بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناڕەزایەتییەکانی ٢٠١٨ لە بەنگلادیش سەبارەت بە سەلامەتی ڕێگاوبانەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناڕەزایەتییەکانی ٢٠١٨ لە بەنگلادیش سەبارەت بە سەلامەتی ڕێگاوبانەکان
خوێندکاران لە شاری ئۆتارا لە داکای پایتەخت لە ٢ی ئابی ٢٠١٨ ڕێگایەکیان داخست
ڕۆژ٢٩ی تەمموزی ٢٠١٨ – ٨ی ئابی ٢٠١٨
شوێن
هۆکاردوو خوێندکاری کۆلێژ بەھۆی شۆفێرێکی کەمتەرخەمەوە کوژران
ئامانجدڵنیابوون لە ڕێگاوبانی سەلامەت، داڕشتن و جێبەجێکردنی یاسای سەلامەتی ڕێگاوبان، و سزادانی شۆفێرانی سەرپێچی یاساکانی ھاتوچۆ
میتۆدڕێپێوان، گرتنی ڕێگا، دانیشتن لەسەر شەقام، پشکنینی مۆڵەتی شۆفێری، کۆنترۆڵکردنی ھاتوچۆ لەسەر ڕێگا و ھتد.
ئەنجامداڕشتنی یاسای نوێی سەلامەتی ڕێگاوبان لەلایەن حکومەتەوە، ڕاگەیاندنی ھەفتەی ھاتوچۆ، گۆڕانکاری لە دامەزراندنی شۆفێران و شێوازەکانی پارەدان
زیانە گیانییەکان
بریندارەکان١٥٠[١]

زنجیرەیەک ناڕەزایەتی گشتی لە بەنگلادیش کە داوای باشترکردنی سەلامەتی ڕێگاوبانەکانیان دەکرد. نارەزاییەتییەکان لە ٢٩ی تەمموز تا ٨ی ئابی ٢٠١٨ بەڕێوەچوون [١] نارەزاییەتییەکان بەھۆی مردنی دوو خوێندکاری ئامادەیی لە داکا بوون دوای ئەوەی کە پاسێک کە لەلایەن شۆفێرێکی بێ مۆڵەتەوە بوو بەھۆی کوشتنیان لەکاتێکدا لە پێشبڕکێیدا بوو ھەڵگرتنی سەرنشینان. ئەم ڕووداوە خوێندکارانی ھاندا بۆ ئەوەی داوای ڕێگاوبانی سەلامەتتر و یاسای توندتری ھاتوچۆ بکەن و خۆپیشاندانەکان بە خێرایی لە سەرانسەری بەنگلادیشدا بڵاوبوونەوە. [٢]

ناڕەزایەتییەکان تا ٢ی ئاب ھێمنانە بوون، بەڵام ئاڵۆزییان تێکەوت کاتێک پۆلیس ھەوڵیدا بە گازی فرمێسکڕێژ بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکات، ھاوشان لەگەڵ کەسانێک کە پێدەچێت لایەنگری حکومەت بن، بە ھێرش کردنە سەر خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسان. [٣] [٤] حکومەت چەند خۆپیشاندەران و فۆتۆگرافەرێکی دەستگیرکرد بەھۆی ئەوەی چاوپێکەوتنێکیان سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکان لەگەڵ میدیا جیھانیەکان ئەنجامدا. [٥] [٦] ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە جیاوازەکان و کەسایەتییە باڵاکان ھاوسۆزی خۆیان لەگەڵ خۆپیشاندەران دەربڕی. [٧] [٨] [٩] سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی خوێندکاران ڕەخنەی زۆری لێ گیرا، چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. [١٠] [١١] [١٢]

حکومەت لە ٦ی ئابدا ڕەشنووسی یاسای ھاتووچۆی پەسەند کرد کە سزای لەسێدارەدان بۆ کوشتنی بە ئەنقەست و زۆرترین سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ کوشتنی بەڕێکەوت بە ماتۆڕ دیاری کرد. [١٣] خۆپیشاندەران ھەستیان بەوە کرد کە زۆرترین سزای پێنج ساڵ زۆر سووکە بۆ مردنی بەڕێکەوت بەھۆی لێخوڕینی بێباکانە. [١٤] لە ٨ی ئابدا دۆخی شارەکە ئاسایی بووەوە، زۆربەی خوێندکاران گەڕانەوە بۆ پۆلەکانیان و ھاتوچۆ وەک ئاسایی دەستیپێکردەوە، زۆرێک لە سەرچاوەکان ڕایانگەیاند کە ناڕەزایەتییەکان کۆتاییان ھاتووە. [١٥] [١٦] [١٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «Students end protests on road safety in Bangladesh after nine days; education ministry to hold meet tomorrow». Firstpost. 7 August 2018. لە 9 August 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ «Scores injured in traffic protests in Bangladesh capital». The Washington Post. لە ڕەسەنەکە لە 4 August 2018 ئەرشیڤ کراوە. لە 4 August 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ «Student protests surge in Bangladesh capital». Associated Press. 5 August 2018. لە 7 August 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ «Dhaka streets appear deserted». Dhaka Tribune. 5 August 2018. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  5. ^ «11 arrested, 27 cases over violence during student protests». bdnews24.com. لە 7 August 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  6. ^ Islam، Arafatul (6 August 2018). «Bangladesh arrests top photographer amid student protests». Deutsche Welle. لە 7 August 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  7. ^ «UN concerned for students' safety as safe-road protests simmer in Bangladesh». The Daily Star. لە 6 August 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  8. ^ «Stop unlawful action against protestors: EU». The Daily Star. 7 August 2018. لە 7 August 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  9. ^ «Celebrities join students for the protests». The Daily Star. 3 August 2018. لە 7 August 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  10. ^ «Students sued, not attackers». The Daily Star. 8 August 2018. لە 9 August 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  11. ^ «How dare you hit my child!». The Daily Star. 6 August 2018. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  12. ^ «Bangladesh criticised for student and media crackdown». Al Jazeera. 7 August 2018. لە 8 August 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  13. ^ «Cabinet approves Road Transport Act». Dhaka Tribune. 6 August 2018. لە 7 August 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  14. ^ «Causing Death by Rash Driving: Maximum 5 years' jail». The Daily Star. 7 August 2018. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  15. ^ Hasnat، Mahadi Al (6 August 2018). «Students' protest in Bangladesh nears end after series of violent events sees several journalists injured». Firstpost. لە 10 August 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  16. ^ «Dhaka traffic chaos returns as campaign for safe roads peters out». bdnews24.com.
  17. ^ «Bangladesh: Students Started an Enduring Movement Even as Street Protests End».