سپوتنیک–١ (بە ئینگلیزی-Sputnik 1)، (بە ڕووسی-Спутник-1)، یەکەم مانگی دەستکرد بوو کە یەکێتیی سۆڤیەتی جاران بۆ یەکەم جار لە مێژودا دروستیکرد و سەرکەوتوانە رۆژی ٤ی ئۆکتۆبەری ١٩٥٧ بەرەو بۆشایی ئاسمان ھەڵیدا.. ئەوێ دەمێ جەنگی سارد لەنێوان بلۆکی خۆرھەڵات و خۆرئاوا زۆر گەرم بوو، بەم کارەش یەکێتیی سۆڤیەت ھەموو دنیای خۆرئاوای بە تایبەت ئەمەریکاییەکانی سەرسام و توشی شۆک کرد. ھەڵدانی ئەم مانگە دەستکردە یەکێکە لە ڕووداوە گرنگەکانی سەدەی بیستەم کە بەھۆیەوە پێشبڕکێ و کێبەرکێی تەکنەلۆژیای بۆشایی ئاسمان سەریھەڵدا و مرۆڤایەتی گەیشتە چاخێکی نوێ کە بە چاخی بۆشایی ئاسمان ناو دەبرێت. ئەم کارەی یەکێتیی سۆڤیەتی جاران بووە ھۆی ئەوەی لە نێو ئەمەریکا بانگەوازی ریفۆرمکردن و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی سیستەمی خوێندنی زانستی بکرێت. ئەم مانگە دەستکردە وەک تۆپێکی خڕ لە کانزای ئەلەمنیۆمی نەرم دروست کرابوو کە تیرەکەی ٥٨ سەنتیمەتر بوو، کێشەکەشی ٨٣ کیلۆگرام بوو،، ئەم مانگە دەستکردە لە ڕێگای دوو دەزگای ڕادیۆیی (٢٠ و ٤٠) میگاھێرزەوە زانیاریەکانی خۆی لە شێوەی پەیامی ڕادیۆییدا بۆ زەوی دەناردەوە، سپۆتنیک – ١- بە درێژایی ٢٢ رۆژ زانیاری زۆر بەنرخ و گرنگی ڕەوانەی زەوی کردەوە بەڵام ئیتر پاش خاڵی بوونەوەی پاتریەکانی پەیوەندیە ڕادیۆییەکانی پچڕان و دووای سێ مانگیش لە یەکەم رۆژی ھەڵدانیەوە و بڕینی ماوەی ٦٠ ملیۆن کیلۆمەتر، لە رۆژی ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨ دا بەھۆی دروست بوونی لێخشانێکی زۆر لەگەڵ بەرگی ھەوایی ئەتمۆسفیر سوتا و لەناو چوو. سپۆتنیک – ١ بەھۆی رۆکێتێکی تایبەتەوە لە جۆری R-٧ ی بۆشایی ئاسمان کراو لە بەرزی ٢٢٧ – ٩٤٥ کیلۆمەترەوە بە دەوری زەویدا دەسوڕایەوە و بە ٩٨ خولەک یەک سوڕی تەواوی بەدەوری گۆی زەویدا لێدەدا و زانیاری لەسەر بەرگە ھەوای ئیۆنۆسفیر Ionosfeer بۆ زەوی دەناردەوە، ئەم زانیاریانە زۆر گرنگ بوون بۆ ئەوەی زاناکان چڕیی بەرگە ھەواییەکانی دەوری زەوی بزانن وبتوانن لە داھاتودا ئامێری پەیوەندی پێشکەوتوو دروست بکەن بەجۆرێک لە رەوشێکی وەک لەدەستدانی کێش و سەنگ و تەرازوو لە بۆشایی ئاسمان بتوانن مامەڵە بکەن. دوای سپۆتنیک – ١ – دیسانەوە سپۆتنیک – ٢ – ئەوجا سپۆتنیک – ٣ – ڕەوانەیی بۆشایی ئاسمان کران.

سپوتنیک-١
جۆری ئەرکنمایشی تەکنەلۆژیا
کارپێکەرپرۆگرامی بۆشایی سۆڤیەت
ناولێنانی ھارڤارد1957 Alpha 2
COSPAR ID1957-001B
SATCAT no.٠٠٠٠٢
ماوەی ئەرککۆتایی: ٢١ ڕۆژ
سوڕانەوەی تەواو١٫٤٤٠[١]
تایبەتمەندییەکانی کەشتی ئاسمانی
دروستکەرOKB-1
وەزارەتی پیشەسازیی تەکنیکە ڕادیۆییەکان
کێشی دەرچوون٨٣٫٦ kg (١٨٤ lb)
دوورییەکان٥٨ cm (٢٣ in) diameter
وزە١ وات
دەستپێکردنی ئەرک
ڕۆژی دەرچوون٤ October ١٩٥٧ ١٩:٢٨:٣٤ (4 October 1957 19:28:34) UTC[٢]
مووشەکSputnik 8K71PS[٣]
شوێنی دەرچوونBaikonur ١/٥[٣]
کۆتاییھاتنی ئەرک
فڕێدانگەشتەکە سەرکەوتوو نەبوو
دوا پەیوەندی٢٦ October ١٩٥٧ (26 October 1957) [٤]
ڕۆژی خراپبوون٤ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨[٣]
پارامیتەرەکانی خولگەیی
سیستەمی نیشاندانGeocentric
سیستەمLow Earth
تەوەرەی نیوە سەرەکی٦٬٩٥٥ km (٤٬٣٢٢ mi)
دەرچوونی خولگەیی٠٫٠٥٢٠١
نزیکترین gee٢١٥ km (١٣٤ mi)
دوورترین gee٩٣٩ km (٥٨٣ mi)
لاری٦٥٫١°
ماوە٩٦٫٢ خولەک
قۆناغ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٧, ١٥:١٢:٠٠ UTC[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Anatoly Zak (٢٠١٥). «Sputnik's mission». RussianSpaceWeb.com. Anatoly Zak. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا «Sputnik 1: Trajectory Details». National Space Science Data Center. NASA. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا ب «Sputnik 1». Encyclopedia Astronautica. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. ^ «Sputnik». vibrationdata.com. لە ٨ی ئازاری ٢٠٠٨ ھێنراوە.