بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیمپراتۆریەتیی ساسانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ساسانییەکانەوە ڕەوانە کراوە)
ئیمپراتۆرییەتی ساسانی
ئێرانخشار
٢٢٤–٦٥١
ئاڵا (دەرفەشی کاوە) ئاڕم
شوێنی ئیمپراتۆرییەتیی ساسانی
ئیمپراتۆرییەتی ساسانی لە مەزنترین ڕووبەریدا لە ٦٢٢ز، لەسەردەمی خۆسرۆ ئەپەروێز
پایتەخت
زمان(ەکان) زمانی پاڵەوی
ئایین زەردەشتی
حکوومەت شانشینی دەرەبەگایەتی
شاھنشا ئێران و ئەنئێران
 - ٢٢٤–٢٤١ ئەردەشێر بابەکان(دامەزرێنەر)
 - ٦٣٢–٦٥١ یەزدگردی سێیەم (کۆتا)
مێژوو
 - دامەزراندن ٢٢٤
 - دەستبەسەرداگرتنی خەلافەتی ڕاشیدەین ٦٥١

ئیمپراتۆرییەتیی ساسانی یان ساسانییەکان (بە پاڵەوی: ئێرانشەھر𐭲𐭯𐭩𐭲𐭯𐭮𐭯𐭮)[٢] ناوی فەرمی ئیمپڕاتۆڕییەتەکە ئێرانشەھر یاخود ئێرانخشەھر بوو (واتە: ئیمپڕاتۆرییەتی ئێران)[٣][٤][٥][٦][٧][٨] دوایین ئیمپراتۆرییەتیی باڵادەست لە ئێرانی کۆن لە پێش ھاتنی ئیسلام بوو. بنەماڵەی ساسانی لە ساڵی ٢٢٤ی زایینی بە تێکشاندنی ئەشکانییەکان حکوومەتەکەیان پێک ھێنا و ھەتا ساڵی ٦٥١ واتە بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ یەکێک لە زلھێزەکانی سەردەم بوون و بەرامبەریی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمی لە شەڕدا بوون. ساسانییەکان ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە بۆ کورد.[٩][١٠][١١][١٢]

ناو

نووسراوی شاپووری یەکەم لە کەعبەی زەردەشت (نزیکەی ٢٦٢ی زایینی)، کە تیشکیان خستووەتە سەر ئێرانشەھر و ئێران.

بە فەرمی ئەم ئیمپراتۆرییەتە بە شانشینی ئارییەکان ناسرابوو (پاڵەوی: ērānšahr، پارتی: aryānšahr، یۆنانی: Arianōn ethnos)؛ ئەم زاراوەیە بۆ یەکەمجار لە نووسراوی گەورەی سێ زمانەی شاپووری یەکەمدا پشتڕاستکراوەتەوە، کە پاشا دەڵێت «من خودای ئیمپراتۆرییەتی ئارییەکانم».[٨][١٣][١٤]

زیاتر، بەو پێیەی خانەدانی شاھانە بە ناوی ساسانەوە ناونراوە، ئیمپراتۆرییەتەکە لە سەرچاوە مێژوویی و ئەکادیمییەکانەوە بە ئیمپراتۆرییەتی ساسانی ناسراوە. ئەم زاراوەیە بە زمانی ئینگلیزیش بە ئیمپراتۆرییەتی ساسانی تۆمار کراوە. مێژوونووسان ئیمپراتۆرییەتی ساسانیان بە ئیمپراتۆرییەتی فارسی نوێ ناوبردووە، بەو پێیەی دووەم ئیمپراتۆرییەتی ئێران بووە کە لە پارس (فارس)ەوە سەریھەڵداوە، لەکاتێکدا ئیمپراتۆرییەتی ھەخامەنشی یەکەم بووە.[٢]

