بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئوسترالیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 35°18′S 149°8′E / 35.300°S 149.133°E / -35.300; 149.133

وڵاتی هاوسوودی ئوسترالیا
A blue field with the Union Flag in the upper hoist quarter, a large white seven-pointed star in the lower hoist quarter, and constellation of five white stars in the fly – one small five-pointed star and four, larger, seven-pointed stars.
سروود: "تاکوو ئوسترالیای جوان پێشکەوێ
پایتەختکانبێرا
35°18.48′S 149°7.47′E / 35.30800°S 149.12450°E / -35.30800; 149.12450
گەورەترین شار سیدنی
زمانە فەرمییەکان هیچ
زمانی فەرمی ئینگلیزی ئوسترالی[N ١]
ناوی هاووڵاتی
دەوڵەت سەڵتەنەتی فیدراڵ، پەرلەمانی، سەڵتەنەتی دەستوورخواز
 -  پاشایەتی ئوسترالیا ئێلیزابێتی دووەم
 -  پارێزگاری گشتی پیتێر کاسگرۆڤ
 -  سەرۆکوەزیران ماڵکم تورنبڵ
 -  دادوەری گشتی ڕۆبێرت فرێنچ
یاسادانەر پەرلەمانی ئوسترالیا
 -  ئەنجومەنی باڵا سینای ئوسترالیا
 -  ئەنجومەنی خواروو خانەی پەرلەمانی ئوسترالیا
سەربەخۆیی لە بریتانیا 
 -  فیدراسیۆنی ئوسترالیا، یاسای فەرمی ئوسترالیا ١ی کانوونی دووەمی ١٩٠١ 
 -  دەستووری ١٩٤٢ی وێست مینیستێر لە ٣ی ئەیلوولی ١٩٣٩ 
 -  یاسای ١٩٨٦ی ئوسترالیا ٣ی ئازاری ١٩٨٦ 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٧٬٦٩٢٬٠٢٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (6th)
٢٬٩٦٩٬٩٠٧ مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٢٦٬٤٧٣٬٠٥٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (51st)
 -  سەرژمێریی 2016 24,309,330 
 -  چڕی 2.8 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (233rd)
٧٫٣کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی 2015
 -  سەرجەم $1.137 trillion[٣] (19th)
 -  سەرانە $47,608[٣] (17th)
GDP (nominal) بەراوردی ٢٠١٥
 -  سەرجەم $1.252 trillion[٣] (12th)
 -  سەرانە $52,454[٣] (9th)
Gini (2012) 33.6 (١٩th)
HDI (2013) 0.933 (٢nd)
دراو دۆلاری ئوسترالی (AUD)
ناوچەی کاتی کات لە ئوسترالیا[N ٢] (UTC+8 to +10.5)
 -  ھاوین (DST) کات لە ئوسترالیا[N ٢] (UTC+8 to +11.5)
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین dd-mm-yyyy
لای لێخوڕین چەپ
پاوانی ئینتەرنێت .au
کۆدی تەلەفۆن +61

ئوسترالیا، بە فەرمی یەکیەتیی ھاوقازانجی ئۆسترالیا (بە ئینگلیزی: The Commonwealth Of Australiaوڵاتێکە لە نیوەگۆی باشووردا کە بریتییە لە خاکی سەرەکیی کیشوەری ئۆسترالیا، دوورگەی تاسمانیا و زۆرێک دوورگەی بچووکی تری ناو ئوقیانوسەکانی ھیند و پاسیفیک.

ئەم وڵاتە بە پانتایی ٧،٦٨٦،٨٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە، شەشەمین وڵاتی گەورەی جیهانە، ئوسترالیا یەکێکە لە وڵاتانی کۆمۆنوێلت و لە ساڵی ١٩٠١ دا سەربەخۆیی خۆی لە بریتانیای گەورە وەرگرتووە. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری کانبێرایە، شارێک کە پەرلەمانی وڵات و ماڵی بەرێوەبەری گشتی تێدایە. ئەو بە شێوەیەکی دابەکی و لە جیاتی شاژن ئێلیزابێتی دووەم بەڕێوبەرایەتی دەوڵەتی ئوسترالیای بەدەستە. بەڵام لە ڕاستیدا سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی خەڵک وێڕای دەولەت و پەرلەمان بەڕێوەبردنی وڵاتیان لە دەست دایە. ئوسترالیا لە ڕووی پانتاییەوە دووەم وڵاتی بەشداری ڕێکخراوی ولاتە هاوسوودەکانە.

سیدنی و مێلبۆرن لەدوای یەک دوو گەورە شاری ئوسترالیان. ئەم ولاتە سنووری خاکی لەگەڵ هیچ ولاتێک دا نیە و چوار دەوری لە ڕۆژهەڵات، ئۆقیانووسی ئارام، لە باشوور، ئۆقیانووسی باشوور، لە ڕۆژاوا ئۆقیانووسی هیند و لە باکوورەوە چەندین دەریا و کەنداوی لە خۆگرتووە. هەروەها ئوسترالیا خاکی سەرەکی ئۆقیانووسیا هەژمار دەکرێ کە بچووکترین کیشوەری جیهانە.

مێژوو

بە پێی ئاسەوارە بەجێ ماوەکان، نزیکەی ٤٢،٠٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا گرووپێکی خەڵکانی راوچی باشووری ئاسیا، بۆ دۆزینەوە خواردن و ڕاوی ئاژەڵەکان، بەرە بەرە کۆچیان کردە خاکە باشووریەکان و لە ڕیگای دوورگەکانەوە و هەروەها ئەم کاناڵانەی ئاسیا و خاکەکانی باکووری ئوسترالیا پێک گرێ دەدەن، چوونە ناو باکووری کوینزلەند و دواتر بە بڵاو بوونەوە لە ناو ئوسترالیا دا خەڵکی خۆجێیی ئوسترالیایان پێک هێنا، ئەم خەڵکانە دەیان هەزار ساڵ دوور لە پەیوەندی لەگەڵ شوێنەکانی تری جیهان ژیاون.

ئوسترالیا لە نەخشەی ساموێل دان (١٧٩٤) دا

پێشینەی مێژوویی هەوڵ بۆ گەیشتن بە مەڵبەندەکانی باشووری ڕۆهەڵاتی ئاسیا و ئۆقیانووسیا دەگاتە هەزارەی یەکەمی پێش زایین. لەم کاتە دا هیندیە بوودایی و هیندووەکان هەوڵێ داگیرکردنی دوورگەکانی ئیندۆنیزیا و دوورتریان دا و هەتا دوورگەل لۆبۆکیش ڕۆیشتن، بەڵام لەگەڵ هێرشی موسڵمانەکان بۆسەر هیند لە سەدەی پازدەیەم دا، پێشرەویەکانیان لەم ناوجەیە دا وەستا. کۆچبەری لە دوورگەکانی ئەم مەڵبەندە دا لە لایەن چینییەکان و لە سەدەی نۆی زایینی دا دەستی پێکرد. بازرگانە چینییەکان لە سەرەتاکانی سەدەی پازدەهەم دا مامەڵەیان لەگەڵ دوورگەکانی سۆماترا، جاوە، ماکاسار و سێڵیبز دا هەبووە. لە کۆتایی دا ئەم بازرگانانە کەشتی زۆر گەورەی ماسیگرییان بەرهەم هێناو هەتا کەنارەکانی باکووری ئوسترالیا ڕۆشتن، لە ساڵی ١٧٩٤ دا و لەگەل گۆڕانکاریەکانی حکومەتی پیکەن و هاتنە سەر کاری گرووپێک کە دژی بازرگانی دەرەکی بوون، ڕیگە لە پێشکەوتی چینییەکان بۆ دەریاکانی باشوور گیرا.

