بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دراو بریتییە لە پارە لە ھەر شێوەیەکیدا، کاتێ کە بە کردەوە وەک ناوبژیی ئاڵوگۆڕ بە کار بھێنرێ. بۆ وێنە، سککە و پارەی کاغەزی بە دراو دەژمێردرێن.[١]

وشەڕەتناسی

[دەستکاری]

دراو لە کوردیی باکووریدا دراڤ -ە. ڕەگ و ڕیشەی ھەردووکیان دەگەڕێتەوە بۆ وشەی یۆنانیی draxme کە لە عەرەبیشدا بووە بە «درهم» و لە فارسیدا بووە بە «درم».[٢]

جیاوازیی دراو و پارە

[دەستکاری]

زۆر جار زاراوەکانی پارە و دراو وەک ھاومانای یەکتر ڕەچاو دەکرێن. کەچی، لەگەڵ ئەوەی کە پەیوەندیدارن، مانای جیاوازیشیان ھەیە. پارە لە چاو دراو، زاراوەیەکی بەربڵاوترە کە ئاماژە بە سیستمێکی بایەخیی ناماددی و نابەرھەست دەکا کە بە ھۆیەوە ئاڵوگۆڕکردنی شمەک و خزمەت لە ئێستا یا لە داھاتوودا دەست دەدا. بەڵام دراو فۆرمی بەرھەست و ماددیی پارەیە. پارە کە فۆرمی سککە یا کاغەزی گرتە خۆی، دراوی پێ دەوترێ.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «currency»، The Free Dictionary، لە 2023-01-13 ھێنراوە
  2. ^ نانەوازادە، عەلی (2019). فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی، بەرگی سێ. p. 538.
  3. ^ «Currency: What It Is, How It Works, and How It Relates to Money». Investopedia (بە ئینگلیزی). لە 2023-01-13 ھێنراوە.