبەهێزترین پاڵەوانیێتییەکانی ئەوڕوپاو جیهان لەو شارە ئەنجام دەدرێت، کە ئەویش (پاڵەوانیێتی تێنسی مەدریدی کراوە)یە.

پەراوێزەکان

شاری مەدرید لەساڵی ١٥٦٢

سەرچاوەکان

ویکیپیدیای ئینگلیسی