چەندێتی

گەورەیی یا فرەیی

چەندێتی جۆرە تایبەتمەندییەکە کە بەشێوەی گەورەیی یان فرەیی ھەیە. چەندێتی یەکێک لە پۆلە بنەڕەتییەکانی شتانە. ئاماژە بە ھەر جۆرە تایبەتمەندییەک دەکا کە شتێک ھەیبێ و شیاوی پێواندن یان ژماردن بێ. چەندێتییەکان دبنە دوو دەستە: تەنراو (continuous) وەک پێنج دەقە و دوو میتر و، پساو (discrete) وەک حەوت گای قەڵەو و دوو چاوی شین.

لە فیزیکدا

دەستکاری

لە فیزیکدا، دوو جۆر چەندێتی ھەیە: چەندێتیی پێوانەیی و چەندێتیی ئاراستەدار. چەندێتیی پێوانەیی ئەوەیە کە مەزنایییەکەی تەنیا بەھۆی ژمارەیەکەوە نیشاندەدرێت. بۆ نموونە: کات، درێژایی، بارستایی. چەندێتیی ئاراستەدار جگە لە مەزنایی، ئاراستەشی ھەیە، بۆ نموونە: ھێز، لەز، ڕاوەش.

چەندێتییە سەرەکییەکان

دەستکاری

لە فیزیکدا، سێ چەندێتی ھەن کە پێیان دەگوترێت چەندێتییە سەرەکییەکان. چەندێتییە سەرەکییەکان بریتین لە: کات، بارست و درێژایی.