مێژوو

نەژاد

بەپێی پەرتووکی کارنامەی ئەردەشێری بابەکان، کە لەسەدەی ٦ز نووسراوە، بەڵام دەگەڕێتەوە سەردەمانی ئەردەشێری یەکەم و شاپوری یەکەمی کوڕی. ئەوا ئەردەشێر بە بنەچە دەگەڕێنەوە سەر دارا (داریوس)، کۆتا فەرمانڕەوای ھەخامنشی.[١٥] مێژوونووسی موسڵمان، تەبەری بنەچەی ساسانەکان دەگەڕێنێتەوە سەر دارا کە لەلایەن ئەسکەندەری مەزن کوژرا.[١٦] کە نەژادی ساسانەکانی بەم شێوەیە داوە: «ئەردەشێر کوڕی پاپەک شا کوڕی ساسانی بچوک کوڕی پاپەک کوڕی ساسان کوڕی پاپەک کوڕی مێھرمەس کوڕی ساسان کوڕی وەھمەن شا کوڕی ئەسپەندیار کوڕی وەشتاسپ کوڕی لاراست کوڕی کەیوگی کوڕی کەیمەنس، و گۆتراوە کە ڕیشەی ئەردەشێر ئەگەڕێتەوە سەر پاپەک کوڕی ساسان کوڕی پاپەک کوڕی زرار کوڕی وێھەفرید کوڕی ساسانی مەزن کوڕی وەھمەن کوڕی ئەسپەندیار کوڕی ویستاخم کوڕی لاراسپ لە پارس (فارس)، بانگەوازی داوای تۆڵەی کوشتنی ئامۆزاکەی دەکرد، دار کوڕی دار کوڕی وەھمەن کوڕی ئەسپەندیار، کە دژی ئەسکەندەر جەنگاوەو لەلایەن ژووردارەکانییەوە کوژراوە.»[١٦]

چەندین بنەماڵە و کۆچەریی لەنێو ساسانییەکاندا ھەبوون کە بە «کورد» بانگ دەکران و خزمەتی سەربازیان لەنێو ساسانییەکان ھەبوو، ھەروەھا ناوی کورد لە دوای ڕووخانی ساسانییەکانەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکارھاتووە و زمان و کولتوور و نەریتە دیارەکانی باس کراوە.[١٧][١٨] ھۆزە کوردەکان بەشێکی گرنگ بوون لە ئیمپراتۆرییەتی ساسانیدا، و بەشداری و پاڵپشتییەکی بەھێزیان لە دەوڵەتەکەدا ھەبوو.[٩][١٩]

ئایین

زەردەشتی

لە سەردەمی حوکمڕانی شاپوری یەکەم حکوومەتی ناوەندی بەھێز کرا، چاکسازی لە دراودا کرا و ئایینی زەردەشتی کرا بە ئایینی فەرمیی دەوڵەت.[٢٠]

زمان

پەھلەویی ساسانی

کاتێک ساسانییەکان ھاتنە سەر دەسەڵات و ئەردەشێر لە تیسفۆن نیشتەجێ بوو، زمانی شانشینەکەی وەک سەردەمی مادەکان بوو، بەڵام کەمێک گۆڕانی بەسەردا ھات، واتە زاراوەی ئائینیی مادی (ھەورامی/ئاڤێستایی) بۆ ھەموو وڵاتەکە بەکاردەھات لە ھەموو ناوچەکان، ھەروەھا شێوەزاری پەھلەویی ئەشکانی کە لە بنەڕەتدا ھەمان شێوەزاری گشتیی مادی بوو، لەژێر کاریگەری شێوەزارەکانی تریی ئەشکانی، وەک زمانی کارگێڕی، پەروەردە و نووسین بەکارھێنرا، ئەم دۆخە بۆ ماوەی سەدەیەک بەردەوام بوو، پاشان وردە وردە شانبەشانی زمانی پەھلەویی ئەشکانی (کوردی)، زمانی ساسانی (پارسی) وەک زمانی کارگێڕی زیاد بوو، واتە ھەردوو زمانەکە ھەم لە کۆشکی پاشایەتی و ھەم بۆ کاروباری فەرمی بەکاردەھێنران.

لە ماوەی سەدەی یەکەمی ئیمپراتۆرییەتی ساسانیدا، زمانی فارسی کەوتە ژێر کاریگەرییەکی زۆریی ھەردوو زاراوەکەی زمانی کوردی، واتا شێوەزاری گشتی (پەھلەویی ئەشکانی) و شێوەزاری ئائینی (ھەورامی/ئاڤێستایی). فارسی توانی ژمارەیەکی زۆر دەستەواژەی سیاسی، کارگێڕی و سەربازی لە شێوەزاری پەھلەویی ئەشکانی لە لایەک و ژمارەیەکی زۆر دەستەواژەی ئائینی لە شێوەزاری ئاڤێستایی وەربگرێت.[٢١] زمانی پەھلەوی زمانی ساسانییەکان بووە و جیا لە فارسەکان کە زمانی خۆیان ھەبووە بەناوی زمانی پارسکی یان پارسی، ئەمە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ساسانییەکان کورد بوون.[٢٢]

