بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زانکۆی جۆھانسبێرگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زانکۆی جۆھانسبێرگ
بە ئینگلیزی: University of Johannesburg
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥
وڵاتئەفریقای باشوور
دابەشکاریی کارگێڕیجۆھانسبێرگ
پۆتانی شوێن٢٦°١١′٠″S ٢٧°٥٩′٥٦″E
ئەندامیSouth African National Library and Information Consortium، ORCID، Association of African Universities
لقەکۆمپانیاکانUniversity of Johannesburg Faculty of Science، University of Johannesburg Faculty of Humanities
وێبگەhttp://www.uj.ac.za/
Map

زانکۆی جۆھانسبێرگ (UJ) زانکۆیەکی گشتییە و دەکەوێتە شاری جۆھانسبێرگ لە ئەفریقای باشوور. زانکۆی جۆھانسبێرگ لە یەکەمی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ لە ئەنجامی یەکگرتنی زانکۆی ڕاند ئەفریقان (RAU)، تەکنیکۆن ویتواتەرسران (TWR) و کەمپەکانی سۆوێتۆ و ئیست ڕاند لە زانکۆی ڤیستا ھاتە ئاراوە.[١] پێش یەکگرتنەوەکە، کەمپەکانی داڤیتۆن و سۆوێتۆی زانکۆی پێشووی ڤیستا جێگیرکرابوون لە زانکۆی ڕاند ئەفریقانس. لە ئەنجامی یەکگرتنی زانکۆی ڕاند ئەفریقانس، باو و ئاسایییە کە خوێندکارانی پێشوو بە زانکۆی ڕاند ئەفریقانس ناوببەن. جێگری سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەری زانکۆی جۆھانسبێرگ پرۆفیسۆر تشیلیدزی مەروالایە کە لە ١ی ١ی ٢٠١٨ دەستبەکاربووە. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٧ جێگری سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەری زانکۆی جۆھانسبێرگ پڕۆفیسۆر ئیھرۆن لێستەر ڕێنسبێرگ بووە.[٢][٣][٤]

دامەزراوە تازە سەرھەڵداوە یەکێکە لە گەورەترین زانکۆکانی پەیوەندی گشتگیر[١] لە باشووری ئەفریقا لە ٢٦ زانکۆی حکومی کە سیستەمی خوێندنی باڵا پێکدەھێنن. زانکۆی جۆھانسبێرگ ژمارەی خوێندکارانی زیاتر لە ٥٠ ھەزار کەسە، کە زیاتر لە ٣٠٠٠ کەسیان خوێندکاری نێودەوڵەتین لە ٨٠ وڵاتەوە.[٥][٦]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «Full List of NRF-rated Researchers.pdf» (PDF). University of Johannesburg. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١١ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ «Tshilidzi Marwala appointed as new vice-chancellor and principal of UJ». ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧.
  3. ^ «UJ appoints new Prof Tshilidzi Marwala as new Vice-Chancellor and Principal». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «UJ Governance». www.uj.ac.za (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  5. ^ «About Us». University of Johannesburg.
  6. ^ «Member List». Universitas 21. لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە.