بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کارلێس پویگدیمۆنت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کارلێس پویگدیمۆنت
بە كاتالۆنی: Carles Puigdemont i Casamajó
لەدایکبوون (١٩٦٢-١٢-٢٩) ٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٢ (تەمەن ٦١ ساڵ)
Amer، ئیسپانیا
Second family name in Spanish nameCasamajó
خوێندنەوەی ئای پی ئەیˈkarɫəs ˌpud͡ʒðəˈmon i ˌkazəməˈʒo
باوکXavier Puigdemont Oliveras
دایکNúria Casamajó Ruiz
خوشک و براMontserrat Puigdemont i Casamajó
ھاوسەرMarcela Topor
کەسێکی دیارJosep Maria Matamala
زمانی زگماکیزمانی کەتەلۆنی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئیسپانی، زمانی ئینگلیزی، زمانی فەڕەنسی، زمانی ڕۆمانیایی، زمانی کەتەلۆنی
شوێنی دەستبەسەرکردنNeumünster prison، Sàsser Prison
پیشەpolitical activist، ڕۆژنامەوان، سیاسەتوان، ئەکتەری فیلم
شوێنی کارکردنEl Punt، Agència Catalana de Notícies، Catalonia Today، Casa de Cultura de Girona
پلەی ئەکادیمیقوتابخانەی ناوەندی
پێشگرێکی شەرەفمەندانەThe Right Honourable
دانیشتوویCasa de la República، Vallespir
شوێنی کاربارسێلۆنا، Girona، Casa de la República، Argelès-sur-Mer
پەیوەستبوونJunts pel Sí، Together for Catalonia، Crida Nacional per la República
ئەندامی حیزبیJunts per Catalunya
ئایینبێخواییی مەسیحی
بەکارھێنانی دەستright-handedness
شاکارەکانCata… què?، The Catalan Crisis، M’explico. De la investidura a l’exili
ئەندامیCol·legi de Periodistes de Catalunya، Nationalist Youth of Catalonia، Council for the Republic، Consell de Govern (Consell per la República)
کارتێکراوە لەلایەنمارتین لووتەر کینگ دووەمی، نێلسۆن ماندێلا
ڕووداوە بەرچاوەکانarrest of Carles Puigdemont in Germany، arrest of Carles Puigdemont in Italy، ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی کەتەلۆنیا
وێبگەhttp://www.carlespuigdemont.cat/


کارلێس پویگدیمۆنتی کاساماچۆ (لەدایکبووی ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦٢) سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنووسێکی کەتەلۆنییە و خەڵکی ئیسپانیایە. لە ساڵی ٢٠١٩ەوە وەک ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا (MEP) کاری کردووە. پویگدیمۆنت سەرۆکی پێشووی شارەوانی جیرۆنا بووە و لە ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠١٧ وەک سەرۆکی کەتەلۆنیا لە پۆستدا بووە، تا ئەوکاتەی لەلایەن حکومەتی ئیسپانیاوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی تاکلایەنەی کەتەلۆنیا. ھاودامەزرێنەری بانگەوازی نیشتیمانیییە بۆ کۆمار (CNxR).

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

پویگدیمۆنت لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦٢ لە شاری ئامەر لەدایکبووە، کە گوندێکە لە لاسێلڤا لە پارێزگای جیرۆنا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کەتەلۆنیا، لە ئیسپانیا. کوڕی فرانسیسک زاڤیر پویگدیمۆنتی ئۆلیڤێراسە، باپیرەی پویگدیمۆنت لە شەڕی ناوخۆی ئیسپانیادا بەشداری کردووە پێش ئەوەی بەرەو فەرەنسا ھەڵبێت، لە ساڵی ١٩٢٨دا کۆمەڵەی پاستێسێریای پویگدیمۆنتی دامەزراندووە. باپیرە گەورەی پویگدیمۆنت و مامی جۆزێپ پویگدیمۆنت سەرۆکی شارەوانی ئامەر بوون و لایەنگری سەربەخۆیی کەتەلۆنیا بوون.

پویگدیمۆنت خوێندنی سەرەتایی لە ئامەر خوێندووە، پێشتر لە تەمەنی نۆ ساڵیدا ڕەوانەی قوتابخانەی بەشە ناوخۆیی سانتا ماریا کۆلێلی لە جیرۆنا کرا، کە لەلایەن کڵێساوە بەڕێوەدەبرا و لەوێ بە زمانی ئیسپانی فێر دەکرا. لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا پەیامنێری ڕۆژنامەی دیاری دی جیرۆنا بووە و بابەتەکانی لەسەر تۆپی پێ و ھەواڵەکانی دیکە دەنووسی.

دوای خوێندن پویگدیمۆنت پەیوەندی بە کۆلێژی زانکۆی جیرۆنا کرد بۆ خوێندنی فیلۆلۆژی کەتەلۆنی بەڵام وازی لە خوێندن ھێنا بۆ ئەوەی کاری ڕۆژنامەوانی بکات. لە ساڵی ١٩٨٣ لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا، پویگدیمۆنت تووشی ڕووداوێکی ئۆتۆمبێل بوو کە بەھۆیەوە بە سەختی بریندار بوو و پەڵەیەکی کەمی لەسەر دەموچاوی دروست کرد.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]