بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دووچاوەکی بەپێی ڕەنگی پێست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جۆرێکە لە جیاکاری و بڕیاری پێشینەیی کە دەرئەنجامی مامەڵەکردنی جیاوازی لێ دەکەوێتەوە لەگەڵ خەڵکی دا بەپێی ئەو واتا و گرنگیەی ھەر کۆمەڵگەیەک لکاندوویەتی بە ڕەنگێکی پێستی دیاریکراوەوە.[١]

لە لێکۆڵینەوەکانی ئەورووپا و ئەمریکا بەڵگەی بەھێز بە دەست گەیشتووە لەسەر جیاکاری ڕەنگی کە لە بوارەکانی وەک (دادوەری، بازرگانی، ئابووری، خانووبەرە، خزمەتگوزاری تەندروستی، ڕاگەیاندن و سیاسەت) دا ئەنجام دەدرێت. ڕەنگە کاڵەکانی پێست بە پەسەندتر ھەژمار دەکرێت لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقا، ئاسیا و باشووری ئەمریکا.

لەسەر ئاستی جیھان

[دەستکاری]

کۆمەڵێک شیکاری قوڵ ئەو بەڵگانەیان بەدەست خستووە کە جیاکاری نەژادی و ڕەگەزی دەکرێت لە رێکاری دۆزینەوەی کار لە بازاری کاری ئەورووپا و باکووری ئەمریکادا.[٢][٣][٤] لە شیکارێکی وردی ساڵی ٢٠١٦ دا کە لەسەر ٧٣٨ بەژداربوو لە ٤٣ لێکۆڵینەوەی جیادا ئەنجام درابوو لەسەر ئەو وڵاتانەی ئەندامن لە (رێکخراوی ھاوکاری و گەشەسەندنی ئابووری) گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە جیاکرییەکی ڕەگەزی فراوان کراوە لە رێکاری دۆزینەوەی کار لە ئەورووپا و باکووری ئەمریکا لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ بۆ ٢٠١٥ دا.[٣] خوازیارەکانی کار کە سەر بە کەمینەیەکی کۆمەڵگەن دەبێت بە ڕێژەی لە ٥٠٪ زیاتر ھەوڵ بدەن و داواکاری کار پێشکەش بکەن بە بەراورد بە خوازیارە زۆرینەکانی کۆمەڵگە بۆ ئەوەی بانگێشتی چاوپێکەوتن بکرێن یان کاریان پێ بدرێت. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نایەکسانی کۆمەڵایەتی، ئابووری و تەندروستی لە کەسانی ڕەش پێست دا بە رێژەیەکی زۆر زیاترە لە ئەنجامی جیاکاری ڕەنگی پێست.[٥][٦]

ئاسیا

[دەستکاری]

لە ڕۆژھەڵات، باشور و باشوری ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا ڕەنگی پێستە کاڵەکان پەسەندتر و زاڵترە[٧] بەتایبەتی لە وڵاتانی چین، کۆریای باشور، ھیندستان و یابان.[٨][٩]

مێژووی سپی کردنەوەی پێست لە رۆژھەڵاتی ئاسیادا دەگەرێتەوە بۆ سەردەمە کۆنەکان. لە کۆن دا، سپی بوون لە ژینگەیەک دا کە تیشکی خۆرێکی بەتین و توندی ھەبووە واتای ئەوە بووە کە کەسەکە وەک خانەدان و دەوڵەمەند مامەڵەبکات، لە ژوورەوە بێت زۆربەی کاتەکانی و خزمەتکارەکانی لە دەرەوە لەبەردەم خۆردا کاری بۆ بکەن و پێویستییەکانی ئەنجام بدەن.[٨] لە کۆی ١٠ ئافرەت کە سەرژمێریان بۆ کرابوو ٤ ئافرەت کرێمی سپی کردنەوەی پێستیان بەکارھێناوە لە ھۆنگ کۆنگ، مالیزیا، فلیپین و کۆریای باشور.[١٠] لە چەندەھا کلتوری ئاسیای دا، سپێتی ڕەنگی پێست لە چیرۆکە خەیاڵییەکان دا وەک خەسڵەتێکی نایاب و ویستراو بۆ منداڵان باس کراوە و شازادە و شاژنەکان سپین و کەسایەتییە ئەفسوناوییەکانیان لەسەر ئەو ڕەھەندە بنیاد نراون.

