سارا گیڵبەرت
پرۆفیسۆر سارا گیڵبەرت (لەدایکبوون نیسانی ١٩٦٢) پێکوتەناسی (ڤاکسینۆلۆجیست) بەریتانیە و پرۆفیسۆرە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و هاو-دامەزرێنەری کۆمپانیای ڤاکسیتەک'ـە.[١] گیڵبەرت پسپۆڕیەکەی لە بواری دروستکردنی پێکوتەدایە دژی ئەنفلوەنزا و میکرۆبە پەتاییەکانی تر. ئەو سەرپەرشتیاری دروستکردن و تاقیکردنەوەی ڤاکسینی گەردوونیی هەڵامەت بوو لە ساڵی ٢٠١١.[٢] لە ڕۆژی سەری ساڵی ٢٠٢٠دا هەواڵێکی خوێندبوەوە کەوا دانیشتوانی ناوچەی وهانی چین تووشی نەخۆشی هەوکردنی سیەکان بوون بە هۆیەکی نەزانراو. لە ماوەی دوو هەفتەدا توانیان ڤاکسینێک دیزاین بکەن دژی هۆکاری نەخۆشیەکە. لە ڕۆژی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢دا، پێکوتە (ڤاکسینی) ناسراو بە ئەسترازێنیکا (یەکێک لە ڤاکسینەکانی کۆڤید-١٩) کە پرۆفیسۆر گیڵبەرت لەگەڵ گروپی ڤاکسینی ئۆکسفۆرددا دروستیان کرد بە فەرمی ڕەزامەندی پێ درا لە بەریتانیا.[٣]
گیڵبەرت لە شارۆچکەی کیتەرینگ لە ناوچەی نۆسهامتنشایەر لە دایک بوە. باوکی بەڕێوەبەرێکی نوسینگەیەک بوە و پێڵاودروستکەر بوە و دایکیشی مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی بووە.[٤] لە قوتابخانەی دواناوەندی کێتەرینگی کچان خوێندویەتی و هەر ئەوکاتە زانیویەتی حەزی لێیە لە پزیشکیدا کار بکات.
پێڕست
[دەستکاری]- ^ Lane، Richard (2020). «Sarah Gilbert: carving a path towards a COVID-19 vaccine». Lancet (London, England). 395 (10232): 1247. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(٢٠)٣٠٧٩٦-٠. ISSN ٠١٤٠-٦٧٣٦. PMC ٧١٦٢٦٤٤. PMID ٣٢٣٠٥٠٨٩.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|issn=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmc=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ «Professor Sarah Gilbert | Hic Vac». www.hic-vac.org. لە ١١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Covid-19: Oxford-AstraZeneca vaccine approved for use in UK». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ١١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Cookson، Clive (٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٠). «Sarah Gilbert, the researcher leading the race to a Covid-19 vaccine». www.ft.com (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سارا گیڵبەرت تێدایە. |