کەنەدا

دەوڵەتێکی باڵادەست لە ئەمریکای باکوور

کەنەدا (بە ئینگلیزی و فەڕەنسی: Canada) وڵاتێکە لە ئەمریکای باکوور کە لە دە پارێزگا و سێ ھەرێم پێکدێت. ئە وڵاتە بە ڕووبەری زیاتر لە ٩٫٩٨ ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە، بەپێی ڕووبەری گشتییەوە دووەمین وڵاتی گەورەی جیھانە. کەنەدا لە ڕۆژاوا بە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، لە ڕۆژھەڵات بە ئۆقیانووسی ئارام و لە باکوور بە ئۆقیانووسی بەستووی باکوور دەبەسترێتەوە. سنووری باشوور و ڕۆژاوای لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ٨٨٩١ کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە، درێژترین سنووری وشکانیی نێوان دوو وڵاتە لە جیھاندا. پایتەختی کەنەدا ئۆتاوایە و گەورەترین شارەکانی بریتین لە تۆرۆنتۆ، مۆنتریال و ڤانکۆڤەر.

کەنەدا
Canada
Vertical triband (red, white, red) with a red maple leaf in the centre
دروشم: A Mari Usque Ad Mare
«لە دەریاوە بۆ دەریا»
سروود: «ئەی کەنەدا»
سروودی شاھانە«خوا پاشا بپارێزێت»[١]
Projection of North America with Canada in green
Projection of North America with Canada in green
پایتەختئۆتاوا
45°24′N 75°40′W / 45.400°N 75.667°W / 45.400; -75.667
گەورەترین شار تۆرنتۆ
زمانە فەرمییەکان
زمانە ناوچەییەکان Chipewyan, Cree, Gwich’in, Inuinnaqtun, Inuktitut, Inuvialuktun, North Slavey, South Slavey Tłı̨chǫ.
ناوی هاووڵاتی کەنەدی
دەوڵەت پەرلەمانی فێدراڵی
شانشینی دەستووری
 -  شا چارڵسی سێیەم
 -  دەسەڵاتداری گشتی ماری سیمۆن
 -  سەرۆک وەزیران جەستن تروودۆو
یاسادانەر پەرلەمان
 -  ئەنجومەنی باڵا ئەنجومەنی پیران
 -  ئەنجومەنی خواروو ئەنجومەنی نوێنەران
دامەزراوە لە شانشینی یەکگرتوو 
 -  کرداری دەستوور ١ی حوزەیرانی ١٨٦٧ 
 -  دەستووری کەنەدا ١٧ی نیسانی ١٩٨٢ 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٩،٩٨٤،٦٧٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە 
٣،٨٥٤،٠٨٥ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) ٨،٩٢ (٨٠١،١٦٣ کیلۆمەتر٢ / ٣٤٤،٠٨٠ مایل٢)
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠١٩ ٣٧،٢٨٣،٠٩٠ 
 -  سەرژمێریی ٢٠١١ ٣٣،٤٧٦،٦٨٨ 
 -  چڕی ٣،٤١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە 
٨،٣کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠١٤
 -  سەرجەم ١،٥٩١ ترلیۆن دۆلار 
 -  سەرانە ٤٤٫٨٤٣ دۆلار 
GDP (nominal) بەراوردی ٢٠١٤
 -  سەرجەم ١،٧٨٨ ترلیۆن دۆلار 
 -  سەرانە ٥٠،٣٩٧ دۆلار 
Gini (٢٠١٠) ٣٣،٧ 
HDI (٢٠١٣) ٠،٩٠٢ 
دراو دۆلاری کەنەدی ($) (CAD)
ناوچەی کاتی (UTC-٣.٥ بۆ -٨)
 -  ھاوین (DST)  (UTC-٢.٥ بۆ -٧)
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین dd-mm-yyyy
mm-dd-yyyy
yyyy-mm-dd
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .ca
کۆدی تەلەفۆن

زەوییەکانی کەنەدا ھەزاران ساڵ لەلایەن خێڵە سەرەتایییەکانەوە بەکارھێنراون. لە کۆتاییی سەدەی پازدەھەم، لە کاتی پشکنین و دۆزینەوەی زەویی زیاتر لەلایەن فەڕەنسی و بەریتانییەکانەوە دۆزراوەتەوە و تێیدا نیشتەجێ بوون، بەڵام لەساڵی ١٨٦٧دا کەنەدا وەکوو کیانێکی سیاسیی سەربەخۆ کە لە چوار ناوچەی کۆنفیدراڵی پێک ھاتبوو، لەژێر دەسەڵاتی داگیرکاریی بەریتانیا دروست کرا. بەھۆی ئەمەوە، کەنەدا بووە خاوەن ڕووبەرێکی فراوانی دەسەڵات. کەنەدا بەپێی ڕێککەوتننامەی وێستمینستەر لە ساڵی ١٩٣١ سەربەخۆییی خۆی لە بەریتانیا وەرگرت. ھەروەھا لەساڵی ١٩٨٢، کەنەدا بەیەکجارەکی لە ڕێگەی دەنگدانی پەرلەمانەوە بەشێوەیەکی یاسایی لە بەریتانیا جیا بۆوە.

کەنەدا وڵاتێکی فێدراڵییە. حکوومەتێکی دیموکراتی نوێنەرانەی شاھانەی دەستووری دەسەڵاتداری دەکات، کە شا چارڵسی سێیەم پاشایەتی دەکات. گەلی کەنەدا ھەردوو زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسی لەسەر ئاستی گشتی بەکاردێنن. کەنەدا بە دەوڵەتێکی ھەرە پێشەنگ و پێشکەوتوو لەسەر ئاستی جیھان ھەژمار دەکرێت. ئەو وڵاتە خاوەن ئابوورییەکی گشتگیرە و پشت بە سامانی سروشتی و بازرگانیی نێونەتەوەیی دەبەستێت، بەتایبەت لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە خاوەن پەیوەندییەکی دیپلۆماسی درێژ و توندوتۆڵن. کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە خاوەنی بەرزترین ڕێژەی داھات و خۆشگوزەرانییە لەسەر ئاستی جیھان، کە بەگوێرەی ئاماری بنەمای پەرەسەندنی مرۆڤی لە ڕێزبەندی ھەشتەمین وڵات بۆ خۆشگوزەرانی دێت. کەنەدا ئەندامە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ناتۆ، گرووپی حەوت، گرووپی دە، گرووپی ٢٠، ڕێکخراوەی ھاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری، ڕێکخراوەی دانوستانی جیھانی، گەلانی کۆمۆنوێلت، ئەنجومەنی ئارکتیک، ڕێکخراوەی نێونەتەوەییی فرانکۆفۆنی، کۆڕبەندی ھاوکاریی ئابووریی ئاسیا و ئۆقیانووسی ئارام و ڕێکخراوەی دەوڵەتانی ئەمریکی.

بنچینەی ناونانی

بنەچەی ناوی کەنەدا بۆ وشەی کینتا دەگەڕێتەوە، ئەم وشەیەش لەبنەڕەتدا لە زمانی ئیرۆکواسی وەرگیراوە کە بەواتای گوند یاخود نشینگە دێت.[٢] لەساڵی ١٥٣٥، دانیشتووانە ڕەسەنەکانی ناوچەی کێبێک ئەم وشەیان بەکارھێناوە بۆ دۆزەرەوەی فەڕەنسی جاک کارتیێ.[٣] ھەروەھا جاک کارتیێش ھەمان ناوی بۆ ھەموو ئەو ناوچانە بەکار ھێناوە کە کەوتوونەتە ژێر ڕکێفی سەرکردە دوناکونا (سەرکردەی گوندی ستاداکونا). لەماوەی ساڵانی ١٥٤٥، سەرجەم پەرتووک و ڕۆژنامە و نامیلکەکان ھەمان ناویان بەکار دەھێنا بۆ ئەم ناوچە تازە دۆزراوە کە ئێستا پێی دەڵێن کەنەدا.[٣]

لە کۆتاییی سەدەی حەڤدەھەم و سەرەتای سەدەی ھەژدەھەمدا، ناوی کەنەدا لە بەشی فەڕەنسی کە کەوتۆتە بەشی باکوری کەنەدا و دەڤەرەکانی نزیک بە ڕووباری سانت لۆرانس و ناوچە کەناراوییەکانی دەریای گەورەی باکور. ئەم ناوچانە دابەش کرابوون بۆ دوو ناوچەی داگیرکراوی بەریتانی و فەڕەنسی کە یەکێکیان کەنەدای ژووروو بوو، ئەوی تریان کەنەدای خواروو بوو کە لەساڵی ١٨٤١ بۆ یەک کەنەدا یەکیان گرت.[٤] لەگەڵ پێکھێنانی یەکێتیی کۆنفیدراڵی لەساڵی ١٨٦٧، ناوی کەنەداش بەشێوەیەکی فەرمی لەم دەوڵەتە نوێیە نرا.[٥] لەگەڵ بەرفراوانبوونی حوکمی خۆجێیی-ی کەنەدا لە شانشینی بەریتانیا، حکوومەتی کەنەدی بەشێوەیەکی زیاتر ناوی کەنەدای لەکۆمەڵەی نێودەوڵەتیی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان بەکار ھێنا. لەساڵی ١٩٨٢ەوە تاوەکوو ئەمڕۆ یادی ڕۆژی کەنەدا دەکرێتەوە.[٦]

مێژوو

گەڵە ڕەسەنەکانی

توێژینەوە بۆماوەیی و شوێنەوارییەکان پاڵپشتی بوونی ئادەمیزاد دەکەن لە باکوری یۆکۆن بۆ ٢٦٫٥٠٠ساڵ پێش زایین و، لە باشووری ئۆنتاریۆ پێش ٩٥٠٠ساڵ بەر لە زایین مرۆڤی لێ ژیاوە.[٢][٢][٣] بلۆڤیچ کیڤز ئەوەی سەلماندووە کە مرۆڤی (بالیۆ ھیندی) لە زۆر کۆنەوە لەم نیشتمانە ژیاون.[٢][٢][٢] یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی جڤاتە ڕەسەنەکانی کەنەدا ئەوە بووە کە بە شێوەی ھەواری ھەمیشەیی ژیاون و خەریکی کاری کشتوکاڵی بوون، بۆیە خاوەنی بنچینەیەکی کۆمەڵایەتیی بەھێز بوون کە بە شێوەی قووچەکێکی ئاڵۆز لە سەرۆک خێڵەوە بۆ دوایین ئەندام دەھاتە خوار.[٧][٨] دوای بڵاوبونەوە و تێکەڵبوونیان بە ڕۆشەنبیریی ئەورووپی (کۆتاییی سەدەی پانزەھەم و سەرەتای سەدەی شازدەھەم) گۆڕانکاریی نوێیان ھاتە ناو.[٩]

ڕێژەی دانیشتووانی خەڵکە ڕەسەنەکانی کەنەدا بەنزیکەیی ٢٠٠٫٠٠٠ کەس دەبوو.[١٠] ھەروەھا گەیشتە نزیکەی میلیۆنێک کەس لە کۆتاییی سەدەی پازدەھەم،[١١] بەگوێرەی سەرژمێریی لیژنەی شاھانەی کەنەدی دانیشتووانە ڕەسەنەکان ٥٠٠٫٠٠٠ کەس بوونە[١٢] تووشبونیان بەو نەخۆشییانەی کە ئەوروپییەکان لەگەڵ خۆیان ھێنابوویان و چارەسەری بوونیان بە دەرمانە سروشتییەکان ناچار بوونە لە ئەوروپیەکان نزیک ببنەوە و تێکەڵیان بن، دانیشتووانە ڕەسەنەکانیش دابەش بووبوون بەسەر دوو کۆمەڵە[٢][١٠] کۆمەڵەی ئەنوێت[٢] کۆمەڵەی مێتیس.[٢] مێتیسەکان ئەو خەڵکانەی بوون کە خوێنێکی تێکەڵیان ھەبوو لەنێوان ئەنوێتەکان و ئەوروپییەکان.[٢][٢]

ئاوارە ئەوروپیەکان

 
کۆچی دوایی ژەنەڕاڵ وۆڵف بە فڵچەکانی بینجامین وێست ١٧٧١ جەستەی کۆچکردوو وۆڵف لەجەنگی بەرزاییەکانی ئەبرەھام کەوتووە لە کیبیک ١٧٥٩.

داگیرکاری ئەوروپی دەستی پێکرد دوای نیشتەجێبوونی خەڵکانی باکوری ئەورووپا لە لانس و میدۆز لەساڵی ١٠٠٠ زاینی، لەوکاتە ھیچ گەڕان و دۆزینەوەیەکی ئەوروپی ئەنجام نەدرابوو.[١٣] ھیچ لەم زەویانە نەدۆزرابوونەوە تاوەکو دەریاوانی ئیتاڵی جۆن کابوت لە ساڵی ١٤٩٧ز زەویەکانی کەناراوی زەریای ئەتڵەسی دۆزیەوە بۆ بەرژەوەندی ئینگلیزەکان.[٢] دواتر دەریاوانە پورتوگاڵی و باسکیەکان مەڵبەندی ڕاوکردنی نەھەنگیان دامەزراند بەدرێژایی کەناراوەکانی ئەتڵەسی.[١٤] لەساڵی ١٥٣٤گەریدە جاک کارتیێ ڕوباری سانت لۆرانسی دۆزیەوە بۆ فەڕەنسیەکان.[١٥]

لەساڵی ١٥٨٣بەڕێز ھێمفری جیلبێرت لە سانت جۆنز یەکەم ناوچەی داگیرکراوی بەریتانیای ڕاگەیاند لە ئەمەریکای باکوردا وەک دەستکەوتێک بۆ شاژن ئەلیزابێسی یەکەم.[٢] لەساڵی ١٦٠٣ گەریدەی فەڕەنسی سەموایڵ دوشامبەڵان یەکەم ناوچەی داگیرکراوی فەڕەنسای ڕاگەیاند لە بەندەری پۆرت ڕۆیاڵ و کیبیک. فەرەنسا وەک فەڕەنسای نوێ ناساندی، کەنەدیەکان لەناوچەی دۆڵی ڕوباری سانت لۆرانس وئەکادین نیشتەجێبوون کە ناوچەیەکی کەناراویە، ھەروەھا بازرگانان توانیان ناوچەکانی دەریای گەورە و کەنداوی ھیدسن بدۆزنەوە لەگەڵ ڕێچکەی میسیسیبی تاوەکو لویزانا، دواتر جەنگی بیفر ھەڵگیرسا لەسەر بازرگانیکردنی پێستە و فەروو.[١٥]

ئینگلیزەکان ناوچەی داگیرکراوی تریان ڕاگەیاند لە ناوچەی کیوبیدس و فێریلاند لە دورگەی نیوفینلاند و لەسەرەتای ساڵی ١٦١٠سێزدە ناوچەی داگیرکراوی تریان ڕاگەیاند لەباشوور.[١٤] لەنێوان ساڵانی ١٦٨٩تاوەکو ١٧٦٣زنجیرەیەک جەنگ ڕوویاندا لەنێوان فەڕەنسیەکان و کەنەدیە ڕەسەنەکان.[١٥] ئینگلیزەکان ناوچەی نۆڤا سکۆشیا یان دەست بەسەرداگرتن بەگوێرەی پەیماننامەی ئۆترێخت لەساڵی ١٧١٣,دواتر فەرەنسیەکان ناچاربوون دەستبەرداری بەشی زۆری باکوری کەنەدا ببن ئەمیش دوای ڕێککەوتنامەی پاریس لەساڵی١٧٦٣دوای جەنگێکی حەوت ساڵەی نێوانیان.[٣]

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی شاھانە لەساڵی ١٧٦٣ھەرێمی کیبیک لەفەڕەنسای نوێ دابڕێنراو خرایە سەر ھەرێمی نۆڤاسکۆشیا.[٦] ھەروەھا دورگەی سانا جۆن (دورگەی ئێدوارد) کەوتە ژێر ڕکێفی ئینگلیزەکان لەساڵی ١٧٦٩.[٣] بەمەبەستی ڕێگرتن لە تێکھەڵچوونی سەربازی لەسەر ھەرێمی کیبیک لەساڵی ١٧٧٤یاسای کیبیک دەرچوو، کە دەکرێت زمانی فەڕەنسی بەکاربێت لەگەڵ پەیڕەوکردنی ڕێبازی کاسۆلیکی بەئازادی و جێبەجێکردنی یاسای شارستانی فەڕەنسی بەتەواوی. ئەم یاسایە بووە ھۆی توڕەبونی دانیشتوانی سێزدە ھەرێمەکەی تر شۆڕشی ئەمەریکیش ڕۆڵی ھەبوو لەم تووڕەبونەی دانیشتوان.[٦]

 
دامەزرێنەرانی یەکێتی کەنەدا بە پەرەموچی ڕۆبێرت ھاری،[١٦] دیمەنێکی تێکھەڵکێشە لە کۆربەندی شارڵۆت تاون و پەیماننامەی کیبیک.

ڕێککەوتنامەی پاریس (١٧٨٣)دانینا بە سەربەخۆیی ئەمریکا لەگەڵ ددەستبەرداربوونی زەویەکانی باشووری دەریامەزنەکان بۆ وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، لەپێناو پێشوازی کردنی سەرمایەدارانی بەریتانیا و ھاوردەکردن و نیشتەجێکردنی ئینگلیز زمانەکان بۆ ھەرێمی کیبیک لەساڵی ١٧٩١یاسای دەستوری دەرچوو، کە بوە ھۆی سەرھەڵدانی جەنگ لەنێوان ھەردوو کەنەدایی سەروو و خواڕوو.[١٧]

کەنەدا (سەروو وخواروو) ببونە سەنگەری سەرەکی ململانێکانی نێوان وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لەجەنگی ساڵی ١٨١٢دا. بەڵام لەدوای جەنگدا لەساڵی ١٨١٥ کەنەدا ڕووبەرووی شاڵاوێکی گەورەی پەنابەرانی ئینگلتەرا و ئێرلەندا بوویەوە.[١١] لەنێوان ساڵانی ١٨٢٥–١٨٤٦بڕی ٦٢٦,٦٢٨کۆچبەری ئەوروپی لەبەندەرەکانی کەنەدا ناویان تۆمارکرا.[٢] لەساڵی ١٨٩١ زیاتر لەنیوەی ئەو کۆچبەرانی کۆچیان بۆ کەنەدا کردبوو بەھۆی نەخۆشیەوە گیانیان لەدەست دا.[١٠]

لەدوای شۆڕشی ١٨٣٧ ویست لەسەر دروستبونی حکومەتێکی بەرپرس لەسەر ھەموو کەنەدا زیادی کرد لەگەڵ گونجاندنی فەڕەنسیەکان بە ڕۆشەنبیری ئینگلیزەکان[٦] لەساڵی ١٨٤٠ھەردوو کەنەدا کۆکرانەوە لەچوارچێوەی یەک یەکێتی کەنەدی بەپێی یاسای دەستوری ھەروەھا لەساڵی ١٨٤٩حکومەتێکی بەرپرس دروست بوو لەسەر ھەموو ھەرێمەکانی ژێر ڕکێفی بەریتانیا لەتەواوی ئەمەریکای باکوور.[٣] ی لەساڵی ١٨٤٦ڕێککەوتنامەی ئەریگۆن مۆرکرا لەنێوان بەریتانیا و وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ کۆتایی ھێنان بەکێشەی سنوری نێوان کەنەدا و ئەمریکا.[١٨]

یەکێتییەکە و فراوانبوونی

 
نەخشەی بەرفراوان بوونی کەنەدا.

دوای بەستنی چەندین کۆربەند و ڕێککەوتنامە، یاسای دەستوری دەرچوو لەساڵی ١٨٦٧ و لەڕێکەوتی 1یۆلیۆی١٨٦٧یەکێتی کەنەدا ڕاگەیێندرا کە لە چوار ھەرێم پێکھاتبوو کەبریتین بوون لە ئۆنتاریۆ و کیبیک و نۆڤاسکۆشیا و نیو برانزویک.[٢][٢][١٩] کەنەدا دەسەڵاتی گرت بەسەر زەویەکانی ڕۆبێرت و ھەرێمەکانی باکوری خۆرئاوای بەمەبەستی پێکھێنانی ھەرێمەکانی باکوری خۆڕئاوا، ھەروەھا تروسکەی شۆڕشی میتیس ھەڵگیرسا (شۆڕشی ڕووباری سور) لەئەنجامدا ھەرێمی مانیتوبا دروست بوو ١٨٧٠.[٢٠] لەساڵی ١٨٦٦کۆلۆمبیای بەریتانی و دورگەی ڤانکۆڤەر لکێندرا بە کەنەدا، لەساڵیو١٨٧١ دورگەی ئێدوارد لکێندرا بە کەنەدا.[٢] سەرۆک وەزیرانی ئەوکات جۆن ماکدۆناڵد ڕامکاری پاراستنی پێناسەی گومرگی ڕاگەیاند لەپێناو پاراستنی پیشەسازی کەنەدا.[١٩]

حکومەت دەستی کرد بە دروستکردنی سێ ھێڵی ئاسنین کە تەواوی یەکێتیەکەی پێکدەبەستەوە، ھەروەھا کۆشش کرا بۆ ئاوەدانکردنەوەی خۆرئاوای کەنەدا و دیاری کردنی زەویەکانی دۆمینۆن و دامەزراندنی پۆلیسی سواری بەمەبەستی نیشاندانی دەسەڵاتی میری لەو ناوچانەدا.[٢][٢] لەساڵی ١٨٩٨و دوای گەڕان لەدوای زێڕ لە کڵۆندایک لە ھەرێمەکانی باکوری خۆڕئاوادا، بڕیاردرا بە دامەزراندنی ھەرێمی یۆکۆن، دوای نیشتەجێبوونی ئاوارە ئەوروپیەکان لە دەشت و کۆسارەکانی ئەلبێرتا و ساسکاچوان ھەریەکەیان بوون بە دوو ھەرێمی سەربەخۆ لەساڵی١٩٠٥.[٢]

سەرەتاکانی سەدەی بیستەم

 
سەربازە کەنەدیەکان لە جەنگی فیمی ریدج 1917 .

کەنەدا چووە ناو جەنگی جیھانی یەکەمەوە لەبەرەی ئینگلیزەکان بەوپێیەی یەکێکە لە ھاوپەیمان و شوێنکەوتووانی بەریتانیا، لەساڵی١٩١٤سەربازە خۆبەخشەکانی ناردە بەرەی خۆرئاوا کە دواتر ناسران بە لەشکری کەنەدیەکان، لەجەنگی فیمی ریدج ڕۆڵێکی گەورەیان بینی جگە لەچەندین جەنگی تر.[٢١] نزیکەی ٦٢٥,٠٠٠سەرباز بەشداریان لە خزمەتی سەربازی کرد بە بەردەوامی کە لەتەواوی جەنگەکە ٦٠,٠٠٠سەربازی شەھید بوون و ١٧٣,٠٠٠سەربازیش برینداربوون.[٢٢] لەساڵی ١٩١٧قەیرانی سەربازی سەری ھەڵدا لەوکاتەی کەسەرۆک وەزیران یاسای سەربازی زۆڕەملێی سەپاند سەرەرای دژایەتیکردنی ھەرێمی کیبیک کە بە فەڕەنسی دەدوان، لەساڵی ١٩١٩کەنەدا بووە ئەندام لەکۆمەڵەی نەتەوەکان بەشێوەی سەربەخۆ لەبەریتانیا.[٢١] ھەروەھا یاسای دەستوری ستمنستر لە ١٩٣١سەربەخۆیی کەنەدای سەپاند.[٢٣]

کەنەدا توشی نەھامەتیەکی گەورەبووە ئەویش بریتیبوو لە قەیرانی ئابوری کە تەواوی کەنەدای گرتبۆوە جگە لە ھەندێک ھەرێم کە زۆر خراپ نەبوون وەک ئەلبێرتا و ساسکاچوان کە تۆنی دۆگلاس سەرۆکایەتی دەکردن لەم ماوەیە (پلەکان و پەنجاکان).[٣] لەجەنگی جیھانی دووەم کەنەدا بەشێوەی سەربەخۆ جەنگی ڕاگەیاند دژی ئەڵمانەکان، لەژێڕسەرکردایەتی سەرۆک وەزیرانی لیبرالەکان وەلیم لیۆن ماکێنزی کە دوای سێ ڕۆژ بوو لە بەشداریکردنی بەریتانیا، یەکەم کاروانی سەربازی کەنەدی لە ١٩٣٩گەیشتە کەناراوەکانی بەریتانیا.[٢١]

سوپای کەنەدا ڕۆڵێکی گەورەی بینی لەجەنگی دییپی (١٩٤٢)جگە لە بەشداری جەنگی ھاوپەیمانانی ئیتاڵی و دەستبەسەرداگرتنی نۆرماندی و جەنگی شیلدت لەساڵی ١٩٤٤.[٢١] کەنەدا مافی پەنابەرانی بەخشی بە پاشای نێزەرلاند دوای کەوتنی شانشینەکەی لەلایەن نازیەکانەوە، ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە ئازادکردنی خاکەکانی نێزەرلاند لەدەست ھێزە نازیەکانەوە.[٢٤] ئابوری کەنەدا گەشەی سەند بەگەشەسەندنی پیشەسازی چەک و تەقەمەنی لە ھەریەکە لە بەریتانیا و چین و یەکێتی سۆڤیەت[٢١] سەرەرای قەیرانی سەربازی کیبیک کەنەدا بە وئابوریەکی بەھێز و خاوەن سوپایەکی بەھێز لەجەنگ کۆتایی ھات.[٢٥]

سەردەمی ھاوچەرخ

 
لەھۆڵی ڕیدۆ، دادوەری گشتی ئەلفسکۆنت ئەلێکساندەر (لەناوەڕاستی))چاودەخشێننەوە بە ڕەشنوسی کۆتایی یەکێتیەکەینیوفنلاند ولابرادۆر وکەنەدا لە ٣١1ئازار١٩٤٩..

کۆڕبەندی نیوفینلاند (ئێستانیوفینلاندیو لابرادۆر) بەسترا لەساڵی١٩٤٩.[٢] أدبوە ھۆی گەشەسەندنی ئابوری کەنەدا دوای جەنگ ھەنگاو بەھەنگاو لەگەڵ ڕامیاری حکومەتەکانی لیبراڵی و سەرھەڵدانی ناسنامەی کەنەدی نوێ کە خۆی دەبینەوە لەپسولەیەکی ناساندن وەک ئەوەی ئێستا کە ھەیە(١٩٦٥).[٢٦] ووە پشت بەستن بە دوو زمانی سەرەکی (ئینگلیزی و فەڕەنسی)(١٩٦٩)[٣] فرە فەرھەنگی فەرمی لەساڵی ١٩٧١.[٣] ھەروەھا دامەزراندنی بەرنامەی دیموکراتی ھاوبەش وەک چاودێری پزیشکی و موچەی خانەنشینی و ھاوکاری خوێندکاران، سەرەرای دژایەتیکردنی ھەرێمی ئەلبێرتا و کیبیک بەوەی ئەم پرۆژانەی دەستوەردانێکی ڕوونە لەکاروبارەکانیان.[٢] کە دواتر بووە ھەوێنی بەستنی چەندین کۆربەند لەبارەی جیاکردنەوەی یاسای دەستوری وڵات لە یاسای دەستوری بەریتانیا لەبارەی مافە ئازادی و تاکیەکان(١٩٨٢).[٢٧] لەساڵی ١٩٩٩ھەرێمی نۆناڤۆت بوە سێیەم ھەرێم ئەمیش دوای چەندین دانیشتن و دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی.[٣]

لەھەمان کاتدا ھەرێمی کیبیک چەندین گۆڕانکاری ڕیشەیی ئەنجامدا لەبارەی بنچینەی کۆمەڵایەتی و ئابوری ئەمیش لە ڕێگای شۆڕشێکی ھێمنەوە لە شەستەکاندا سەدەی ڕابردوو جگە لە دروستبونی بزوتنەوەی میللی ھاوچەرخ، سەرھەڵدانی بەرەی ئازادی کیبیک و قەیرانی تشرینی یەکەمی١٩٧٠.[٣] پارتی کیبیکی دەنگێکی زۆری بەدەست ھێنا کە بەپارتی سەروەری دەناسرا ئەمیش دوای ئەنجامدانی گشتپڕسی ١٩٧٠بۆ جیابوونەوەی کیبیک بەڵام لەساڵی ١٩٨٠لە ھەوڵەکانی شکستی خوارد، ھەروەھا شکستی خوارد لە ھەوڵەکانی جیاکردنەوەی گەڵی کیبیک دەستوریانە لەگەڵی کەنەدا ١٩٩٠.[٣] لەگەڵ دروستبوونی دەستەی کیبیکی لەکیبیک چاڵاکی پارتی چاکسازی کەنەدی دەستی پێکرد لەخۆڕئاوا.[٢٨][٢٩] ھەروەھا گشتپڕسی دووەمیش شکستی خوارد بەجیاوازی کی کەم لەساڵی ١٩٩٥کە ٥٠,٦% بەرامبەر ٤٩,٤%بوو. لەساڵی ١٩٩٧دادگای باڵا بریاری دا کە سەربەخۆیی ھەرێمێک بەتام لایەنە کارێکی نادەستوریانەیە بەپێی یاسا، ھەربۆیە پەرلەمان یاسای نوێی لە بارەوە دەرکرد.[٣]

سەرەرای دۆزی سەروەری کیبیک، چەندین قەیرانی تر کۆمەڵگای کەنەدی ھەژاند لە کۆتایی ھەشتاکان و سەرەتای نۆھەدەکان، وەک کەوتنی فڕۆکەیەکی ھێڵی ئاسمانی ھیندی لە١٩٨٢کە قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە کە بەگەورەترین ڕووداوی مردنی بەکۆمەڵ دادەنرێت لەکەنەدا[٢] ھەروەھا قەسابخانەکەی قوتابخانەی ھونەرە تەکنیکییەکان لەساڵی ١٩٨٩[٢] ھەروەھا قەیرانی ئۆکا لەساڵی ١٩٩٠کە زنجیرەیەک پێکدادانی توندی چەکداری بوو لەنێوان حکومەت و خەڵکە ڕەسەنەکانی کەنەدا.[٣٠][٣١] کەنەدا بەشداریکرد لەجەنگی کەنداو دژ بە ڕژێمی سەددام لە١٩٩٠بەسەرکردایەتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، ھەروەھا ئەندامێتی لەچەندین چاڵاکی لەبارەی پاراستنی ئاشتی گشتی جیھانی لەکۆتایی نۆھەدەکان.[٢] ەلەساڵی ٢٠٠١ھێزی نارد بۆ ئەفغانستان بەڵام ڕەتی کردەوە ھێز بنێرێت بۆ عێراق لەساڵی ٢٠٠٣بۆ مەبەستی ڕوخانی ڕژێمی سەددام حوسێن.[٣]

حکومەت و ڕامیاری

 
گردی پەرلەمان لە ئۆتاوای پایتەخت، کەنەدا.

کەنەدا پەیرەوی دیموکراتیکی بەھێز دەکات، بەپاڵپشتی سیستەمی پەرلەمانی لەچوارچێوەی دەستورێکی شاھانە. چاکە و ڕۆڵی سیستەمی پاشایی کەنەدا دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵی لە دامەزراندنی دەسەڵاتەکانی ڕاوێژکاری و جێبەجێکاری و دادوەری ە[٣][٣][٣٢][٣٣] ئەلیزابێسی دووەم شاژنی کەنەدا و ١٥وڵاتی تری کۆمۆنۆلسە جگە لەوەی شاژنی بەریتانیای مەزنە. لەسەر بنەمای ئەمە ئێستا دادوەری گشتی دیڤید لوێد جۆنستۆن نوێنەری شاژنە بۆ کاروباری ھەرێمەکانی کەنەدا.[٢][٣٤]

بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی دامەزراوە شاھانەییەکان لە کاروبارەکانی حکومەت سنوردارە[٢][٣٣][٣٥] لە کاروبارەکانی بە بەرژەوەندی ئەنجومەنی نوێنەران کاردەکات، کە بریتیە لە لیژنەیەک لە وەزارەتەکان کەبەرپڕسن لەبەرامبەر ئەنجومەنی گشتی ھەڵبژێردراوان بەرابەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدااً[٢]). بەمەبەستی مسۆگەری فەرمانڕەوایی دادوەری گشتی سەرکردەی پارتی براوە ھەڵدەبژێرێت بۆ سەرۆکی وەزیران.[٣٦] بەمشێوەیە نوسینگەی سەرۆک وەزیران یەکێکە لە بەھێزترین دامەزراوەکانی حکومەت کە زۆرینەی یاسا دەرچوەکانی پەرلەمانی لێ پەسەند دەکرێت. ھەروەھا دادوەری گشتی کە نوێنەرایەتی شاژن دەکات دادوەری ھەرێمەکان و ئەنجومەنی نوێنەران و دادوەری دادگاکان و سەرۆک دامەزراوە حکومیەکان دەست نیشان دەکات.[٣٥] ھەروەھا سەرۆک پارتی براوەی دووەمی ھەڵبژاردنەکان کە دەبێتە پارتێکی بەرھەڵستکار و کاری دەبێتە چاودێری کردنی حکومەت.[٢]

ڕێژەی ھەموو ئەندامانی پەرلەمان ٣٣٨ئەندامە لە ئەنجومەنی گشتی، کە دادوەری گشتی داوا بەپارتی براوە دەکات حکومەت دروست بکات بۆ ماوەی چواڕساڵ یان ناچاری دەکات کە دەست لە حکومەت بمێنێتەوە لەکاتی شکست ھێنانی لە ھەڵبژاردنەکان.[٢] ڕێژەی ئەندامانی ئەنجومەنی پیران ١٠٥ ئەندامە کە بەگوێرەی ڕێژەی دانیشتوانی ھەرێمەکانی دابەش کراون، تاوەکو تەمەنی ٧٥ ساڵی لەخزمەت بەردەوام دەبن.[٣] لەھەڵبژاردنی ٢٠١٥ پێنج پارت بەشداری پڕۆسەکەیان کرد، پارتی ئازادی کەنەدی (پارتی دەسەڵات) و پارتی پارێزگاکانی کەنەدی و (پارتی بەرھەڵستکار) و پارتی دیموکراتی نوێ و دەستەی کیبیک و پارتی سەوزی کەنەدی.

پێکھاتەی فیدراڵی کەنەدی دابەش بووە بۆ حکومەتی فیدراڵی و دە ھەرێمەکە. ئەنجومەنە ڕاوێژکاری کانی ھەرێمەکانی پێکھاتووە لە لە ژوورێک کەبەشێوەی سیستەمی پەرلەمانی کاردەکات لەبەرامبەر ئەنجومەنی گشتی دا.[٢] بەڵام دەڤەرەکان کە سێ دەڤەرن دەستەی ڕاوێژکاری سەربەخۆیان ھەیە کە خاوەنی بەرپرسیارێتی دەستورین بەڵام خاوەن سەروەری نین کەلەگەڵ ھەرێمەکان پێکھاتەیان جیاوازە.[٢][٢]

یاسا

 

دەستوری کەنەدا بریتیە لە باڵاترین یاسای وڵات لەکەنەدا، کەپێکھاتوە لە ڕەشنوس و ڕێککەوتنە لەپێشینەکان، یاسای دەستوری ١٨٦٧(یاسای ئەمەریکای باکوری بەریتانی پێش ١٩٨٢)دڵنیایی ئەوە دەدات کە سیستەمی حوکمرانی پەرلەمانی دەبێت و دەسەڵات لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و ھەرێمەکانی دەبێت بەڵام ھەرچی سیستەمی ویستمنستەری بنەڕەتی ١٩٣١ دەسەڵاتی ڕەھای داوە بە ھەرێمەکانی کە لە دەستوری ١٩٨٢ھەموارکرایەوە و ھەموو دەسەڵاتە ڕاوێژکاری کانی پەیوەستکرانەوە بە دامەزراوەی شاھانەیی.[٣٧]

 
تەڵاری دادگای باڵای کەنەدی لە ئۆتاوەی پایتەخت کەوتۆتە خۆرئاوای باڵاخانە پەرلەمان.

پەیوەندی نێوان ئاوارە ئەوروپیەکان و خەڵکە ڕەسەنەکەی کەنەدا پەیوەندیەکی دۆستانەبووە گرژی و ئاڵۆزی کەم بووە بۆیە ھەر لەسەرەتای نوسینەوەی دەستورەکان بەشداریان تێدا ھەبووە ھەربۆیە مافەکانیان بەرجەستەکردنی لە یاسای دەستوری وڵات بەتایبەت دەستوری ١٩٨٢.[٣] زنجیرەیەک ڕێککەوتننامە مۆرکران لەنێوان گەڵەڕەسەنەکان و ئەوروپیە داگیرکەرەکان لەساڵانی ١٨٧١–١٩٢١.[٢] ھ ئەم ڕێککەوتننامانە سەرپەرشتی دانیشتوانە ڕەسەنەکانی دەکرد کە وەزیری کاروباری گەڵەڕەسەنەکان لەباکوری وڵات ڕابەری دەکرد، لەبڕگەی سی و پێنج لە دەستوری ساڵی١٩٨٢ گرەنتی مافە یەکسانیە کانی ئەم گەڵە ڕەسەنانە دەکات.[٣] گەڵە ڕەسەنەکان بەپێی دەستور چاودێری تەندروستی و کۆمەڵایەتییانە ھەیە و لە باجەکانیش بوراون.[٣٨] لەساڵی ٢٠٠٥ بڕیار لەچوارچێوەی کی یاسایی درا لەبارەی مافە بنەڕەتیەکانیان.[٢][٣]

ھێزە چەکدارەکان و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان

 
سەرۆک وەزیران جەستن ترۆدۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، واشنتۆن ٢٠١٧.

کەنەدا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا درێژترین سنوری نەپچڕاوی وشکانیان ھەیە لەجیھاندا، گەورەترین دوو ھاوبەشن لەبوارەکانی سەربازی و بازرگانی وھتد.[٣] لەگەڵ ئەمەشدا کەنەدا خاوەن ڕامیاری تایبەت بەخۆیتی بۆنمونە پەیوەندی ھەیە لەگەڵ کوبا ھەروەھا بەشداری نەکرد لەجەنگی عێراق ھەروەھا کەنەدا پەیوەندی بەھێزی ھەیە لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو و فەڕەنسا و زۆرینەی وڵاتانی کۆمۆنۆلس بەھۆی ئەوەی خۆشی یەکێکە لەوڵاتانی کۆمۆنۆڵس،[٣٩] کەنەدا خاوەنی پەیوەندیەکی تایبەتە لەگەڵ ھۆڵەندا ھۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ھۆی ئازادکردنی ھۆڵەندا لەسەر دەستی کەنەدیەکان لەجەنگی جیھانی دووەمدا.[٢٤]

کەنەدائێستا خاوەنی ٦٧,٠٠٠سەربازی خۆبەخش و ٤٣,٠٠٠سەربازی یەدەگە.[٢] ھێزەکانی کەنەدا ھەریەکە لە سوپای کەنەدا و دەستەی دەریاوانی شاھانەیی وھێزی ئاسمانی شاھانەیی کەنەدی لەخۆ دەگرێت.

 
سەربازانی دەستەی شاھانەیی بیست و دووەم لە سوپای کەنەدا (٢٥ئەپریڵ٢٠٠٩).
 

.[٤٠]

ھەرێم و دەڤەرەکانی

 
نەخشەی ڕامیاری کەنەدا کە ھەر دە دەڤەر و سێ ھەرێمەکەی لەسەر نیشاندراوە.

جوگرافیا

کەنەدا لە ڕووی هەڵکەوتەی جوگرافی دەکەوێتە بەشی باکوری کیشوەری ئەمریکای باکور

 
 

کەنەدا لە 4500000 ملیۆن کلیۆمەتری دوجای شاخە کە دەکاتە سەدا 46 خاکی کەنەدا زۆربەی زۆری خەڵکی کەنەدا لە سنوری ئەمریکا دەژین واتە لە باشوری کەنەدا بەهۆی زۆر نزمی پلەی گەرما لە باکوری کەنەدا لەو ناوچانە دەژین.

