بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیدریس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیدریس

لەدایکبوون
مەرگ
بۆ ئاسمانی چوارەم بەرزکراوەتەوە.


ئیدریس (بە عەرەبی: إدریس)، یەکێکە لە پێغەمبەران. ئیدریس پێغەمبەری خودا. یەکەم کوڕی ئادەم بوو کە لە دوای ئادەم و شیث بەگوێرەی دابونەریتی ئاینی پێغەمبەری پێ ببەخشرێت.

نەژاد

[دەستکاری]

لە تەوراتدا «ئاخنوخ» کوڕی یاردی کوڕی قینان کوڕی ئەنوشی کوڕی شیث کوڕی ئادەمە، وەک لە یەکەم کتێبی تەورات.

پێغەمبەر ئیدریس کوری یارید کوری میهلائیل کوری قەینان کوری ئانۆش کوری پێغەمبەر شەیس کوری پێغامبەر ئادەمە. ناوی ئیدریس بە عیبری (خانۆخ) بوو لە وەرگێڕانی عەرەبییەکەی (ئاخنوخ) بوو، کە یەکێکە لە باوباپیرانی پێغەمبەر نوح.

لە ئیسلامدا

[دەستکاری]

قورئان بە ناوی خۆی لە سورەتی مریەم، ئایەتی ٥٦ و ٥٧ باسی کردووە و فەرمووی: ﴿وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِدْرِيسَ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَبِيًّا ۝٥٦ وَرَفَعْنَاهُ مَكَانًا عَلِيًّا ۝٥٧ [مریەم:٥٦–٥٧] (کوردی: باسی ئیدریس بکە لە قورئاندا بەڕاستی ئەو پێغەمبەرێکی ڕاستگۆ بوو؛ و پایە و پلەیمان بڵند و بەرزکردەوە.)

لەدوای ئادەم خوای گەورە نەوەی ئادەمی زۆر کرد و بە ناوچەکاندا بڵاوەی پێ کردن و ماڵ و دێھاتی زۆریان دروست کرد، زەوییان دەکێڵا و کشتوکاڵیان دەکرد و لەسەری دەژیان، خوای گەورەشیان دەپەرست و ھاوبەشییان بۆ پەیدا نەدەکرد، نەوەی ئادەم ھەموو وەک یەک نەتەوەبوون، باوکیان ئادەم بوو، (اللە) ش خوای گەورەیان بوو، بەڵام شەیتان حەز دەکات تۆڵەی خۆی لە ئادەم و نەوەی ئادەم بسەنێ؛ چونکە کاتێک شەیتان کڕنووشی بۆ ئادەم نەبرد، خوای گەورە لە بەھەشت دەری کرد؛ بۆیە شەیتان بانگەوازی بۆ بێباوەڕی و گومڕایی دەستپێکردو خەڵکی لە خوا پەرستی دوور خستەوە، بۆ ئەوەی ئەوانیش وەک خۆی بچنە دۆزەخ و نەچنە بەھەشتەوە

ئادەمیزاد یان فریشتە

[دەستکاری]

خوای گەورە ویستی وابوو پەیامبەرێک لە ئادەمیزاد بۆ نەوەی ئادەم بنێرێ، قسەیان لەگەڵدا بکات و ئامۆژگارییان بکات، چونکە خوای گەورە یەکە قسە لەگەڵ ھەموو خەڵک ناکات، لەبەرئەوە خوای گەورە لە ئادەمیزاد خۆیان یەکێکی بۆ ناردن تا خەڵکی بیناسن و لە قسەکانی تێبگەن.

چونکە ئەگەر پێغەمبەر فریشتە بووایە خەڵکی دەیان وت: ئێمە ناتوانین وەک ئەو بکەین، ئەو فریشتەیەو ئێمە ئادەمیزادین!، ئێمە ئەخۆین و ئەخۆینەوە، ماڵ و مناڵمان ھەیە، چۆن خوا پەرستی بکەین؟

بەڵام ئەگەر پێغەمبەر ئادەمیزاد بێ پێیان ئەڵێ: خۆ منیش وەک ئێوە دەخۆم و دەخۆمەوە، ماڵ و مناڵیشم ھەیە، خوای گەورەش دەپەرستم، ئیتر ئێوە بۆچی نایپەرستن؟

ئەگەر پێغەمبەر فریشتە بووایە خەڵکی دەیان وت: فریشتە برسی و تینووی نابێ، نەخۆش ناکەوێ و نامرێ، گیروگرفتی ژیانی نییەو خوای گەورە لە یاد ناکات، لەبەرئەوە ئەتوانێ خوا پەرستی بکات!، بەڵام ئێمە برسی و تینوومان ئەبێ و نەخۆش ئەکەوین و ئەمرین، گیروگرفتی ژیانمان ھەیەو لە خوای گەورە بێئاگا دەبین، ئیتر چۆن ئەتوانین خواپەرستی بکەین و ھەمیشە لە یادمان نەچێت؟

