عەجەم
عەجەم(Ajam-Ajaam-Hajam) لە زمانی کوردی و زۆربەی زمانەکانی ئاسیا وەک زمانی هیندی، زمانی ئوردوو، زمانگەلی فارسی، زمانی پەشتۆ، زمانی بەلۆچی و تورکی بە مانای ئێرانی و فارسی دێت. بەڵام لە زمانی عەرەبی ئەمڕۆکە پتر بە مانای ناعەرەب دێت.[١] ئەحمەدی خانی شاعیری مەزنی کورد لە مەم و زینەکەیدا زۆر جار ئاماژەی بە عەجەم داوە کە مەبەستی ئێران و ئێرانییە:
بفکر ژ عەرەب هەتانی ڤە گورجان
کورمانج چ بوونە شوبهی بورجان
ئەڤ ڕۆم و عەجەم ب وان حەسارن
کورمانج هەمی ل چار کەنارن
یا:
گەر دێ هەبووا مە ئتتحادەک
ڤێکرا بکرا مە ئنقیادەک
ڕۆم و عەرەب و عەجەم تەمامی
هەمیان ژ مە را دکر غولامی. [٢]
لە هەندێک شوێن بەتایبەت مەبەست لە عەجەم و عەجەمی، شیعەیە. کوردەکان بە ئازەرباینجانی و فارس ئێشێان گوتووە عەجەم.[٣]
پەراوێز
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ عەجەم ٣١ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., ویکیی فارسی.
- ^ ئەحمەدی خانی, مەم و زین, (ناوەندی سپیرێز, ٢٠٠٧), ل٢٠, شرۆڤە کرن: پەرویز جیهانی.
- ^ Mahmood Reza Ghods, A comparative historical study of the causes, development and effects of the revolutionary movements in northern Iran in 1920-21 and 1945-46. University of Denver, 1988. v.1, p.75.