ئابوری

ئابووری کەنەدا ئابووریەکی تێکەڵاوی زۆر گەشەسەندووە گەورەترین بەرهەمی ناوخۆییە بەپێی ناوەکی و 15هەمین گەورەترین بەرهەمی ناوخۆییە بەپێی PPP لە جیهاندا. وەک وڵاتانی پێشکەوتووی دیکە، ئابووری وڵاتەکە لەلایەن پیشەسازی خزمەتگوزارییەوە زاڵە کە نزیکەی سێ چارەکی خەڵکی کەنەدی دامەزراندووە .سێیەم گەورەترین یەدەگی نەوتی سەلمێنراوی جیهانە و چوارەم گەورەترین هەناردەکاری نەوتی خاوە . هەروەها پێنجەم گەورەترین هەناردەکاری غازی سروشتییە ئابووری کەنەدا زۆر پێشکەوتووە و یەکێکە لە گەورەترین ئابوورییەکانی جیهان. بەپێی دوایین داتای بەردەست لە بانکی نێودەوڵەتی ، لە ساڵی ٢٠٢٠دا، بەرهەمی گشتیی ناوخۆی وڵاتەکە بە بڕی دۆلاری ئێستا یەک تریلیۆن و ٦٤ دۆلار بووە . ئەوەش وایکرد کە کەنەدا ببێتە نۆیەمین گەورەترین ئابووری جیهان. 1 ئابووری کەنەدا زۆر وابەستەی بازرگانی نێودەوڵەتییە و هەناردەکردن و هاوردەکردنی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان کە هەریەکەیان نزیکەی یەک لەسەر سێی بەرهەمی ناوخۆیی پێکدەهێنن. ٢ سێ گەورەترین هاوبەشی بازرگانی وڵاتەکە بریتین لە ئەمریکا، چین و بەریتانیا سێ گەورەترین پیشەسازییەکەی کە بە بەشداریکردنیان لە بەرهەمی ناوخۆییدا دەپێورێت، بریتین لە خانووبەرە، کرێ و بەکرێدان؛ بەرهەمهێنان؛ و کانگاکردن و کانگاکردن و دەرهێنانی نەوت و گاز. 3 کەنەدا شوێنی کۆمپانیای بازرگانی ئەلیکترۆنی Shopify Inc. ( SHOP.TO , SHOP ) و بانکە گەورەکانی وەک بانکی شاهانەی کەنەدا ( RY.TO , RY) , و کۆمپانیای گواستنەوە و دابەشکردنی وزە Enbridge Inc. ( ENB.TO , ENB)لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠دا، بەرهەمی ناوخۆیی ڕاستەقینە بەڕێژەی ١١.٣% لە چارەکێک بەرامبەر چارەکێک ( Q/Q ) دابەزیوە، بەڵام لە چارەکی سێیەمدا بە ڕێژەی ٩.١% Q/Q بەرزبووەتەوە و دواتر لە چارەکی چوارەمی ٢٠٢٠ بە ڕێژەی ٢.٢% Q/Q بەرزبووەتەوە، ئەمەش قەرەبووکردنەوەی... دابەزینێکی بەرچاو لە سەرەتای ساڵدا. 4 بەرهەمی ناوخۆیی ڕاستەقینە لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ بە بەراورد بە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بە ڕێژەی ١١٫٣% زیادیکردووە، زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی چارەکی یەکەم بەشێکی بەهۆی کەمی ڕێژەی گرێبەستی خانووبەرە و بەرزبوونەوەی خواستی خانووبەرە و گواستنەوەی حکومەت بۆ ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان بووە.(پەتای کۆڤید-١٩ هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی ئابووری کەنەدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا بەشێوەیەکی بەرچاو پاشەکشە بکات پێش ئەوەی لە نیوەی کۆتایی ئەمساڵدا سەرلەنوێ سەرهەڵبداتەوە).ئابووری کەنەدا بە ژمارە/ بەرهەمی ناوخۆیی کەنەدا بۆ ساڵی(٢٠٢٠)١٫٦٤ ترلیۆن دۆلار بووە(ڕیزبەندی٩یەم گەورەترین ئابووری جیهان)بەرهەمی ناوخۆیی بۆهەر تاکێک لەساڵی (٢٠٢٠)٤٣,٢٤١.٦٢دۆلار(ڕیزبەندی٢٩یەمینی جیهانی گرتووە بۆ زۆری داهاتی تاک)لەساڵی ٢٠٢٠دا.گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ کەنەدا بۆ ساڵی٢٠٢٠ ٦.٤٢٨% گەورەترین بازاڕ بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمەکانی کەنەدا لە مانگی ئایاری ٢٠٢١دا/ئەمریکا بووە لە ٦٣٫٥% هەناردەکانی کەنەدا بۆ ئەمریکا بووە. پیشەسازییە سەرەکییەکانی کەنەدا:خانووبەرە، بەرهەمهێنان و کانگا خانووبەرە و کرێ و بەکرێدان پیشەسازی خانووبەرە، کرێ و بەکرێدانی کەنەدا لە دامەزراوەکان پێکدێت کە سەرقاڵی ئەم جۆرە چالاکییانەن: بەڕێوەبردنی خانووبەرە؛ فرۆشتن، بەکرێدان، یان کڕینی خانووبەرە بۆ کەسانی تر؛ هەڵسەنگاندنی خانووبەرە؛ بەکرێدان و بەکرێدانی سەروەت و سامانی بەرجەستەی وەک ئامێری ئۆتۆمبێل؛ و بەکرێدانی سەروەت و سامانی نامەعنەوی نادارایی وەک بەرهەمە مافی چاپکردن. بەپێی ئامارەکانی حکومەتی کەنەدا، بەرهەمی ناوخۆیی ئەم پیشەسازییە کە نزیکەی ٢٥٠ هەزار کەسی تێدایە، بۆ ماوەی ١٢ مانگی کۆتایی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ بە ڕێژەی ٣.٧% بەرزبووەتەوە. هەندێک لە کۆمپانیا گەورەکانی پیشەسازییەکە بریتین لە دامەزراوەی وەبەرهێنانی خانووبەرە (REITs)، لەوانە کۆمپانیای شوقەی کەنەدی REIT ( CAR.UN )، RioCan REIT ( REI.UN )، و موڵکەکانی هاوپەیمان REIT ( AP.UN ).


زانست و تەکنەلۆژیا

دیموگرافیا

زمان و ئاخاوتن

 
فی 2006، کان 17.4% لە دانیشتوان دووزمان دەزانن. ██ ئینگلیزی – 57.8%██ ئینگلیزی و فەڕەنسی (دوو زمان) – 17.4%██ فەڕەنسی – 22.1%فەڕەنسی ██ ئەو ناوچانەی چری دانیشتوانیان نزمە (0.4 نسمە/کم2)

بەشێوەیەک دانیشتوان تەنها لە ڕوبەری 1900000 دەژی کەدەکاتە سەدا ١٩ دەی خاکی کەنەدا.