بەڵام ئەگەر پێغەمبەر ئادەمیزاد بێ پێیان ئەڵێ: خۆ منیش وەک ئێوە برسی و تینووم ئەبێ، نەخۆش دەکەوم و ئەشمرم، لە ژیانیشدا گیروگرفتم تووش ئەبێ، خوای گەورەش ئەپەرستم و ھەمیشە لە یادیشمەو لێی بێ ئاگا نابم، ئیتر ئێوە بۆچی خوای گەورە نا پەرستن؟

ئیدریس پێغەمبەری خوایە

[دەستکاری]

لەدوای ئادەم و شیت خوای گەورە پیاوێکی بەناوی ئیدریس ھەڵبژاردو کردی بە یەکەم پێغەمبەرو بۆ نەوەی ئادەمی نارد، تا واز لە گومڕایی بێنن و بۆ خواپەرستی ڕاستەقینە بگەڕێنەوە، ئیدریس (سەلامی خوای گەورەی لێ بێت) پیاوێکی بە ئارام و ڕاستگۆو زۆر بەڕێزی نەوەی ئادەم بوو، لە بنەماڵەیەکی ناودار بوو، (شیپ) کە کوڕی ئادەمە باپیری باپیری ئیدریسیش بووەو لە دوای وەفاتی ئادەم کاروبارو ڕێنوومایییەکانی شەریعەتی ئادەمی بەڕێوە بردووە، ئیدریس (سەلامی خوای گەورەی لێ بێت) لە شاری بابل لە دایک بووەو لەوێش گەورە بووە، ھەر لە مناڵیشەوە زانیارییەکانی شەریعەتی ئادەم و ئامۆژگارییەکانی شیتی وەرگرتووەو لێیان تێگەیشتووە، کاتێکیش گەورە بوو خوای گەورە بەخششی پێغەمبەرایەتی پێداو ناردی بۆسەر نەوەی ئادەم، تا واز لە ھاوەڵ بۆ خوا پەیداکردن بھێنن و بۆ لای خوای گەورە بگەڕێنەوە و لەسەر شەریعەتی ئادەم و پیاوچاکانی پێشینە خواپەرستی بکەن، بەڵام کەمێک لە نەوەی ئادەم گوێڕایەڵییان کرد، خراپەکارانیش ئامۆژگارییەکانیان نەبیست و لەسەر لاری خۆیان بەردەوام بوون، بۆیە ئیدریس و باوەڕدارانی ھاوەڵی ئەو شارەیان جێھێشت و بەرەو میسڕ کۆچیان کرد.

بانگە‌وازی ئیدریس

[دەستکاری]

شە‌یتان وازی لە نە‌وە‌ی ئادە‌م نە‌ھێناو خراپە‌کارانیش بە قسە‌یان کرد و لە‌سە‌ر بێباوە‌ڕی و ھاوە‌ڵ بۆ خوا پە‌یداکردن بە‌ردە‌وام بوون و وایان ئە‌زانی ئە‌وە ئایینی ڕاستە‌و لە باووباپیرانیانە‌وە بۆیان ماوە‌تە‌وە، لە‌بە‌رئە‌وە ئیدریس (سە‌لامی خوای گە‌ورە‌ی لێ بێت) سە‌ر لە نوێ بانگە‌وازی نە‌وە‌ی ئادە‌می بۆ ئایینی ڕاستی خوای گە‌ورە‌و یە‌کتاپە‌رستیو خواپە‌رستی کردە‌وە، تا لە دونیادا بە کردە‌وە‌ی چاکە‌وە خۆیان خە‌ریک بکە‌ن و لە دواڕۆژیشدا لە سزای خوای گە‌ورە ڕزگاریان ببێ. نە‌وە‌ی ئادە‌م ڕوویان کردبووە دونیاو کە‌س سە‌ری کە‌س نە‌دە‌پە‌رژاو ھاوکاریی یە‌کتریان لە‌سە‌ر چاکە نە‌دە‌کردو وردە وردە ڕۆژی دوواییان لە بیردە‌کرد، ئیدریس (سە‌لامی خوای گە‌ورە‌ی لێ بێت) بانگە‌شە‌ی بۆ ئە‌مر بە چاکە‌و نە‌ھی لە خراپە‌کردن کردو نە‌وە‌ی ئادە‌می ئاگادارکردە‌وە تا بێئاگا نە‌بن و گوێڕایە‌ڵی خوای گە‌ورە بکە‌ن، ھە‌روە‌ھا ھانی دان بۆ دادپە‌روە‌ری و زاھدی کردن لە دونیادا، فە‌رمانیشی بە نوێژ پێکردن و چۆنییە‌تی نوێژکردنیشی بۆ ڕوونکردنە‌وە… چە‌ند ڕۆژێکیشی لە‌رۆژە‌کانی مانگ دیاریکرد تا نە‌وە‌ی ئادە‌م تێدایدا بە‌ڕۆژوو ببن… ھە‌روە‌ھا فە‌رمانی پێکردن جیھاد لە دژی دوژمنانی ئایینە‌کە‌یان بکە‌ن و زە‌کاتی ماڵیان دە‌ربکە‌ن و یارمە‌تی لاوازو ھە‌ژاران بدە‌ن… نە‌وە‌ی ئادە‌میشی ئاگادارکردە‌وە کە خۆیان لە بێنوێژی و گڵاویی سە‌گ پاکبکە‌نە‌وە‌و ھە‌موو خواردنە‌وە‌یە‌کی سە‌رخۆشکە‌ریشی لە نە‌وە‌ی ئادە‌م قە‌دە‌غە‌کرد.