ئەفریقا

[دەستکاری]

لە چەندەھا بەشی ئەفریقادا، ئافرەتانی خاوەن ڕەنگی کاڵ و سپی وا تەماشادەکرێن کە جوانترن و ئەگەری زۆری ھەیە سەرکەوتووتر بن بە بەروارد بە ئافرەتانی ڕەش پێست و تۆختر.[١١] بۆیە زۆرجار بەھۆی ئەم بەربەستەوە ئافرەتان پەنا دەبەنە بەر چارەسەرەکانی سپی کردنەوەی پێستیان کە لە زۆربەی بارەکان دا زیانبەخشە بۆ جەستەیان.

لە ڕووی مێژووییەوە، ھۆکاری سپی کردنەوەی پێست دەگەرێتەوە بۆ داگیرکاری ئەفریقا لەلایان وڵاتانی ئەوروپاوە، بەھۆی ئەوەی کە کەسانی سپی پێست خاوەنی سود و دەستکەوتێکی پتر بوون لە کەسانی ڕەش پێست. ھەموو ئەمانە بووە ڕێ خۆشکەر بۆ دروست بوونی چینایەتی و ڕیزبەندی لەسەر بنەمای ڕەنگی پێست لە ناو نەتەوە داگیرکراوەکانی ئەفریقادا و بەجێھێشتنی کاریگەرییەکی دەروونی لەسەر تاکەکەسە ڕەنگ تۆخترەکان بەدرێژای چەندەھا دەیە.[١٢]

داگیرکاری کاریگەری لە ھەردوو ڕەگەزی ژن و پیاویش کردووە لە وڵاتە ئەفریقییەکان دا، رێژەی ئافرەتان کە بەرھەمەکانی سپی کردنەوە بەکاردەھێنن ڕوو لە زیادبوونە لە وڵاتە ئەفریقییەکان دا. بەڕێژەی لە ٧٧٪ لە ئافرەتانی نەیجیریا، ٥٢٪ لە ئافرەتانی سێنیگال و ٢٥٪ لە ئافرەتانی مالی.[١٣]

ئەورووپا

[دەستکاری]

لێکۆڵینەوەکان پێشنیاریان کردووە کە چالاکییەکانی پۆلیس (وەک ھەبوونی زیاد لە پێویست بنکە و ڕێوشوێنی سەلامەتی و پۆلێنکردنی بە کۆمەڵی کەمایەتییەکان) بۆتە ھۆی بوونی ڕەگەزە کەمایەتییەکان لە دۆسییەکانی تاوانبارکردن دا بە ڕێژەیەکی یەکجار زۆر نایەکسان لە وڵاتانی سوید، ئیتاڵیا و بەڕیتانیا و وەیڵز. ھەروەھا ئەگەر ھەیە جیاکاری بکرێت لە ڕێی سیستەمی دادوەرییەوە کە بۆتە ھۆکاری رێژەیەکی زۆر لە تاوانبارکردنی کەمەیەتییەکان لە وڵاتانی ھۆڵەندا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، دانیمارک و فەڕەنسادا.[١٤][١٥][١٦][١٧][١٨]

لە شیکارێکی ساڵی ٢٠١٤ دا بەڵگەی بەھێز ھاتە کایەوە کە جیاکاری ڕەگەزی و نەژادی دەکرێت لە بازاڕی خانوبەرە و بازاری کاردا لە وڵاتانی ئەوروپی دا بەرامبەر بە (کۆمەڵە کۆچبەرەکان لە فەڕەنسا، کۆچبەرە تورکەکان لە ئەڵمانیا، کۆچبەرەکانی ئیسپانیا کە ناوەکانیان ئیسپانی نییە و بەرامبەر بە ڕەش پێستەکان لە بەڕیتانیادا.)

