بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یوو ئێف سی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەڵتیمەیت فایتینگ چامپیۆنشیپ Ultimate Fighting Championship
لاوەکی
پیشەسازیھونەرە جەنگییەکان
دامەزرا١٩٩٣؛ ٣١ ساڵ لەمەوپێش (١٩٩٣)
دامەزرێنەران
  • ئاڕت دەیڤی
  • بۆب مایرۆویتز
  • کەیل مکلارن
  • دەیڤد ئایزاکس
  • جۆن میلیوس
  • ڕۆریۆن گرەیسی[١][٢]
بارەگا،
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
کەسایەتییە سەرەکییەکان
دەینا وایت (سەرۆک)
خاوەن
وێبگەUFC.com
لۆگۆی سەرەکی کۆمپانیا

پاڵەوانیەتی شەڕە مەزنەکان (بە ئینگلیزی: Ultimate Fighting Championship) کۆمپانیایەکی ڕێکخەری یاریی شەڕی ھونەرە جەنگییەکانە کە لە لاس ڤێگاس، نێڤادا دامەزراوە. کۆمپانیاکە بەشێکە لە زنجیرە کۆمپانیاکانی زوفا کەوا لەلایەن گرووپی وەبەرھێنانی ئێندەڤەرەوە خاوەنداریەتیی دەکرێت.[٣][٤][٥] یو ئێف سی گەورەترین کۆمپانیای ھونەرە جەنگییەکانە و خاوەنی بەشێک لە ناودارترین شەڕکەرانە لەم بوارەدا وەکو کۆنەر مکگرێگەر و حەبیب نۆرماگومیدۆڤ.[٦] کۆمپانیاکە ساڵانە چەندین مەڕاسیمی جیاواز ڕێکدەخات لە سەرتاسەری جیھان و خاوەن حەوت پۆلی کێشە بۆ شەڕکەران.[٧] دەینا وایت سەرۆکی کۆمپانیاکەیە لەوەتەی ساڵی ٢٠٠١ەوە، لەژێر سەرکردایەتیی ئەودا کۆمپانیاکە گەشەی کردووە و بووەتە دامەزراوەیەک کەوا بەھاکەی بە ملیاران دۆلار دەخەمڵێندرێت.[٨]

یوو ئێف سی لە سەرەتادا لەلایەن ھەریەک لە ئارت دەیڤی و شەڕکەری ھونەرە جەنگییەکان ڕۆریۆن گرەیسەوە دامەزراوە لە ساڵی ١٩٩٣ لە دێنڤەر، کۆڵەرادۆ.[٩] ئامانجی سەرەتای دامەزراندنی کۆمپانیاکە بۆ ئەوە بوو کە کێبڕکێی جیاواز ڕێکبخەن بۆ شەڕکەرانی ھونەرە جەنگییەکان بەبێ ھەبوونی پۆلی کێشەکان و یاسای ڕێکخراو. لە سەرەتادا کۆمپانیاکە بە توندی دژایەتیی دەکرا لەلایەن سیاسەتمەدارانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنگرێس و بە «شەڕی ئاژەڵان» ناودەبردرا، دواتر وردە وردە یاسای کاریگەر ھاتە ناو وەرزشەکەوە و شەڕکەرانیش گەشەیان بە تواناکانی خۆیان دا لەڕێگەی فێربوونی ھونەری جەنگیی زیاتر و بەمشێوەیەش وەرزشەکە گەیشت بەمەی ئەمڕۆ ھەیە.[١٠] لە ساڵی ٢٠١٦دا، کۆمپانیای خاوەنداری یو ئێف سی، زوفا، فرۆشرایە ئێندەڤەر بە بڕی ٤ ملیار دۆلار.[١١]

لەڕێگەی ھەبوونی گرێبەستی تەلەڤیزیۆنی لە کیشوەرەکانی ئوستورالیا و ئاسیا و ئەورووپا بەدەر لە ئەمریکا،[١٢][١٣][١٤] یو ئێف سی توانیویەتیی بگاتە لووتکەی ناوبانگی لە سەرتاسەری جیھان و داھاتی ساڵانەشی ملیاران دۆلاری تێپەڕ دەکات،[١٥] ھەروەھا کۆمپانیاکە گرێبەستیان لەگەڵ تۆڕی ئی ئێس پی ئێندا واژوو کردووە بە بڕی ١٫٥ ملیار دۆلار بۆ گواستنەوەی یارییەکانیان لەسەر تۆڕی ناوبراو.[١٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Meltzer، Dave (April 8, 2009). «UFC 6: Wild West». Yahoo! Sports. لە December 31, 2011 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ «UFC Creator Bwb Meyrowitz Announces New MMAPromotion». MMAjunkie.com. January 29, 2009. لە ڕەسەنەکە لە July 10, 2012 ئەرشیڤ کراوە. لە December 31, 2011 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی) ١٠ی تەممووزی ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  3. ^ Kroll، Justin (October 9, 2017). «WME-IMG Renames Holding Company Endeavor». Variety. لە ڕەسەنەکە لە 2021-10-18 ئەرشیڤ کراوە. لە April 19, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ «WME-IMG Renames Parent Company as Endeavor». The Hollywood Reporter. لە ڕەسەنەکە لە 2021-10-18 ئەرشیڤ کراوە. لە April 19, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  5. ^ Damon Martin (March 31, 2021). «Endeavor closes deal for 100 percent controlling interest over UFC ahead of planned IPO, Elon Musk joins board of directors». MMA Fighting. لە ڕەسەنەکە لە 2021-03-31 ئەرشیڤ کراوە. لە July 22, 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ Gross، Josh (March 20, 2011). «UFC buys rival Strikeforce». ESPN. لە July 2, 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  7. ^ «Learn UFC Rules». Ultimate Fighting Championship. لە September 23, 2010 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  8. ^ Boice، Danny. «Boxer To Entrepreneur: How Dana White Became The Champ Of Mixed Martial Arts». Forbes. لە ڕەسەنەکە لە 2021-10-18 ئەرشیڤ کراوە. لە May 12, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  9. ^ Stefano، Dan (June 25, 2009). «Former UFC champ helps promote Pittsburgh event». Pittsburgh Tribune-Review. لە ڕەسەنەکە لە July 1, 2009 ئەرشیڤ کراوە. لە June 27, 2009 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی) ١ی تەممووزی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ «Royce Gracie's Legacy, BJJ's Relevance on the Decline in Modern MMA». Bleacher Report. April 27, 2012. لە ڕەسەنەکە لە 2021-10-18 ئەرشیڤ کراوە. لە November 19, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  11. ^ Rooney، Kyle (September 30, 2016). «UFC sold to WME-IMG». HNHH. لە ڕەسەنەکە لە 2021-10-18 ئەرشیڤ کراوە. لە October 1, 2016 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی) ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ «Dana White on UFC in Abu Dhabi, Afghanistan and GSP vs. Silva». MMA Fighting. April 8, 2010. لە ڕەسەنەکە لە 2021-10-18 ئەرشیڤ کراوە. لە September 23, 2010 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  13. ^ «Australia tapped an annual UFC destination». MMAjunkie.com. February 20, 2010. لە ڕەسەنەکە لە 2010-02-23 ئەرشیڤ کراوە. لە September 23, 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی) ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  14. ^ Stupp، Dann (August 29, 2010). «UFC officials announce Asian operations, NBA exec Mark Fischer named head». MMAjunkie.com. لە ڕەسەنەکە لە 2010-09-04 ئەرشیڤ کراوە. لە September 23, 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی) ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  15. ^ «What investor documents tell us about the UFC's past – and its future». MMAjunkie. October 31, 2016. لە ڕەسەنەکە لە 2016-11-01 ئەرشیڤ کراوە. لە May 25, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  16. ^ Mullin، Benjamin (March 18, 2019). «ESPN, UFC Reach Exclusive Pay-Per-View Deal». Wall Street Journal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0099-9660. لە ڕەسەنەکە لە 2021-10-18 ئەرشیڤ کراوە. لە April 30, 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]