ئایین

ئایینەکان لە کەنەدا
ئایینەکان ڕێژە
مەسیحی
  
٦٥٫٠٪
بێ ئایین
  
٢٥٫٠٪
سوننە
  
٥٫٠٪
هیندوو
  
٢٫٥٪
بودیزم
  
٢٫٥٪

ڕۆشەنبیری

سەرچاوەکان

  1. ^ «Royal Anthem». Government of Canada. August 11, 2017. لە October 8, 2022 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ س ش ع غ ف ڤ ق ک گ ل ڵ م ن و ۆ ھ ە ی ێ ئئ ئا ئب {{cite web}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ س ش ع غ ف ڤ ق {{cite journal}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  4. ^ Naming Canada: Stories of Canadian Place Names (2nd ed.). University of Toronto Press. 2001. ISBN 0802082939. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  5. ^ «Dominion of the Gods: Religious continuity and change in a Canadian context». Holy nations and global identities: civil religion, nationalism, and globalisation. Brill. 2009. p. 137. ISBN 9789004178281. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  6. ^ ئ ا ب پ Canada and the British Empire. Oxford University Press. 2008. ISBN 019927164X.
  7. ^ Canada: an illustrated history. Douglas & Mcintyre. 2008. ISBN 9781553652595. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  8. ^ Indigenous difference and the Constitution of Canada. University of Toronto Press. 2001. p. 170. ISBN 0802041957. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  9. ^ Chronology of American Indian History. Infobase Publishing. January 2007. ISBN 9780816067701.
  10. ^ ئ ا ب Dying and Death in Canada. University of Toronto Press. 2008. ISBN 9781551118734. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  11. ^ ئ ا «Population history of Native North Americans». A population history of North America. Cambridge University Press. 2000. ISBN 0521496667. My 7+ million estimate for the area north of present-day Mexico includes...somewhat more than 2 million for present-day Canada, Alaska, and Greenland combined. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  12. ^ Handbook of North American Indians: Indians in contemporary society. Government Printing Office. 2008. p. 285. ISBN 0160803888. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  13. ^ The Norse Discovery of America. BiblioLife. 2009. p. 82. ISBN 9780559054006. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  14. ^ ئ ا British Atlantic, American frontier: spaces of power in early modern British America. University Press of New England. 2005. ISBN 9781584654278. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  15. ^ ئ ا ب A Short History of Canada (6th ed.). McClelland & Stewart. 2001. ISBN 0771065094. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  16. ^ ھذھ صورە التقطت عام 1885 للوحە المرسومە عام 1884 والتی دمرت لاحقاً.
  17. ^ The capacity to judge. University of Toronto Press. 2000. p. 24. ISBN 0802043607. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  18. ^ «The Pacific Coast Borderland and Frontier». Geographical snapshots of North America. Guilford Press. 1992. p. 52. ISBN 0898620309. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  19. ^ ئ ا History of Canada Since 1867. Michigan State University Press. 1996. ISBN 0870133993. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  20. ^ The Red River Rebellion. Watson & Dwyer. 1996. ISBN 0920486231. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  21. ^ ئ ا ب پ ت A military history of Canada (4th ed.). McClelland & Stewart. 1999. ISBN 0771065140. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  22. ^ Security, strategy and the global economics of defence production. McGill-Queen's University Press. 1999. p. 12. ISBN 0889118752. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  23. ^ Hail، M (February 25, 2010). "Federalism and Representation in the Theory of the Founding Fathers: A Comparative Study of US and Canadian Constitutional Thought". Publius: the Journal of Federalism. 40 (3): 366–388. doi:10.1093/publius/pjq001. 
  24. ^ ئ ا Canada and the Liberation of the Netherlands. Dundurn Press Ltd. 2005. ISBN 1550025473. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  25. ^ Alliance and illusion: Canada and the world, 1945–1984. UBC Press. 2007. ISBN 9780774813686. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  26. ^ The house of difference: cultural politics and national identity in Canada. University of Toronto Press. 2002. p. 57. ISBN 0802084818. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  27. ^ Canadian Politics (4th ed.). Broadview Press. 2004. ISBN 1551115956.
  28. ^ «A brief history of the Bloc Québécois». The Globe and Mail. August 13, 2010. لە 2010-11-25 ھێنراوە. {{cite news}}: |first= missing |last= (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی) ١ی ئەیلوولی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  29. ^ Betz، Hans-Georg (1998). The new politics of the Right: neo-Populist parties and movements in... St. Martinʼs Press. p. 173. ISBN 0312211341.
  30. ^ «The Oka Crisis» (Digital Archives). Canadian Broadcasting Corporation (CBC). 2000. لە 2011-05-23 ھێنراوە.
  31. ^ September 11: consequences for Canada. McGill-Queen's University Press. 2003. ISBN 077352584X. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  32. ^ «The Crown and the Constitution: Sustaining Democracy?» (PDF). Queen's University. June 10, 2010. p. 6. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 2011-05-23 ھێنراوە. {{cite news}}: |first= missing |last= (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |archivedate= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |archiveurl= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) Archived ٢٠١٠٠٦١٧٠٥٢٠١٧ at WebCite
  33. ^ ئ ا A Crown of Maples (PDF) (1st ed.). Queen's Printer. 2008. p. 16. ISBN 978-0-662-46012-1. لە 2011-05-23 ھێنراوە. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  34. ^ Commonwealth public administration reform 2004. Commonwealth Secretariat. 2004. ISBN 0117032492.
  35. ^ ئ ا How Canadians Govern Themselves (PDF) (6th ed.). Queen's Printer for Canada. 2005. ISBN 0662396898. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە 2011-05-23 ھێنراوە. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |accessdate= و |access-date= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |archivedate= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |archiveurl= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  36. ^ Thinking government: public sector management in Canada (2nd ed.). University of Toronto Press. 2006. ISBN 1551117797. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  37. ^ Canadian Constitutional Law. Emond Montgomery Publications. 2003. ISBN 1552390853. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  38. ^ «Canada's 2011 immigration level unchanged». CBC. November 2, 2010. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئایاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە 2010-12-12 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  39. ^ Handbook of Canadian Foreign Policy. Lexington Books. 2006. ISBN 073911493X. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی)
  40. ^ «Row over Canada F-35 fighter jet order». BBC News. July 16, 2010. لە 2011-05-23 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)

https://en.m.wikipedia.org/wiki/Economy_of_Canadaسەرچاوە/

بەستەرە دەرەکییەکان


حکومەت
دامەزراوە شاھانەییەکان
ڕێکخراوەکانی تر