بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:کەنەدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

          
          چوارشەممە، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤

پێشەکی

کەنەدا (بە ئینگلیزی و فەڕەنسی: Canada)، فەرمیانە یەکێتی کەنەدا، وڵاتێکە لە ئەمەریکای باکوور لە سێزدە ھەرێم پێکھاتووە ناوی ھەرێمەکان بریتیە لە کیوبیک و ئەنتاریۆ و مانیتۆبا و ساسکاچوان و ئەلبێرتا و بریتیش کۆڵۆمبیا و یووکان و نونوڤوت و باکوری خۆڕئاوا و نۆڤاسکۆشیا و نیوفاندلەند و لابرادۆر و نیوبرانسویک و دوورگەی پرینس ئێدوارد. ئەم ھەرێمانە ھەر یەکەو پایتەختێکی ھەیە بەڵام یەک پایتەخت ھی ھەموو کەنەدایە ئەویش ئۆتاوایە. کەنەدا دەکەوێتە بەشی سەرەوەی کیشوەری ئەمەریکای باکور و دەڕوانێتە زەریای ئەتڵەسی لەبەشی خۆرھەڵاتی وە دەڕوانێتە زەریای ھێمن لەبەری خۆرئاوای، ھەروەھا زەریای بەستەڵەکی باکوور لە بەشی باکوریێتی، کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە، ھەروەھا سنوری باشوری کە ھاوسنورە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە درێژترین سنووری ڕامیاری دادەنرێت لەجیھان دا.
زیاتر دەربارەی...کەنەدا، مێژووەکەی و چاندەکەی

وتاری ھەڵبژێردراو

گەلە ڕەسەنەکانی کەنەدا (بە ئینگلیزی: Indigenous peoples in Canada) بەتایبەت ئەو ھۆزانەی کەوتوونەتە سنووری ڕامیاری کەنەدای ئێستا وەک (مێتیس) و (ئینوت)، تا ئێستا نازناوی ھیندی و ئەسکیمۆیان ھەڵگرتووە لە بەڵگەنامە فەرمیەکان. کە ئەمە بۆتە مایەی ھەڕاسانیان. خاوەنی کەلتووری تایبەت بە خۆیانن، ھەربۆیە کۆمەڵگەی تایبەت بە خۆیان درووست کردووەو پێکەوە دەژین و پێکرا یادی بۆنە کەلتوری و ئایینیەکانیان دەکەنەوە. ھەر چەندە بەشێکی زۆریان تێکەڵ بە کۆمەڵگەی ئەورووپی بوون لە ڕێگای ژن و ژنخوازیەوە. بۆیە لە کۆمەڵگە شارنشینەکانیش دەبینرێن، وە بەشداری کارایان ھەیە لە کایە دەوڵەتیەکاندا ھەر بۆیە بەپێی یاسا خاوەنی ماف و تایبەتمەندی خۆیانن لە خزمەت کردنیان لە دامودەزگاکانی کەنەدا.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئایا زانیوتە؟

  • …کە کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە، کە ڕووبەرەکەی ٩٬٩٧٠٬٦١٠ کم دووجایە.
  • …کە بنەچەی ناوی کەنەدا بۆ وشەی کینتا دەگەڕێتەوە، ئەم وشەیەش لەبنەڕەتدا لە زمانی ئیرۆکواسی وەرگیراوە کە بەواتای گوند یاخود نشینگە دێت.
  • …کە ئاڵای ئێستای کەنەدا لە ساڵی ١٩٦٥ بەفەرمی ناسێندرا، کە لە دوو ڕەنگی بنەڕەتی پێک ھاتووە کە سوور و سپین.
  • …کە درێژترین شەقام لە جیھاندا لە شاری تۆرەنتۆی کەنەدایە بەناوی شەقامی یانگ.

دەڤەر و شارەکانی کەنەدا

ئاودڕی ھەدسن
ئاودڕی ھەدسن

ئاودڕی ھەدسن (بە فەڕانسەیی: baie d'Hudson) یەکێک لە گەورەترین ئاودڕەکانی جیھان و ھەروەھا چوارەمین زەریای گەورەی جیھانە بە ڕووبەری ٨١٩،٠٠٠ کم٢ کە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کەنەداوە ھەڵکەوتووە. ئەم ئاودڕە لە باکوور و ڕۆژاواوە بە ویلایەتی نوناڤوت، لە باشوورەوە بە ویلایەتەکانی مانیتۆبا و ئۆنتاریۆ و لە ڕۆژھەڵاتەوە بە ویلایەتی کێبێک دەوەرەی گیراوە. لە ڕیگای تەنگەڵانی ھەدسن لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە ئوقیانووسی ئاتلانتیک و لە ڕیگای کانالی فۆکسیش لە باکوورەوە ئوقیانووسی ئارکتیک دەگرێتەوە. ئەم ئاودڕە بە ناوی ھێنری ھەدسن دۆزەرەوەی خەڵکی ئینگلیز کراوە کە لە ساڵی ١٦١٠ ئەم ئاودڕەی دۆزییەوە. زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

دیداری قوللەی سی ئێن تاوەر لەناو یاریگای ڕۆجەرز لە تۆرەنتۆ

پۆلەکان

دەستەواژە کەنەدیەکان

  • دەبڵ دەبڵ: (double double)، قاوە ئەگەر داوابکرێت دوو شیر و دوو شەکری بۆ زیادبکرێت ،ئەم جۆرە قاوەیە زیاتر بەهۆی پروپاگەندەی تیم هۆرتنز هاتە سەرزاران .
  • پۆتین: (Poutine) پەتاتەی سورەوەکراو بە ئاوگی چەور و پەنیر.
  • ویکت: (wicked) نازدار ،نازدارحەیران،شتێکی جوان و سەرنج ڕاکێش .

کلیک: (Click) بەدووری هەر کیلۆمەترێک دەوترێت پتر شوفێران بەکاری دێنن. عـ

پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

وێنەی پانۆڕاماییی تۆرانتۆ سیتی ھاڵ

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان