بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەفەق پاڤی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەفەق پاڤی ئەندام پەرلەمان
شەفەق پاڤی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا
لە پۆستدا بووە
٩ی تەمموزی ٢٠١٥ – ١ی تشرینی دووەم ی٢٠١٥
سەرۆکی پەرلەمان عیسمەت یەڵماز
کاریان دەکرد لەگەڵ ناجی بۆستانجی
کۆرای ئایدن
یوردسەڤ ئۆزسۆکەمنلەر
پێشینە گولدال مومجو
پاشینە ئەکیف حەمزەچەبی
ئەندام پەرلەمانی تورکیا
لە پۆستدا بووە
١٢ی حوزەیرانی ٢٠١١ – ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧
ناوچەی بەربژێری پارێزگای ئەستەمبوڵ
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون شەفەق ئونال
(١٩٧٦-٠٧-١٠) ١٠ی تەممووزی ١٩٧٦ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
ئەنقەرە, تورکیا
نەتەوە تورکی
پارتی سیاسی پارتی کۆماریی گەل (جەهەپە)
ھاوسەر(ەکان) پۆل پاڤی (ھاوسەرگیری ١٩٩٥؛ ١٩٩٧)
خوێندن لە زانکۆی وێستمینستەر,
بەشی ئابووری لە زانکۆی لەندەن
پیشە دیپلۆمات, ستوونووس وە سیاسیی
ماڵپەڕ www.safakpavey.com

شەفەق پاڤی (لە دایکبووی ١٠ی تەمموزی ١٩٧٦)[١] کەسایەتی سیاسیی، دیپلۆمات و ستووننووسی تورکە، ئەندام پەرلەمانی تورکیایە لەسەر حیزبی پارتی کۆماریی گەل لەسەر پارێزگای ئەستەمبوڵ.[٢] شەفەق یەکەم ژنە کەم ئەندامە ببێتە ئەندام لە پەرلەمانی تورکیا، ئەو ئەندامی لیژنەی مافەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە لە پەرلەمانی تورکیا.[٣][٤] لە ساڵی ٢٠١٢، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا پێدرا.[٣][٥]

لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧، لە ئەندام پەرلەمانی کشایەوە بە هۆکاری تەندرووستی خۆی.[٦]

سەرەتای ژیان و خوێندن

[دەستکاری]

شەفەق لە دایکبووی ١٠ی تەمموزی ١٩٧٦، لە ئەنقەرە. باوکی ناوی شاهین و دایکیشی ئایشە ئونال، دایکی نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی ناسراوبوو. شەفەق لەساڵی ١٩٩٤، لەگەڵ هاوسەرەکەی دەچنە سوویسرا بەمەبەستی خوێندن لەبەشی هونەر و فیلم. لە ساڵی ١٩٩٦، لە ڕووداوێکی شەمەنەفەر لە زیورخ ئەوا دەست و قاچی چەپی لەدەستدەدات. ساڵی دواتر دەچێتە لەندەن بەمەبەستی درێژەدان بەخوێندن، لەوێ لەبەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی وێستمینستەر دەخوێنێت، دواتریش خوێندنی باڵا لە زانکۆی لەندەن لە بەشی ئابووری تەواودەکات.[٧]

ژیانی کارکردن

[دەستکاری]

شەفەق لە کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران کاری کردووە، بەرپرسیاری پەیوەندەییە دەرەکییەکان و کۆمەکە مرۆڤایەتییەکان بووە لە وڵاتانی جەزائیر، میسڕ، ئێران، لوبنان و سوریا. ئەو ماوەیەک وەک وتەبێژی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە هەنگاریا کاری کردووە. دواتر بۆتە سەرۆکی بەشی مافەکانی مرۆڤ لە نووسینگەی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ.[٨] شەفەق  وەک ستووننووس کاری کردووە لە هەفتەنامەی ئەگۆس، کە هەفتەنامەیەکی فرەزمان بووە (تورکی و ئەرمەنی). هەروەها ئەو سێ کتێبی نووسیوە. لەگەڵ شیرین عیبادی بەیەکەوە کاریان لەنووسینی کتێبی "مافی پەنابەران لە ئێران" نووسیوە.[٩]

دوای بەسەربردنی ١٥ ساڵ لەدەرەوە، شەفەق لە ساڵی ٢٠١١ گەڕایەوە تورکیا وەک ئەندام پەرلەمان، بۆئەوەش کارەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان جێهێشت. دواتر خۆی هەڵبژارد لەسەر پارێزگای ئەستەمبوڵ، بووە یەکەم ژنی کەم ئەندام ببێتە ئەندامپەرلەمانی تورکیا.[١٠] شەفەق بەشێوەی شانازی (فەخری) ئەندامی کۆمەڵەی کۆمەڵگای سێکولاری نەتەوەییە لە بەریتانیا.[١١]

ڕێزلێنانەکان

[دەستکاری]
  • خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا[٣]
  • خەڵاتی گەنجانی سەرکەوتووی جیهان، لەلایەن ڕێکخراوی جونیەر چامبەری نێودەوڵەتی [١٢]
  • سێکولاریستی ساڵ، ٢٠١٥، لەلایەن ڕێکخراوی کۆمەڵگای سێکولاری نەتەوەیی لە بەریتانیا[١٣]

زانیاری دەرەکی

[دەستکاری]

بەپێێ ڕۆژناممەی حوڕیەت، دایکی شەفەق پاڤی ئامۆزای دێنیز گزمیشە کە سەرکردەیەکی کۆمۆنیستی تورکبوو لە کۆتاییەکانی شەستەکان.[١٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Safak Pavey bio». Office of the High Commissioner for Human Rights. لە 21 March 2013 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  2. ^ «CHP's Pavey elected to UN committee». Istanbul: Hürriyet Daily News. September 13, 2012. لە 21 March 2013 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا ب «2012 International Women of Courage Award Winners». United States Department of State. March 5, 2012. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 21 March 2013 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ «Events and News 2012 | Embassy of the United States Ankara, Turkey». United States Department of State. March 2, 2012. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 21 March 2013 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  5. ^ «Clinton praises Pavey's tireless passion, energy». Istanbul: Hürriyet Daily News. March 10, 2012. لە 21 March 2013 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ http://www.cumhuriyet.com.tr/haber/turkiye/824670/Safak_Pavey_milletvekilliginden_istifa_etti.html
  7. ^ White، Jenny (June 20, 2011). «CITIZEN PAVEY». 3 Quarks Daily. لە 21 March 2013 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ «Q&A: Refugee worker turns a disability into an advantage». UNHCR. November 30, 2007. لە 21 March 2013 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  9. ^ Ebadi، Shirin (2008). Refugee Rights in Iran. Saqi. p. 4. ISBN 9780863566783.
  10. ^ Sussman، Anna (June 16, 2011). «Firebrand Lawmaker Fights for the Rights of the Disabled». Pulitzer Center on Crisis Reporting. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 21 March 2013 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  11. ^ «National Secular Society Honorary Associates». National Secular Society. Retrieved 27 July 2019
  12. ^ «Safak Pavey of Turkey selected as one of the 2011 JCI Ten Outstanding Young Persons of the World». Junior Chamber International. 2011. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 21 March 2013 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  13. ^ «Secularist of the Year awarded to Turkish MP, Safak Pavey». NSS. 29 Mar 2014. لە 29 Mar 2014 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  14. ^ Hürriyet newspaper