وتووێژ:دەریا
وشەرەتناسی
لەو سەرچاوەیەی دامناوە، جەماڵ نەبەز نەیوتوە zrayah، بەڵکوو وتوویە zerya. سپاس --Aza ١٤:٣٠, ١٥ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)
@Calak: کاکە ئەوە بۆ زەریاکانە سڕیەوە؟ مادیوتووێژ (٢٩ی گوڵانی ٢٧١٤) ١٦:٣٢، ١٩ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)
- وەڵڵا مادی گیان برایانی باشووری ھەموو زەریا ھەر بە مانای ئۆقیانووس تێدەگەن. ئەوان بە sea ھەر دەڵێن دەریا و ئێمەش خۆمان ھەر وا دەڵێین؛ ئیتر با لە خۆووە سەر لە کەس نەشێوێنین. دەریا با ھەر دەریا بێ (ھەم باشووری تێی دەگا و ھەم رۆژھەڵاتی) بەڵام ocean ھەر ئۆقیانووس بێ و زەریاش ببێتە ڕوونکردنەوە. ئاوا بە قازانجی ھەموو لایەکە.
- من ماوەیەکە ھەست دەکەم لە ناوەکاندا تۆزێک توند ڕۆییشتوون؛ قەیدێ ناکا با فارسی بێ بەڵام ھەموو کەس تێی بگات. ئەمە ئەرکی ئێمە نییە زمان پاکسازی بکەین. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ١٦:٣٨، ١٩ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)
نەخێر، کێشە ئەوەیە کە لە باشوور خەڵک جیاوازیی نێوان "دەریا" و ئۆقیانووس" نازانن. ئەگینا دەریا هەر زەریایە و کەس بە ئۆقیانووس ناڵێت زەریا. ئەتوانی لە گووگڵیش بگەڕێیت... Kurdbuddha (لێدوان) ١٢:٢٠، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)
چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان
سڵاو ھاوڕێیان،
من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی دەریام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:
- ئەرشیڤێکی نوێ https://web.archive.org/web/20120713163051/http://www.oceanpowermagazine.net/2010/05/19/whoi-calculates-volume-and-depth-of-worlds-oceans/ بۆ http://www.oceanpowermagazine.net/2010/05/19/whoi-calculates-volume-and-depth-of-worlds-oceans/ زیاد کرا
تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،
کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ٠٠:٥١، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
ناوی وتار
@Calak, @Aza, @Pirehelokan, @Aram و ئەوانی تر، سڵاو. گوناحە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا «زەریا» و «زرێ» لە بیر بکرێن و بە کار نەھێنرێن! دەریا فارسییە و زەریا کوردییە، و گەلێک وشە لە زەریا دروست کراوە.[١] داوا دەکەم کە ئەمە بۆ زەریا یان زرێ بگوێزرێ. Gêjełûk ١٧:٥١، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Gejeluk ھیچیش گوناح نییە. Aza (لێدوان) ١٧:٥٥، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)