ھونەر

سەرچاوەکان

  1. ^ "Ctesiphon – Encyclopaedia Iranica". Iranicaonline.org. Retrieved 2013-12-16.
  2. ^ ئ ا Fattah, Hala Mundhir (2009). A Brief History of Iraq. Infobase Publishing. p. 49. -(identifier) ISBN 978-0-8160-5767-2. Historians have also referred to the Sassanian Empire as the Neo-Persian Empire.
  3. ^ Gnoli, Gherardo (1987). The Idea of Iran - An Essay on its Origin. Serie orientale Roma. Vol. 62. Istituto italiano per il Medio ed Estremo Oriente. ISBN 9788863230697.
  4. ^ Gnoli, Gherardo (2011b). "ĒR, ĒR MAZDĒSN". Encyclopædia Iranica. Vol. VIII. Iranica Foundation. p. 533.
  5. ^ Martínez, Javier; de Vaan, Michiel (2014). de Vaan, Michiel; Lubotsky, Alexander (eds.). Introduction to Avestan (PDF). Brill Introductions to Indo-European Languages. Brill.
  6. ^ Bonner, Michael Richard Jackson (2020). 9781463206161&redir_esc=y The Last Empire of Iran (بە ئینگلیزی). Gorgias Press LLC. pp. 4–65. ISBN 978-1-4632-0616-1. {{cite book}}: Check |url= value (help)
  7. ^ Curtis, Vesta Sarkhosh; Stewart, Sarah (2010-07-20). The Sasanian Era (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Publishing. ISBN 978-0-85773-309-2.
  8. ^ ئ ا الکعبی, نصیر; السیاسات, المرکز العربی للأبحاث ودراسة (2018-01-01). مسمّی العراق وتخومە فی المدوّنات البھلویة - الساسانیة: دراسة فی التاریخ الثقافی والأیدیولوجی للمفھوم (بە عەرەبی). المرکز العربی للأبحاث ودراسة السیاسات. ISBN 978-614-445-193-9.
  9. ^ ئ ا Ibn al-Balkh (pseud.); Le Strange, G. (Guy) (1921). The Fársnáma of Ibnu'l-Balkhí. Edited by G. Le Strange and R.A. Nicholson. [Text in Persian]. Robarts - University of Toronto. London Luzac.
  10. ^ Mofidi, Sabah (2021). The Ottomans and the Successors of the Safavids (PDF) (بە ئینگلیزی). Vol. 2. Indonesian Journal of Islamic History and Culture. p. 26.
  11. ^ Mirwaisi, Hamma (2020-07-07). ABDULLAH OCALAN (بە ئینگلیزی). Hamma Mirwaisi.
  12. ^ Mirwaisi, Hamma (2020). The history of the Kurdish people. Hamma Mirwaisi.
  13. ^ "Ērān, Ērānšahr – Encyclopaedia Iranica". www.iranicaonline.org. Retrieved 9 November 2019
  14. ^ Shayegan, M. Rahim (2011-09-15). Arsacids and Sasanians: Political Ideology in Post-Hellenistic and Late Antique Persia (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-76641-8.
  15. ^ André-Salvini, Béatrice (2005). Forgotten Empire: The World of Ancient Persia (بە ئینگلیزی). University of California Press. p. 251. ISBN 978-0-520-24731-4.
  16. ^ ئ ا "تاريخ الطبري - الطبري - ج ١ - الصفحة ٤٧٦". shiaonlinelibrary.com. Retrieved 2024-07-23.
  17. ^ Daryaee, Touraj (2014). Sasanian Persia: The Rise and Fall of an Empire. I.B.Tauris. ISBN 978-0-85771-666-8.
  18. ^ "Some Questions about the Relationship Between the Kurds and the Sassanids". Kurdshop (بە ئینگلیزی). 2024-05-03. Retrieved 2024-08-11.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  19. ^ McDowall, DAVID (1997-12-31). A modern history of the Kurds (PDF) (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Academic. p. 21. ISBN 978-1-86064-142-8.
  20. ^ Art, Authors: Blair Fowlkes-Childs, Department of Ancient Near Eastern. "The Sasanian Empire (224–651 A.D.) | Essay | The Metropolitan Museum of Art | Heilbrunn Timeline of Art History". The Met’s Heilbrunn Timeline of Art History (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-08-12.
  21. ^ "ناسنامەی زمانی کوردی - بەرگی ٣". calameo.com (بە کوردی). Retrieved 2024-08-11.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  22. ^ "The Sassanids were Kurds not Persians". Kurdia. 2022-11-15. Retrieved 2024-08-11.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان