ئانتۆنۆڤۆ ئان ٢٢٥
ئانتۆنۆڤۆ ئان ٢٢٥ | |
---|---|
لقی | airplane with 6 jet engines، land-based airlifter monoplane، double-deck aircraft |
بەکارھێنان | outsize cargo transport |
ناو بە زمانی فەرمی | Ан-225 |
ناسناو | Mriya |
ناونراوە لەدوای | خەون |
NATO reporting name | Cossack |
لەسەر بنچینەی | Antonov An-124 Ruslan |
جێگەی دەگرێتەوە | Myasishchev VM-T Atlant |
وڵاتی بنەڕەت | یەکێتیی سۆڤیەت |
ڕووداوە بەرچاوەکان | maiden flight، certification |
کارپێکەر | Antonov Airlines |
دروستکەر | Antonov Serial Production Plant |
یەکەم فڕین | ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٨ |
Powered by | Progress D-18T |
Undercarriage | retractable tricycle gear |
Wing configuration | high wing |
پەرەپێدەر | Antonov |
شێوەساز | Viktor Tolmachyov، Petro Balabuyev |
Service entry | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ |
Designed to carry | Buran-class orbiter |
وێبگە | https://www.antonov.com/history/an-225-mriya، https://www.antonov.com/en/history/an-225-mriya |
ئانتۆنۆڤۆ ئان-٢٢٥ (بە ئۆکرانی Антонов Ан-225 Мрія ) فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئۆکرانیبوو کە بە گەورەترین فڕۆکەی بار هەڵگر دادەنرێت لە جیهاندا. ئانتۆنۆڤۆ ئان-٢٢٥ لە ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن کۆمپانیای ئانتۆنۆڤۆ لە سۆڤێتی ئۆکرانیا دیزاینکرا بە پشت بەستن بە پەرەپێدانی نەوەی پێش خۆی ئان-١٢٤. ئەم فڕۆکەیە هەرچەندە داواکاری زۆر لەسەربوو بەڵام توانرا تەنها یەک نموونەی لێ درووست بکرێت هەرچەندە دانەیەکی تریشی لێ دروستکرا بەڵام نەگەیشت بە قۆناغی کۆتایی بەرهەمهێنان. ئانتۆنۆڤۆ ئان-٢٢٥ دوای کارکردنی بە سەرکەوتوویی بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە بواری سەربازی، خانەنشین کرا و لە گۆڕستاڕستانی فرۆکەکان ڕاگیرا، دواتر نۆژەنکرایەوە و خرایەوە سەر خزمەتگووزاری کارگۆی بازڕگانی تایبەت بە گواستنەوەی کەلوپەلە زەبەلاحەکان لەسەر هێڵی ئاسمانی ئانتۆنۆڤۆ . ئەم فڕۆکەیە خاوەنی ٦ بزوێنر و ٣٢ تایەی نیشتنەوەیە. ئان-٢٢٥ بەهۆی گەورەیەکەیەوە چەندین تۆماری تۆمارکردوە لەسەرئاستی جیهان لەوانە؛ بە قوورسترین فڕۆکە دادەنرێت کە تا ئێستا دروست کرابێت، پانی باڵەکانی پانترین دووری هەیە، توانای هەڵگرتنی ٦٤٠ تۆنی باری هەبوو.
لە 24ی شوباتی 2022 لەکاتی ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا ،ئانتۆنۆڤۆ ئان-٢٢٥ تێکشکێنرادرا کاتێک هێزەکانی ڕووسیا بۆردوومانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هۆستۆمێلیان کرد.[١][٢]
مێژوو
[دەستکاری]ئانتۆنۆڤۆ ئان-٢٢٥ بۆیەکەمجار لە ٢١ کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٨٨ فڕی بە ئاسماندا، لە ساڵی ١٩٨٩ لە پێشانگای ئاسمانی پاریس ناسێندرا دواتر لەلایەن پرۆگرامی گەردوونی سۆڤێت خرایە سەر خزمەتگوزاری بۆ بارکردنی بوران Buran ، لەگەڵ نەمانی یەکێتی سۆڤێتی پێشوو ئەم فرۆکەیە بەبێ مەبەست لە خزمەتگووزاری دوورکەوتەوە. دواتر ئەم فرۆکەیە لە بزوێنەرەکانی هەندێک نوێ کاری بۆکرا و تایبەتکرا بە فڕۆکەی کارگۆ بۆ بارکردن لە ژێر ناوی هێلی ئاسمانی ئانتۆنۆڤۆ کە تایبەت کرابوو بە گواستنەوەی ئەو کەلوو پەلە قورس و گەورانەی کە گواستنەوەیان ئاسان نەبوو بە فڕۆکە.
لە بەرواری ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ لە جەنگی ڕووسیا و ئوکراینا دا ئەو هەواڵە پشتڕاستکرایەوە کە ئەم فڕۆکەیە تێکشکاوە لەکاتی بۆمب بارانکردنی فرۆکەخانەی هۆستۆمێل کە ئەو فڕۆکەخانەیە بارەگای سەرەکی ئەم فڕۆکەیەبوو.
سەرچاوە
[دەستکاری]- ^ CNN، Jack Guy (٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢). «World's largest plane destroyed in Ukraine». CNN Travel (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی) - ^ Waldron2022-02-28T02:37:00+00:00، Greg. «Status of An-225 Mriya in question; Ukraine claims Russian aircraft kills». Flight Global (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Antonov An-225 Mriya»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢ی ئازار ٢٠٢٢.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئانتۆنۆڤۆ ئان ٢٢٥ تێدایە. |