بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕێکخراوەی ناحکوومی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆرج مێلاشڤیلی سەرۆکی پەیمانگای ئەورووپا-جۆرجیا لە میانی دەستپێکردنی پڕۆژەی «ئەورووپا لە جانتایەکدا» لەلایەن دوو ڕێکخراوی ناحکومی (ئی جی ئای و دامەزراوەی فریدریش نەومان)، کە ئامانجییان زیادکردنی ھاوکاری نێوان سیاسەتمەدارانی ئەورووپی و ڕۆژنامەنووسان و نوێنەرانی مەدەنییە، ئەکادیمی لەگەڵ ھاوتاکانیان لە گورجستان قسە بۆ ئامادەبووان دەکات کەرت.

ڕێکخراوەی ناحکوومی (بە ئینگلیزی: Non-governmental Organization و بە کورتی: NGO) ڕێکخراوێکە کە بە شێوەیەکی گشتی لە چوارچێوەیەکدا خۆی دەسەلمێنێ کە سەربەخۆ بێت لە حکوومەت.[١] بەڵام ڕۆڵێکی زۆر گرنگی ھەیە لە پەیوەندیی کۆمەڵگە و حکوومەتدا. لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێکخراوە ناحکومییەکان متمانەیەکی بێ ھاوتایان ھەیە لەلایەن خەڵکانەوە، کە دەکرێت بکرێنە ئامرازێکی بەکەڵک بۆ گرینگیدان بە کاروباری کۆمەڵگاو لایەنە حکوومەتی پەیوەندیدار.[٢] ھەرچۆنێک بێت، ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەتوانن ئەو کۆمەڵەیە بن کە وەکو پاڵپشتێک بن بۆ ڕێلخراوی تر وەک (کۆڕی ئابووری جیھانی).[٣][٤]ڕێکخراوە ناحکومییەکان جیادەکرێنەوە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە لۆبییەکان. زۆرینەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، سوودنەخواز و سەربەخۆن لە دامودەزگاکانی حکوومەت بەڵام یارمەتی دارایی لەلایەن حکوومەت وەردەگرن. ئەو ڕێکخراوانە بە شێوەیەکی ئاسایی دامەزراوەیەکی سوودنەویستن و زۆربەی چالاکییەکانیان لە بواری مرۆڤدۆستی یان زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا دەرخسێنن ھەروەھا خزمەتگووزاری تر بە کۆمەڵەگە لەخۆ دەگرن وەکو یانەکان وھاوشێوەکانی و خزمەتگوزاری پێشکەش بە ئەندامەکانیان و خەڵکانی تر دەگەیەنن. زاراوەی NGO بە واتای خۆی بەکارنەھێنرێت، و ھەندێ جار بە ھاوواتا لەگەڵ واتای ڕێکخراوی کۆمەڵگەی شارستانی (CSO) بەکاردەھێنرێت، کە ئەمیش ھەر دامەزراوەیەکی ڕێکخراو کە لەلایەن ھاووڵاتیانەوە دابمەزرێت.[٥] لە ھەندێک وڵاتدا، ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە ڕێکخراوی قازانج نەویست ناسراوە، ھەندێک جار پارتە ڕامیارییەکان و سەندیکاکانی بازرگانیش بە ڕێکخراوە ناحکومییەکان ھەژمار دەکرێن.[٦] ڕێکخراوە ناحکومییەکان پۆلین دەکەین بەپێ ی (١) جۆری چالاکییەکان ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئەنجامی دەدەن، وەک چالاکییەکانی لەبواری مافی مرۆڤ، پاراستنی بەکاربەری کاڵا، ژینگەپارێزی، تەندروستی، یان گەشەسەندن؛ و (٢) ئاستی جێبەجێ کردن و چالاکی ڕێکخراوەکە ئەنجام دەدات: لە چوارچێوەی ناوخۆیی بێت و ناوچەیی بێت و نەتەوەیی بێت، یان نێودەوڵەتی بێت.[٧] ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٠٨دا نزیکەی ٢٢٧٬٠٠٠ ھەزار ڕێکخراوی ناحکومی ھەبوو.[٨] و ھندستان لە ساڵی ٢٠٠٩ مەزەندە دەکرێت نزیکەی ٢ ملیۆن ڕێکخراوی ناحکومی ھەبێت،[٩][١٠] ئەمریکا بەراورد بەم دوو وڵاتە نزیکەی ١٫٥ ملیۆن ڕێکخراوی ناحکومی ھەیە.[١١]

جۆری ڕێکخراوە[دەستکاری]

ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئامانجی ئەندامەکانیان (یان دامەزرێنەرەکانیان) بۆ کۆمەڵگە ئەمانەن: باشترکردنی ژینگە، ھاندانی چاودێری مافەکانی مرۆڤایەتی، باشترکردنی خۆشگوزەرانی زینکەوتووان، یان نوێنەرایەتی کردنی دۆزێک؛ و ئامانجەکانیان کۆمەڵێک کێشەی فراوان دەگرنە خۆ. ئەوان دەکرێ کۆمەکی ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆیییەکان و دامەزراوەکان و پڕۆژەکان بکەن وخشتەی پرۆژە دابڕێژن.[١٢]

ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەم شێوەیە پۆلێن دەکرێن:

  1. ئاڕاستەکردن، نموونە، جۆری ئەو چالاکییەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئەنجامی دەدات وەک چالاکییەکانی لە بارەی مافەکانی مرۆڤ: پاراستنی بەکاربەر، ژینگەپارێزی، تەندروستی یان گەشەسەندن.
  2. ئاستی کارکردن، کە ئاماژەیە بۆ ئەو قەبارەیەی کە ڕێکخراوێک لەسەری کاردەکات: ناوخۆیی، ناوچەیی، نیشتمانی، یان نێودەوڵەتی.

بوارەکانی ئاراستەکردنی ڕێکخراو[دەستکاری]

وێنەیەک لە بنکەی سەرەکیی ناوەندی فەرھەنگی ھونەریی ڤەژین کە ڕێکخراوێکی ناحکوومییە لە مەریوان لەسەر وێژە و فەرھەنگی کوردی کار دەکات.
  • خێرخوازی — زۆربەی کات کردارێکی چاڵاکییە بە پلە لە سەرەوە بۆ خوارەوەیە، لەگەڵ ھەندێک بەشدارییەوە لەلایەن ئەو دەزگایانەی سوودمەندن و ئەو ئارسەتانە لەخۆدەگرێت کە بە پێویستیی لایەنی سوودنەویست و گرووپەکان دەگرێتەوە.
  • خزمەتگوزارییەکان — ڕێکخراوە ناحکومییەکان ھەڵدەستن بە دابینکردنی چاودێری تەندروستی (خشتەی تەندروستی ئەندامانی خێزان) و لایەنی پەروەردە.
  • بەشداریکردن — دروستکردنی پرۆژەی تاکەکەسی بە بەشداری ناوخۆیی لە شێوەی پارەدان، پێدانی ئامرازی پێویستی پرۆژە، دابینکردنی زەوی، دابینکردنی کەرەستەی پێویست یان کرێکار.
  • تواناسازی - ئامانجی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئەوەیە یارمەتیدانی خەڵکی ھەژار و ھوشیار کردنەوەیان لە ھۆکارەکانی کۆمەڵایەتی وڕامیاری و ئابوری و چۆن کار لە لایەنەکانی ژیانیانەوە دەکات، و بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاریان وبە ھێز کردنیان بۆ بەرێوەبردنی ژیانیان بە یارمەتی لەلایەنی دەزگا سوودمەندەکانەوە.[١٣]

چالاکییەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان[دەستکاری]

ڕێکخراوە ناحکومییەکان وەک جێبەجێکار و گۆرانکار و ھاوبەشکار کار دەکەن؛ و کاری گوزەرانی زانیاری دەکەن بۆ دابینکردنی کەلوپەل و خزمەتگوزاری بۆ کەسانێک کە تووشی کارەساتی سروشتی بوونە و زیانیان بەرکەوتوە، و ئەوان توانای گۆڕانکاریان ھەیە و ھاوبەش دەبن لەگەڵ ڕێکخراوەی ترەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و چارەسەرکردنی پێداویستییە مرۆییوکان. ڕێکخراوە ناحکومییەکان شێوازی ھەمە جۆرن، بەشێکیان بە شێوەیەکی سەرەکی گرووپی داکۆکیکارن و و بەشی تر بەرنامە و چالاکی ئەنجام دەدەن. ڕیکخروی ئۆکسفام، کاری گرنگی پێدانی کۆمەڵگە لەلایەن ھەژارییەوە، لەوانە دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی و شارەزایی پیشەیی بۆ ھەژاران بۆ بەدەستھێنانی خواردن و ئاوی خواردنەوە، سەکۆی دۆکۆمێنتی دۆزینەوەی ڕاستی و داکۆکی (ئێف ئێف دی ئەی) پێدانی یارمەتی یاسایی بۆ قوربانیانی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://guides.lib.berkeley.edu/c.php?g=496970&p=3401867
  2. ^ https://www.iisd.org/topics/responsible-business
  3. ^ https://www.usip.org/glossary/nongovernmental-organization-ngo
  4. ^ https://www.britannica.com/topic/nongovernmental-organization
  5. ^ https://web.archive.org/web/20170122211029/https://www.state.gov/j/drl/rls/fs/2017/266904.htm
  6. ^ https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S0305750X97000983?via%3Dihub
  7. ^ https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S0305750X97000983?via%3Dihub
  8. ^ https://web.archive.org/web/20160304030754/http://articles.chicagotribune.com/2008-05-07/news/0805060608_1_civil-society-russian-authorities-russian-president-vladimir-putin
  9. ^ https://web.archive.org/web/20110825101929/http://southasia.oneworld.net/todaysheadlines/india-more-ngos-than-schools-and-health-centres
  10. ^ https://indianexpress.com/article/news-archive/web/first-official-estimate-an-ngo-for-every-400-people-in-india/
  11. ^ https://www.state.gov/non-governmental-organizations-ngos-in-the-united-states/
  12. ^ https://web.archive.org/web/20130730130926/http://www.cdham.org/wp-content/uploads/2011/11/Chapter-4.-NGO-Structure-Authority-and-Standards.pdf
  13. ^ https://web.archive.org/web/20130730130926/http://www.cdham.org/wp-content/uploads/2011/11/Chapter-4.-NGO-Structure-Authority-and-Standards.pdf