  • ئیدریس (سە‌لامی خوای گە‌ورە‌ی لێ بێت) بە خە‌ڵکە‌کە‌ی وت: ھە‌میشە لە کاتی نزاو پاڕانە‌وە‌و نوێژو ڕۆژوتانا نییە‌تتان بۆ خوای گە‌ورە یە‌کلابکە‌نە‌وە‌و دڵسۆزبن.
  • ھە‌روە‌ھا ئیدریس دە‌یووت: خۆشویستنی دونیاو ڕۆژی دوایی پێکە‌وە کۆنابنە‌وە… ژیانی مرۆڤ لە داناییدایە‌و بە‌بێ دانایی ژیانی نییە.
  • ھانیشی دە‌دان بۆ ڕزقی حە‌ڵاڵ و پێی دە‌وتن: واز لە دە‌سکە‌وتی نامە‌ردانە بھێنن ـ ھە‌میشە ڕزقی حە‌ڵاڵ چاکە‌ـ… ئە‌وە‌ی ڕزقیشی لە (کیفاف) پێویستی ڕۆژانە‌ی تێپە‌ڕی ئیتر ھیچ شتێکی تر چاوتێرو دە‌وڵە‌مە‌ندی ناکا… حە‌سوودیش بە دونیای خە‌ڵکی مە‌بە‌ن، ئە‌وە ناھێنێ و تە‌نھا کە‌مێک چێژی لێوە‌رئە‌گرن.
  • ئیدریس (سە‌لامی خوای گە‌ورە‌ی لێ بێت) داوای لە نە‌وە‌ی ئادە‌م کرد سوپاسی خوای گە‌ورە زۆر بکە‌ن لە‌سە‌ر ئە‌و نازو نیعمە‌تانە‌ی پێیبە‌خشیون و کۆمە‌کیی و یارمە‌تی لاوازو ھە‌ژارە‌کان بکە‌ن، ھە‌موو کات دە‌یوت: مرۆڤ ئە‌وە‌ندە‌ی بە یارمە‌تیدان و کۆمە‌کیکردن و ڕێزلێگرتنی خە‌ڵکی دە‌توانێ، بە ھیچ شتێکیتر ناتوانێ سوپاسی بە خششە‌کانی خوای گە‌ورە بکات.
  • ئیدریس (سە‌لامی خوای گە‌ورە‌ی لێ بێت) موستیلە‌یە‌کی لە دە‌ستدابوو لە‌سە‌ری نووسرابوو: بە (ئارامی) و (ئیمان بە خوا) سە‌رکە‌وتن بە دە‌ست دە‌ھێنرێ.

ھە‌روە‌ھا کاتێکیش نوێژی لە‌سە‌ر مردوو دە‌کرد پشتێنێکی دە‌بە‌ست لە‌سە‌ری نووسرابوو: بە‌ختیار ئە‌و کە‌سە‌یە بۆ خۆی پە‌ند وە‌رئە‌گرێ و بیر لە‌خۆی دە‌کاتە‌وە، ئیشە‌چاکە‌کانیشی لە‌لای خوای گە‌ورە شە‌فاعە‌تی بۆ دە‌کە‌ن.

گەیاندنی پەیام

[دەستکاری]

پاش ئەوەی ئیدریس (سەلامی خوای گەورەی لێ بێت) بانگەوازی خوای گەورەی بە نەوەی ئادەم لە ناوچەکانی بابل و میسر گەیاند؛ خاکی میسری بەجێھێشت و زۆرێک لە ناوچەکانی تری سەر زەوی گەڕاو لەھەر جێیەک نەوەی ئادەمی لێبووبێ بانگەوازی پێگەیاندن و پاشان گەڕایەوە بۆ میسرو لە دوای تێپەڕبوونی ٨٢ ساڵ لە تەمەنی، خوای گەورە بەرزی کردەوە بۆ لای خۆی. قورئانی پیرۆزیش ناوی ئیدریسی ھێناوە بەڵام باسی زۆری لێوە نەکردووە، قورئان ئەفەرموێ خوای گەورە بەخششی پێغەمبەرایەتی بە ئیدریس داوەو ڕێزو جێیەکی نزیک و تایبەتیشی لەلای خوای گەورە ھەبووە، ھەروەھا لە فەرموودە دروستەکانی بوخاری و موسلیمیشدا ئەو ڕاستییە ھاتووە کە خوای گەورە ئیدریسی بەرز کردووەتەوەو بۆ لای خۆی بردویەتییەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

پەراوێزەکان

[دەستکاری]

قورئانی پیرۆز مریەم (سوورەت) ئایەتی ٥٦ و ٥۷