وتووێژ:منداڵانی کار
ناو
کاک @Baneh k: لە ویکی کوردیدا ڕێک کەوتووین مناڵ بەکاربھێنین. بڕوانە: لێدوان:مناڵدان.--چالاک وتووێژ ١٣:٣١، ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)
- جگە لەوە ئەوەش گرنگە کە کام لەمانە بنووسرێ؟ کاری مناڵان یان مناڵانی کار یان کار کردن بە مناڵان؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٩:٤٩، ٢٤ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)
بۆ وشەی منداڵ
کاک @Calak: رێککەتون لە ویکیپێدیا نابێ ببێتە سەرچاوە بۆ بەکارھێنانی وشەیەک. ڕاستیەکەی ئەوەیە ئەبێ ڕینووس و ڕێزمان و دەقی یەکگرتووی باش بکەینە سەرچاوە. ئەکادیمیای زمانی کوردی لەگەڵ بەکارھێنانی وشەکان بە فۆڕمی تەواو و کامڵیدایە . بۆ نموونە ( بگوترێ یان بگوترێت- مناڵ یان منداڵ).«بزاڤ» ⇒ئاخاڤتن⇐ ٢٢:٢٨، ٢٤ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)
بۆ باسی منداڵانی کار یان کاری منداڵان
کاک @Pirehelokan: بەڕێزم کاری منداڵان وەک (کردەوە یان کرداری کار پێکردنی منداڵە) بەڵام منداڵانی کار (دیاردەی کۆمەڵایەتی)یە . واتە مەبەستم ئەوەیە ئێمە ئەتوانین کار بە منداڵان بکەین بە بێ ئەوەی بچێتە بازنەی (منداڵانی کارەوە). لە ئنگلیسیدا (Child Labor) کاتێک وەرئەگێڕین ئەبێتە کاری منداڵان بەڵام ئەمە وەرگێڕانی باش نیە. ئێمە لەسەر کرداری منداڵەکان قسە ناکەین بەڵکوو لەسەر چین یان توێژێک قسە ئەکەین کە بە منداڵانی کار ناسراون. کەوایە لەم دوو شتە سەرەنجام ئەگەینە ئەوەی کە (منداڵانی کار) ھەم بە منداڵگەلێک ئەوترێ کە بە شێوەی نائاسایی کاریان پێ ئاکردرێت ھەم ئەوەی خەسارێکی کۆمەڵایەتیە کەوایە جیاوازی لەگەڵ کاری منداڵاندا ھەیە. سپاس «بزاڤ» ⇒ئاخاڤتن⇐ ٢٢:٢٨، ٢٤ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)