فلاش (فیلمی ٢٠٢٣)
فلاش | |
---|---|
سەرناو | The Flash |
لەسەر بنچینەی | فلاش |
بەشێک لە زنجیرەی | گەردوونی فراوانکراوی دی سی |
لە دوای | Blue Beetle |
جۆر | فیلمی درێژ |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمانی سەرەکی | زمانی ئینگلیزی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ |
دەرھێنەر | Andy Muschietti |
سیناریۆنووس | Christina Hodson |
بەڕێوەبەری وێنەگرتن | Henry Braham |
ئێدیتەر | Paul Machliss |
ئاوازدانەر | Benjamin Wallfisch |
بەرھەمھێنەر | Barbara Muschietti |
کۆمپانیای بەرھەمھێنان | وارنەر برۆس پیکچەرز، دی سی ستۆدیۆز |
دابەشکەر | وارنەر برۆس پیکچەرز، InterCom |
ڕێژەی ڕووبەر | 1.90:1 |
ڕەنگ | فیلمی بە ڕەنگ |
تۆماری پێداچوونەوە | 6.4، 55/100، 63% |
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵیی | گەردوونی فراوانکراوی دی سی |
کەسایەتییەکان | فلاش |
BBFC rating | 12 certificate |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC) | بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە |
CNC film rating (Romania) | A.P. - 12 |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (EIRIN) | G |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (FSK) | FSK 12 |
هەڵسەنگاندنی ICAA | بۆ منداڵانی خوار تەمەنی ١٢ ساڵ پێشنیار ناکرێت |
هەڵسەنگاندنی کیجکویزەر | 12 |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA) | PG-13 |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (NMHH) | Category IV |
وێبگە | https://www.warnerbros.com/movies/flash |
تاقیکردنەوە | تاقیکردنەوەی بێکدل |
هەڵسەنگاندنی IGAC | M/12 |
ھەڵسەنگاندنی IFCO | 12A |
هەڵسەنگاندنی MTRCB | Parental Guidance |
فلاش (بە ئینگلیزی: The Flash) فیلمێکی سوپەرھێرۆیە کە لەسەر بنەمای کارەکتەری ھەمان ناو لە کۆمپانیای دی سی کۆمیکس دروست کراوە. فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برۆس پیکچەرز و دی سی فیلمز و دابل دریم و دیسکۆ فاکتۆری بەرھەم ھێنراوە. لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برۆس پیکچەرزەوە دابەشکراوە. فیلمی فلاش ١٤یەمین فیلمە لە گەردوونی درێژکراوی دی سی. فیلمەکە لە دەرھێنانی ئەندی موسکیتی لە سیناریۆی کریستینا ھادسۆنە، و ئێزرا میلەر ڕۆڵی باری ئالن/فلاش شانبەشانی ساچا کای و مایکل شانۆن و ڕۆن لیڤینگستۆن و مایکل کیتۆن و کریسی کلیمۆنس و ئەنتیا تراڤێ و بێن ئەفلێک ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. لەم فیلمەدا فلاش بۆ پێشگرتن لە مردنی دایکی گەشت دەکات بۆ دواوەی کات و ئەمەش دەرئەنجامە نەخوازراوەکانی لێدەکەوێتەوە.
لە کۆتایی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، وارنەر پلانی ھەبووە فیلمێک لەسەر بنەمای کارەکتەری فلاش دروست بکات و تا ساڵی ٢٠١٤ چەندین پڕۆژە لە بەرھەمھێناندا بوون و ھیچیان تەواو نەبوون. پاشان پڕۆژەکە وەک بەشێک لە گەردوونی درێژکراوەی دی سی ناسێندرایەوە و میلەر وەک کارەکتەری سەرەکی فیلمی فلاش ڕۆڵی گێڕا، لە فیلمەکانی باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری و دەستەی دادپەروەری دەرکەوت. چەندین دەرھێنەر وەک سێس گراھام سمیس و ڕیک فامویوا و دوو دەرھێنەر جۆن فرانسیس دالی و جۆناسان گۆڵدشتاین پەیوەندییان بە پڕۆژەکەوە کرد، بەڵام ھەریەکەیان بەھۆی ناکۆکی لەگەڵ بیرۆکەکانی ستۆدیۆکەدا پڕۆژەکەیان بەجێھێشت. مۆشیتی و ھادسۆن لە مانگی تەممووزی ٢٠١٩ پەیوەندییان بە پڕۆژەکەوە کرد، پێش بەرھەمھێنانیش لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ دەستیپێکرد. چیرۆکی ئەم فیلمە ئیلھام لە زنجیرە کتێبی کۆمیک «فلاشپۆینت» وەرگیراوە و چەندین کارەکتەری بەناوبانگی کۆمیکەکانی دی سی لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا دوو باتمان لە دوو جیھانی جیاواز کە بەڕیز ئەفلێک و کیتۆن ڕۆڵیان تێدا دەگێڕن. وێنەگرتنی فیلمەکە لە مانگی نیسان تا تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ لە ستۆدیۆکانی وارنەر برۆس لە ئینگلتەرا و سەرتاسەری بەریتانیا ئەنجامدرا.
چیرۆک
[دەستکاری]باری ئالن بۆ ڕزگارکردنی ژیانی دایکی گەشت دەکات بۆ دواوەی کات و ئەمەش دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری نەخوازراو لە ھێڵی کاتییدا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «The Flash (film)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی خەیاڵی زانستی
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی دەیەی ٢٠٢٠
- دەروازەی کۆمیک
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فلاش (فیلمی ٢٠٢٣) تێدایە. |
- Pages using Lang-xx templates
- ئەو فیلمانەی لە لەندەن وێنەیان گیراوە
- ئەو فیلمانەی کە لە شاری گلاسکۆ وێنەیان گیراوە
- ئەو فیلمانەی لە شاری ئیدینبەرا وێنەیان گیراوە
- فیلمە خەیاڵییە ئەمریکییەکان
- ئەو فیلمانەی بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ دواخراون
- فیلمەکانی وارنەر برۆس
- فیلمە ئەمریکییەکان
- فیلمە ئەکشنییە زانستییە ئەمریکییەکان
- فیلمە ئەکشنییە ئەمریکییەکان
- فیلمەکان دەربارەی گەردوونە ھاوتەریبەکان
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمەکان دەربارەی گەشتکردن بە کات
- فیلمە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠٢٠
- فیلمەکانی ٢٠٢٠ بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمەکانی ٢٠٢٣
- فیلمەکانی باتمان
- فیلمەکان لە دەرھێنانی ئاندی موسکیتی
- ئەو فیلمانەی لە ٢٠١٣ بەرھەمھێندراون
- فیلمەکان کە لە ساڵی ٢٠٢٢ داندراون
- ئەو فیلمانەی لە ستۆدیۆکانی وارنەر برۆس لە شاری لیڤسدن وێنەیان گیراوە
- کووشتن لە چیرۆکە خەیاڵیەکاندا
- فیلمەکانی سووپەرمان
- لەشکرکێشی بوونەوەرە ئاسمانییەکان لە فیلمەکاندا
- فیلمەکان بە سیناریۆی جۆبی ھاڕۆڵد
- باتمان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)