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Shades of Brown: The Law of Skin Color». Duke Law Journal. ٤٩ (١٤٨٧). ٢٠٠١. doi:10.2139/ssrn.233850.
  2. ^ Rich، Judith (November 2014). «What Do Field Experiments of Discrimination in Markets Tell Us? A Meta Analysis of Studies Conducted Since 2000». IZA Discussion Paper No. 8584. SSRN 2517887.
  3. ^ ئ ا Zschirnt، Eva (٢٠١٦-٠٥-٢٧). «Ethnic discrimination in hiring decisions: a meta-analysis of correspondence tests 1990–2015» (PDF). Journal of Ethnic and Migration Studies. ٤٢ (٧): ١١١٥–١١٣٤. doi:10.1080/1369183X.2015.1133279. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite journal}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  4. ^ «Field Experiments of Discrimination in the Market Place». The Economic Journal. ١١٢ (٤٨٣): F480–F518. November 2002. doi:10.1111/1468-0297.00080-٠٢٩٧٫٠٠٠٨٠.
  5. ^ Monk، Ellis P. (٢٠١٥-٠٩-٠١). «The Cost of Color: Skin Color, Discrimination, and Health among African-Americans». American Journal of Sociology. ١٢١ (٢): ٣٩٦–٤٤٤. doi:10.1086/682162. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  6. ^ Monk، Ellis P. (٢٠١٤-٠٦-٠١). «Skin Tone Stratification among Black Americans, 2001–2003». Social Forces (بە ئینگلیزی). ٩٢ (٤): ١٣١٣–١٣٣٧. doi:10.1093/sf/sou007. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  7. ^ «Skin Deep: Dying to be White». CNN. ٢٠٠٢-٠٥-١٥. لە ٢٠١٠-٠٩-٠٨ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ ئ ا P.H.، Li, Eric (٢٠٠٨-٠١-٠١). «Skin Lightening and Beauty in Four Asian Cultures». NA - Advances in Consumer Research. ٣٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite journal}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  9. ^ «In the dark: what is behind India's obsession with skin whitening?». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  10. ^ «Skin whitening big business in Asia». Public Radio International. 30 March 2009. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  11. ^ «The Impact of Colorism on the Career Aspirations and Career Opportunities of Women in India». Advances in Developing Human Resources. ١٨ (I): ٣٨–٥٣. ٢٠١٥. doi:10.1177/1523422315616339.
  12. ^ Kemper، Steven (1 May 2001). Buying and Believing: Sri Lankan Advertising and Consumers in a Transnational World. University of Chicago Press. p. ١٥٣. ISBN 9780226430409. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  13. ^ [١]
  14. ^ «Diskriminering i rättsprocessen - Brå». www.bra.se (بە سویدی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠١٦-٠١-٢٦ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  15. ^ Hällsten، Martin (٢٠١٣-٠٥-٠١). «Crime as a Price of Inequality? The Gap in Registered Crime between Childhood Immigrants, Children of Immigrants and Children of Native Swedes». British Journal of Criminology. ٥٣ (٣): ٤٥٦–٤٨١. doi:10.1093/bjc/azt005. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  16. ^ Crocitti، Stefania (٢٠١٤). Immigration, Crime, and Criminalization in Italy - Oxford Handbooks. doi:10.1093/oxfordhb/9780199859016.013.029. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite book}}: پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  17. ^ Colombo، Asher (٢٠١٣-١١-٠١). «Foreigners and immigrants in Italy's penal and administrative detention systems». European Journal of Criminology (بە ئینگلیزی). ١٠ (٦): ٧٤٦–٧٥٩. doi:10.1177/1477370813495128. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
  18. ^ Parmar، Alpa (٢٠١٤). Ethnicities, Racism, and Crime in England and Wales - Oxford Handbooks. doi:10.1093/oxfordhb/9780199859016.013.014. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite book}}: پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)