بۆ ناوەڕۆک بازبدە

منداڵە بەڕێوەبەرەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
منداڵە بەڕێوبەرەکە
پۆستەری بەڕێوبەرە منداڵەکە
دەرھێنەرتۆم ماکجراس
بەرھەمھێنەرڕامسی ئان نایتۆ
نووسەرمایکڵ ماک کەلەر
ئەکتەرانئەلیس بالدوین
ستیڤ بوسکامی
جێمی کیمێل
لیسا کوردۆو
میلیس باکشی
چیڕۆکخوانتۆبی ماگوێر
مۆسیقاھانس زیمەر
ستیڤ مازارۆ
مۆنتاژجەیمس ڕیان
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوە
دەرچوون
  • ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-12-26) (میامی)
  • ٣١ی ئازاری ٢٠١٧ (2017-03-31) (ئەمریکا)
  • ١٩ی نیسانی ٢٠١٨ (2018-04-19) (نۆروای)
ماوەی فیلم٩٧ خولەک[١]
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون١٢٥ میلیۆن دۆلار[٢]
داھات٥٢٨ میلیۆن دۆلار[٣]

منداڵە بەڕێوبەرەکە (بە ئینگلیزی: The Boss Baby) فیلمێکی کۆمێدی، ئەنیمەیشنی-کۆمپیوتەری ئەمریکییە.[٤] چیڕۆکی فیلمەکە لە کتێبێکی نووسەر ماڕلا فرێزی وەرگیراوە کە بەھەمان ناوی فیلمەکەیە.[٥] کۆمپانیای دریم وۆرکس ئەنیمەیشن کاری بەرھەمھێنانی بۆ فیلمەکە کردووە، فیلمەکە لە ڕۆی ٣١ی ئازاری ٢٠١٧، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نمایشکراوە.

فیلمەکە ١٢٥ میلیۆن دۆلاری تێچوو لەبەرامبەردا توانی ٥٢٨ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی کۆبکاتەوە. لەکاتی نمایشکردنی فیلمەکە، ڕەخنەگران بۆچوونی جیاوازیان لەسەر فیلمەکە ھەبوو، ئەوانەی پەسنی فیلمەکەیان کرد ئەوا لایەنی کۆمێدییەکەیان بەدڵبوو لەبەرامبەردا ڕەخنەگران بۆچوونی نەرێنیان لەسەر چیڕۆکەکەی دەربڕی. فیلمەکە پاڵێوراوکرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکانی باشترین ئەنیمەیشنی ئۆسکار، ئەنی ئەواردس و گۆڵدن گڵۆبس.[٦][٧] بەشی دووەمی منداڵە بەڕێوبەرەکە ٢ بڵاودەکرێتەوە لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١، لەکاتێکدا زنجیرەی تەلەفزیۆنیی منداڵە بەڕێوبەرەکە: بازرگانی لەدواوە لە تۆڕی پەخشەری نێتفلیکس، لە ٦ی نیسانی ٢٠١٨ دەستی بە پەخشکرد.

چیرۆک

[دەستکاری]

کوڕەکە ناوی تیم تمپڵتۆنە تەمەنی ٧ ساڵە چیرۆکێک دەڵێت کە بەسەر خۆی ڕوویداوە، دایک و باوکی ناویان (تێد و جێنس)، ڕۆژێک تیم سەرسامەبێت کاتێک منداڵێکی بازرگان قات لەبەر دەکات و بەتەکسییەک دێتە خانووەکەی، کە تێد و جێنس پەیوەندیان کردوە و وتیان تیم ئەوە ئیتر برابچوکەکەتە، تیم بەخیلی دەبات کە منداڵەکەیان وەرگرتووە. تیم گومانی لا دروست دەبێت کە منداڵەکە کاری سەیر سەیر دەکات وە ھیچ شتێک باس ناکات، دایک و باوکەکە بێ ئاگان لەم کارانە. زوو تیم بۆی دەردەکەوێ کە منداڵەکە دەتوانێت وەک کەسێکی گەورە قسەبکات، و شت پێشکەش دەکات وەک بەڕێوبەرێک، ھەردەرفەتێک دروست دەبێت بەڵام ئەو ڕزگاری دەبێت، کاتێک تیم دەیەوێت بە کامێرا ڕیکۆردێک بکات کاتێک خۆی و منداڵەکە گفتوگۆ بکەن وەکارەکە سەری گرت بەڵام منداڵە بەرێوبەرەکە لەگەڵ چەند منداڵێکی تر لەخانووەکە کۆبونەوە ڕاونانێک دروست دەبێت لە نێوانی تیم و منداڵە بەرێوبەرکە و ھاورێکانی منداڵەکە تەنھا بۆ بەدەستھێنانی کاستێتەکە کە ڕیکۆردی منداڵەکەی کردوە قسە دەکات و دەیەوێت بە دایک و باوکی پیشان بدات لەئەنجامدا ئۆتۆمبێلێک بەسەر کاسێتەکە تێدەپەڕێت و دەشکێت، دواتر منداڵە بەڕێوبەرەکە ھەڕەشە دەکات و فرمێسکی تیم دەسڕێت تیم ئەو پەسەند دەکات چونکە منداڵەکە پێویستی بە خواردنێکە بەناوی لام لام، تیم بەبێ ھیچ بەڵگەیەک کە منداڵەکە لای بێت پشگیری دەکات وەک برایەک. دایک و باوکی تیم بۆ سێ ھەفتە سەفەر دەکەن. منداڵە بەرێوبەرەکە داوای لێبوردن لە تیم دەکات، لەسەر یەک مەمە دەمژێت چونکە بەرە بەرە وەک منداڵێکی ساوای ڕاستەقینەی لێدێت نەوەک منداڵێکی بەڕێوبەر ھۆکارەکەی تەنھا جۆرێکی شیرە بۆ ئەوەی ئەو شیرە بەدەست بھێنن و منداڵەکە بگەڕێتەوە باری جارانی سەفەرێک دەکەن بۆ شوێنێکی سەیر کە منداڵی زۆری لێیە لەوێ کار دەکەن، لەوێ دیانەوێت کەسێک بدۆزنەوە کە ھاوڕێی منداڵەکەیە و زۆری حەز بەسەگە ئەو کەسە دەبێتە دوژمنیان و دییەوێت بیانکوژێت ھەڕەشە لەدایک و باوکی دەکات لەئەنجامدا بە سەرکێشییەکی زۆر تەواو دەبێت.

مۆسیقا

[دەستکاری]

مۆسیقای فیلمەکە لەلایەن ھۆنس زیمەر، ستیڤ مازارۆ، جێکەب کۆلێر، و لەگەڵ ھونەرمەندی جۆراوجۆر تۆمار کرا. تڕاکی دەنگیی فیلمەکە لەسەر موزیک و ئایتونس بڵاوکرایەوە. گۆرانی بلاکبێردی بیتڵز لە چەند شوێنێکی فیلمەکەدا بەکارھات.[٨]

بڵاوکردنەوە

[دەستکاری]

سەرەتا بڕیاربوو فیلمەکە لە ڕۆژی ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام دواتر کاتەکەیان ھێنایە پێشتر لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٧. فیلمەکە بۆ یەکەمجار نیشاندرا لە ئاھەنگی میامی. دواتر لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٧، لە سینەماکانی ئەمریکا بڵاوکرایەوە، لەلایەن کۆمپانیای فۆکسی سەدەی ٢٠ەم.[٩] دواتر لە ژاپۆن بڵاوکرایەوە لەلایەن کۆمپانیای درێم وۆڕکس.[١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «The Boss Baby». British Board of Film Classification. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە March 9, 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  2. ^ «The Boss Baby Tops Beauty and the Beast at Box Office for Second Week». Screen Rant. April 9, 2017. لە January 31, 2018 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ «The Boss Baby (2017)». Box Office Mojo. لە April 29, 2018 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  4. ^ Molumby، Deirdre. «The Boss Baby - Cinema, Movie, Film Review». Entertainment.ie. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  5. ^ «Alec Baldwin and Kevin Spacey to Voice Star in DreamWorks Animation's 'Boss Baby'». The Hollywood Reporter. September 30, 2014. لە October 15, 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ «Oscar Nominations 2018: The Complete List». Variety. 23 January 2018. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  7. ^ Rubin، Rebecca (December 11, 2017). «Golden Globe Nominations: Complete List». Variety. لە December 11, 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ Wloszczyna، Susan (March 28, 2017). «Review - The Boss Baby». RogerEbert.com. لە April 2, 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  9. ^ «Hugh Jackman's 'Greatest Showman on Earth' Pushed a Year to Christmas 2017». The Hollywood Reporter. September 18, 2015. لە September 19, 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  10. ^ Amidi، Amid (November 15, 2017). «Dreamworks Is Going To Start Adding Shorts In Front Of Its Theatrical Films». Cartoon Brew. لە December 22, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]