یەکەم جار هۆلەندییەکانی لە ساڵی ١٦٠٦ دا نیمچە دوورگەی کێیپ یۆرک (Cape York Peninsula)یان لە باکووری کوینزلەند دا دۆزیەوە و لە دەیەکانی دواتر دا، زۆربەی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژاوای ئوسترالیایان بینی و تۆماریان کرد. ئەبێل تاسمان ئەم مەڵبەندە نوێیەی هۆڵەندی نوێ ناو نا.[٤] گذاشت.[٥]هۆلەندییەکان بۆخۆیان زۆر حەزیان بە مانەوە لە هۆڵەندی نوێ نەبوو و ئەم ناوچەیە هەتا چەند دەیەی دواتر دەست نەخواردوو مایەوە.

لە ساڵی ١٧٧٠ کاپتن جێیمز کۆک دەریاوانی بەریتانی، ناوچەکانی دەورووبەری سیدنی لە ڕۆژهەلاتی ئوسترالیا دا دۆزیەوە و تۆماری کرد. کاپتن ئارتور فیلیپ لە ١٨ی حوزەیرانی ١٧٨٨ وێرای ١١ کەشتی و ١٣٥٠ کۆچبەر و لەگەڵ ناونانی ناوچەکە بە نیو ساوت وێلز وەکوو موستەعمەرەیەکی بەریتانیا، وەکوو فەرمانداری گشتی ئەم مەڵبەندە هەڵبژێردرا.

بریتانیەکان سەرەتا وەکوو وڵاتێکی وشک و دوورەدەست بۆ دوورخستنەوەی بەندکراوان و تاوانباران دەیانڕوانیە ئوسترالیا. بۆیە زۆربەت میوانە نوێکان بە زۆری نێردرابوونە نیو ساوت وێلز، بەڵام دانیشتوانی ویلایەتەکانی تر، زۆربەیان بە ویستی خۆیان کۆچیان کرد.

سەنتەری شاری مێلبۆرن، دووهەم شاری گەورەی ئوسترالیا

لە ساڵی ١٩٠٠ دا، شاژن ڤیکتۆریا بە پێی یاسایەک سەربەخۆیی سیاسی بە ئوسترالیا بەخشی، سەربەخۆیی وڵاتی ئوسترالیا بە شێوەیەکی فەرمی لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٠١ دا ڕاگەیێندرا و لەوکاتەوە وەکوو مەڵبەندێکی هاوسوود یان هەرێمێکی سەربەخۆ بە حکومەتی خۆجێیی بەڵام وێڕای وڵاتانی ژێر پشتیوانی بریتانیای لێهات. ئوسترالیەکان ئەم ڕۆژە وەکوو ڕۆژی نیشتیمانی خۆیان دەناسن.[٦] لە ساڵی ١٩٠١ هەتاکوو ١٩٢٧ کە کانبێرا درووست کرا، فیدراسیۆنی ئوسترالیا، مێلبۆرنی وەکوو پایتەختی کاتی هەژمار دەکرد.

مێلبۆرن لە ساڵی ١٩٠٣ دا
پاڵێوراوانی دەنگدانی گشتی ١٩١٠

ئەم وڵاتە لە شەڕی جیهانی یەکەم دا وەکوو لایەنگری بریتانیا شەڕی کرد و «ئەرتەشی هاوبەشی ئوسترالیا و نیوزیلاند» یانیش بە کوورتکراوەی ئانزاک لە شەڕی گالیپۆلی و لە وڵاتی تورکیای ئەمڕۆکە بەشدار بوو. بە گشتی زیاتر لە ٦٠،٠٠٠ ئوسترالی لە ماوەی شەڕی جیهانی یەکەم دا گیانیان لە دەست دا.

لە شەڕی جیهانی دووەم دا چەند شوێنێکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لە لایەن ژاپۆنیەکان بۆردوومان کرا و هێزەکانی ئەمریکا تیایدا دابەزین. بەڵام ئوسترالیا لە زیانەکانی ئەم شەڕە دوور بوو. بە پێی یاسایەک لە ساڵی ١٩٨٦، ئوسترالیا ئوسترالیا بە شێوەیەکی فەرمی دەستتێوەردانی شانشینی یەکگرتووی لە هەموو کارە سیاسی و سەربازیەکانی وڵاتەکەی دا کۆتایی پێهێنا، ئوسترالیەکان لە ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ بە دەنگی زۆرینەی (٨٢٪) دەنگیان دا بە مانەوە لە ژێر فەرمانڕەوایی شاژن و هەروەها ڕازی بوون شاژنی بریتانیا «بەڕێوبەری گشتی»یان بۆ دیاری بکات.

جوگرافیا

ئوسترالیا یان ئوقیانووسیا بە پانتایی ٦.٧ میلیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە، بچووکترین کیشوەری جیهان هەژمار دەکرێ.[٧] ئوستراڵیا وڵاتێکی

ئوسترالیا خاکێکی ڕاستە و دەشتاوییە، ناوچەی ڕۆژاوای ئەم وڵاتە بانی ڕۆژاوای ئوسترالیا و ڕۆژهەڵاتەکەی زنجیرە چیا جیاکەرەوەکانن، نێوان ئەم دووە، خاکێکی دەشتاوی و ڕاست هەڵکەوتووە کە زیاتری وشک و بەتاڵ لە دانیشتوانە. بەرزترین خاڵی ئوسترالیا، قووچکێکە لە چیا بەفرینەکان کە ٢٢٢٨ مەتر بەرزە و هەروەها نزمترین خاڵی ١٥- مەترە کە لە دەریاچەی ئێیر دا هەڵکەوتووە.[٨] درێژترین ڕووباری ئەم وڵاتە ڕووباری دارلینگە کە درێژی زیاترە لە ٢٧٠٠ کیلۆمەتر و بە تێکەڵ بوون لەگەڵ ڕووباری مووری کە دووهەم ڕووباری گەورەی ئوسترالیایە لە باشووری ڤیکتۆریا دا دەڕژێنە ئۆقیانووسی باشوور.

ئوسترالیا کە وەکوو دوورگەیەکی گەورە لە ئۆقیانووسی ئارام دا هەڵکەوتووە. لە تێڕوانینی زەویناسانەوە کۆنترین وشکی جیهان هەژمار دەکرێ. ئوسترالیا ئۆقیانووسی ئارامی باشووری لە ئۆقیانووسی هیند جیا دەکاتەوە. درێژایی خاکە سەرەکیەکە لە باکوور بۆ باشوور ٣،١٣٥ کیلۆمەتر و پانیەکەی لە ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژاوا ٣،٧٨٢ کیلۆمەترە.

وڵاتی ئوسترالیا وەکوو خاوەنی ٧٥٥ جۆری گیا، هەمەچەشن ترین وڵاتە لە ڕووی ئێکۆسیستمەوە.[٩]

ئادەمیزادناسی و گەل

گەلی ئوسترالیا لە سەرژمێری کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ بریتی بووە لە ٢٠،٠٠٧،٣١٠ کەس. و بە چڕی ڕێژەیی ٦.٢ کەس لە هەر کیلۆمەتری چوارگۆشە دا یەکێك لە نزمترین ژمارەی ڕێژەی چڕی دانیشتوانی لە جیهان دا هەیە

کەناری باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە چڕی دانیشتوانی زیاتری تێدایە بەرانبەر بە گشت ویلایەت و مەڵبەند و ناوچەکانی تری ئەم وڵاتە. یەک لەسەر سێی دانیشتوانی وڵاتەکە لە ویلایەتی نیو ساوت وێلز و یەل لەسەر چوارەکەی تر ویلایەتی ڤیکتۆریا دانە. مامناوەندی نرخی گەشەی گەلهە لە ساڵ دا بریتیە لە ١.٢٢١ و لەڕاستیدا لە هەردوو خوولەکێک دا کۆرپەیەکی نوێ لە ئوسترالیا دا لە دایک دەبێت.[١٠]

خەڵکی خۆجێیی ئوسترالیا نزیکەی نیو میلیۆن کەس مەزەندە کراون دوو و نیو لە سەدی ٢.٥٪ دانیشتوانی گشتی وڵاتەکە پێک دێنن.[١١]


ویلایەت و شارەکان

پێویستە بوترێ کە ئوسترالیا پێنجەم وڵاتی جیهانە لە ڕووێ پانتاییەوە.

ئوسترالیا پێک هاتوە لە شەش ویلایەت و دوو مەڵبەند یان (territory) کە دەسەڵاتەکانیان لە ویلایەتەکان کەمترە. ویلایەت و مەڵبەندەکانی ئوسترالیا بریتین لە:

  1. نیو ساوت وێلز (NSW) یان وێلزی باشووری نوێ کە ناوەندەکەی سیدنیە.
  2. کوینزلەند (QLD) ، بریزبێن ناوەندەکەیەتی.
  3. ئوسترالیای باشوور (SA)بە ناوەندیی ئەدێلاید.
  4. تاسمانیا (TAS) کە دوورگەیەکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی خاکی سەرەکی و ناوەندەکەی شاری هۆبارتە
  5. ڤیکتۆریا (VIC) بە ناوەندیی شاری مێلبۆرن.
  6. ئوسترالیای ڕۆژاوا (WA) ناوەندەکەی شاری پێرسە.
  7. خاکەکانی باکووری ئوسترالیا (NT) ناوەندەکەی شاری داروینە.
  8. ناوچەی پایتەختی ئوسترالیا (ACT) شاری کانبێرا و دەورووبەری لەخۆ دەگرێ.

شارەکان

پایتەختی ئوسترالیا شاری کانبێرایە و شارە گەورەکان بریتین لە سیدنی، مێلبۆرن، بریزبێن، پێرس، ئەدێلاید و تاونزویل.


ئایینەکان

هەتا پێش هاتنی ئوروپاییەکان بۆ ئوسترالیا، خەڵکی خۆجێیی ئوسترالیا پابەندی ئایینی سەرەتایی و کۆنی خۆیان بوون، بەڵام ئەمڕۆکە هەندێک لەم خەڵکە ڕوویان کردۆتە مەسیحیەت. مەسیحیەت بەدەستی ئەورپیەکان هاتە ئوسترالیا و لەگەڵ سەرەتای کۆچیان لقی جیاوازی ئەم ئایینە لەم وڵاتە دا دەستیان بە چالاکی کرد. لە سەدەی بیستەم لەگەڵ کۆچی ژمارەیەکی کەم لە ئاسیاییەکان لە چین، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، هیند و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئایین و بیروباوەڕەکانی بوودایی، ئیسلام، یەهوودیەت و ئایینی بەھایی لە ئوسترالیا پەیدا بوون.

لە ئوسترالیا دین لە حکوومەت جیایەوە بە پێی یاسا، ئایین و بیروباوەڕ ئازادە و هەرکەسێک ئایینە تایبەتەکەی خۆی بە شێوەیەکی ئازاد پەیڕەوی بکات، لە ساڵی ٢٠٠١، زیاتر لە ٧٠٪ ئوسترالیەکان خۆیان بە مەسیحی ناساند و هەروەها زیاتر لە ١٥٪ پەیڕەوی هیچ ئایینێک نین. بودیزم و ئیسلام هەرکامەیان بە دوو لەسەر سەت لە دوای ئەم ئامارە دان.[١٢]

هۆزەکان

نزیکەی ٤٠،٠٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا، (خەڵکی خۆجێیی ئوسترالیا) لە باشووری ئاسیا و گینەی نوێوە چوونەتە ناو ئوسترالیا. بەپێی مەزندە سەرەتاییەکان، گەلهەی خۆجێییەکان لە ساڵی ١٧٨٨ داو کاتێک کە ئەورووپییەکان چوونە ناو کیشوەرەکە نزیکەی ٣١٤٠٠٠ کەس بووە بەڵام توێژینەوە نوێترەکان دەریدەخەن کە دەکرێ ئەم ژمارەیە ژیاتر و لە ٥٠٠،٠٠٠ تا یەک ملیۆن بووبێ و بە پێی دەسکەتە مێژووییەکان چڕی دانیشتوانیان زیاتر لە کوینزلەند بووە، گەلهەی ئەم خەڵکە بەرە بەرە کەم بووەتەوە و ئێستا ڕێژەیەکی زۆر کەمی وڵاتەکە پێک دێنن. بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ نزیکەی ٣٦٪ خەڵک ڕەگەزی خۆیان بە ئینگلیز ناساندوە. ئیرلەندیەکان ١٠،٤٪، سکۆتلاندیەکان ٨،٩٪، ئیتالیەکان ٤،٦٪، ئەڵمانیەکان ٤،٥٪، چینییەکان ٤،٣٪، هیندییەکان ٢٪، یۆنانییەکان ١،٩٪ و هۆڵەندییەکان ١،٧٪ لە پلەکانی تر دان. ڕێژەی خۆجێیەکان لەم سەرژمیریە دا بریتی بووە لە ٥٤٦،٠٠٠ کەس، واتا (٢،٥٪).


زمان و خەت

زمانی فەرمی وڵاتەکە زمانی ئینگلیزیە بە زاراوەی ئوسترالی کە هەندێک لە وشەی خۆجێیەکانی ئوسترالیای تێکەڵ بووە، جیاوازێکی زۆر کەم لە زاراوەی شوێنەکانی ئوسترالیا دا هەیە. زمانەکانی تری وەکوو زمانی ئیتالی و چینییش لە نێو کۆچبەرەکان دا زۆر باوە.

ئابوری

ئوسترالیا وڵاتێکی پێشکەوتووە لەگەڵ ئابووریەکیپشت بەستوو بە بازرگانی و کشت و کاڵ. لە نێو ژیاناوی ترین شارەکانی جیهان لە ساڵی ٢٠٠٨ داو بە پێی ڕیپۆرتی ئێکۆنۆمیست، مێلبۆرن، دووهەم، پێرس، چوارەم، ئەدێلاید، حەوتەم و سیدنی، هەشتەم بوون.[١٣]بەرهەمە سەرەکییەکانی ئەم وڵاتە بریتین لە قامیشی شەکر، پەمۆ، دانەوێڵە و گۆشت.[١٤]ئەم وڵاتە کانزایەکی زۆری هەیە. هاوبەشە بازرگانیەکانی ئوسترالیا چین، ژاپۆن و کۆریای باشوور و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان. بە پێی ڕاپۆڕتی بانکی جیهانی ، ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠٠٥ دا، لە ڕووی بەرھەمی گشتی نیشتیمانی یان GDP لە پلەی پازدەیەمی جیهان دا بووە[١٥] و هەروەها بە پێی ئەم ڕاپۆرتە پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان یان هەمان UNDP، ئوستراڵیا لە ڕووی بنەمای پەرەسەندنی مرۆڤی لە ساڵی ٢٠٠٦ دا سێیەمین وڵاتی گەشەسەندووی دوونیا هەژمار دەکرا.[١٦]

سیاسەت و حکومەت

ئوسترالیا وڵاتێکە لە کۆمەڵەی مەڵبەندە ھاوسوودەکان کە خاوەنی بەڕێوەبەرایەتی پاشایەتی دەستوورخوازن و بەرزترین پلەی شاهانەی بەریتانیای گەورە واتا شاژن ئێلیزابێتی دووەم، شاژنی ئەم وڵاتەش هەژمار دەکرێ. جێگری شاژن لەم وڵاتە بەڕێوەبەری گشتی ئوسترالیایە کە ئەویش بە نۆرەی خۆی فەرماندار و پارێزگاری ویلایەتەکان دەستنیشان دەکات. هەرچەندە بەڕێوەبەری گشتی بە پێی یاسای فەرمی وڵاتەکە دەستەڵاتێکی زۆری هەیە، بەڵام لە کردەوە دا کەسی یەکەمی وڵات سەرۆک وەزیرانە کە لە ڕێگای کردەوەیەکی دێمۆکرات هەڵدەبژێردرێ و دەوڵەت پێک دێنێت.

لە ئوسترالیا، خەڵک سەرەتا پاڵێوراوانی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێرن. سەرۆکی ئەم پارتەی زۆرترین پاڵێوراوی هەیە وەکوو سەرۆک وەزیران ئەرکی پێک هێنانی کابینەی حکومەتی پێ دەسپێردرێ. دەوڵەتی ئوسترالیا لە سێ لق پێک دێ: یاسادانان، جێبەجێکار، دادوەری.

پەرلەمانی ئوسترالیا لە دوو ئەنجوومەن پێک هاتووە، سێنای ئوسترالیا (ئەنجومەنی باڵا) و ئەنجومەنی نوێنەران (ئەنجومەنی خواروو)

دادگای باڵای ئوسترالیاش هیزی باڵای دادوەری ئەم وڵاتەی لە ژێر دەستەڵات دایە.


پارتەکان

پارتە سەرەکیەکانی ئوسترالیا بریتین لە:

لە ساڵی ١٩٩٦ تاکوو نۆڤەمبری ٢٠٠٧ پارتی لیبراڵ هێزی لەم وڵاتە لە دەست دابوو، و جۆن ھۆوارد بۆ ماوەی یازدە ساڵ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بوو.[١٧] لە هەڵبژرادنی فیدراڵی کە لە نۆڤەمبری ٢٠٠٧ دا بەڕێوەچوو، پارتی کرێکار توانی پارتی لیبراڵ ببەزێنێ و بەم شێوەیە کێفین ڕۆد سەرۆکی پارتەکە وەکوو سەرۆک وەزیرانی نوێی ئوسترالیا هەستا بە پێک هێنانی کابینەی دەوڵەت.[١٨]

لە مانگی جانواری ٢٠١٠ دا و دوای پاشەکشەی کێفین ڕۆد لە پۆستی سەرۆک وەزیران، خاتوو جولیا گیلارد کە سەرۆکایەتی پارتی کرێکاری لە ئەستۆ بوو، توانی وەکوو یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئافرەت لە ئوسترالیا دەستەڵات بگرێتە دەست.[١٩]

لە فێبرواری ٢٠١٣ و لە دوای ڕەخنەگەلێکی زۆر کە لە سەرۆکی پارتی کرێکار واتا خاتوو جولیا گیلارد گیرا و هەروەها لەسەر داواکاری ٣٠ لەسەر سەتی ئەندامانی پارتەکە، ئەم خاتوونە بە هەڵبژاردنی ناو پارتەکەی بۆ دیاری کردنی سەرۆکایەتی پارتەکەیان رازی بوو کە ئەنجامەکەی سەرکەوتنی کوین راد بوو. لە ٧ی سێپتەمبری ٢٠١٣ و لە هەڵبژاردنی فیدرال، لایەنی فیدرالی ئوسترالیا سەرکەوت و لە ئەنجام دا سەرۆکی پارتەکەیان واتا تۆنی ئەبۆت، وەکوو سەرۆک وەزیران داهاتووی ئوسترالیا هەڵبژێردرا، ئەو بیست و هەشتەمین سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا هەژمار دەکرێ، بردنەوەی تۆنی ئەبۆت کۆتایی بە شەش ساڵ سەرۆکایەتی پارتی چەپ گەرای کرێکار بەسەر ئوسترالیا دا هێنا.

بەرگری

لە ئوسترالیا دا هیچ زۆریەک بۆ خزمەتی سەربازی گشتی نیە و خەڵک بۆ بەشداری و خزمەت کردن بە سوپا وەکوو هەر کارێکی تر مووچە وەردەگرن.


چاند و هونەر

لەگەڵ نیشتەجێبوونی ئەورووپییەکان لە ئوسترالیا و لە سەدەی ١٨ دا، شێوازی ژیانی ئەورووپی بوو بە فەرهەنگی زاڵی ژیان لەم وڵاتە دا. زۆربوونی دەرکەوتنی چاند لە ئوسترالیا لە لایەن یارمەتیە ماڵیەکانی دەوڵەوتەوە بوو ، ئەم یارمەتیانە بۆ هونەر، خواردن و پەرەپێدانی کەرەستەکانی ئاسوودەیی ژیان بوو. شاری بچووک و گەورە درووست بوون کە پڕ بوون لە بینای هونەری، گالێری و تیاتر. لە کۆتایەکانی سەدەی ١٩ دا «مێلبۆرنی سەرسووڕهێنەر» marvelous melbourne پرگەلهەترین شاری ئوسترالیا و یەکێک بوو لە دەوڵەمەندترین شارەکانی جیهان، هەروەها لە دوای لەندەن گەورەترین شار بوو لە هەموو ئیمپراتۆریەتی بریتانیا، و گالێری و تیاتر و مپزەخانەی تێدابوو.

باشترین ئەندازیارانی بیناسازی خانەی ئۆپێرای سیدنی یان درووست کرد. ئۆپێرا، سەمای بالێ، ئۆرکێسترسەمفۆنیەکان، ئەکتەرەکان، نمایشنامەنووسەکان، کۆمپانیا هونەریەکان و هتد لە لایەن ئەنجومەنی ئوسترالیا پشتیوانیان لێدەکرا. دەوڵەتە فیدراڵەکان سەرمایەیان خستە گەر بۆ پشتیوانی لە ڕادیۆ سەربەخۆکان کە لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی نیشتیمانی جیا بوون. لە ئێستاش دا ئوسترالیا خاوەنی رۆژنامە و گۆڤارگەلێکی زۆرە کە خزمەتێکی زۆر بە چاندی ناوچەکە دەکات. ئەمڕۆکە مێلبۆرن وەکوو پێتەختی فەرهەنگی وڵاتەکە ناسراوە.


تەلەڤزیۆن و سینەما

ئوسترالیا خاوەنی پێنج کەناڵی تەلەڤزیۆنیە کە هەر کامەیان چەند کەناڵێکی تر لە ئاستی نیشتیمانی لەخۆیان دەگرن و دەکرێ بەرنامەکانیان لە ناوچە جیاجیاکان جیاواز بێت. هەروەها کەناڵگەلێکی زۆری بە پارە لەم وڵاتە دا بەردەستە بۆ سەیر کردن. بە هۆی گەورەیی وڵاتەکە، ژمارەی وێستگە ڕادیۆییەکانی ئوسترالیا گەلێک زۆرە و تەنانەت شارە بچووکەکانیش یەک یان چەند ڕادیۆی لۆکاڵیان هەیە.

سینەمای ئوسترالیا زیاتر تیشکدانەوەی ژیانی ئوسترالیەکانە بە تایبەتی لە ناوچە دوورەشاریەکان. سینەما یەکێکە لە ڕابواردنە تایبەتەکانی ئوسترالیەکان و ساڵۆنەکانی سینەمای ئەم وڵاتە بەردەوام پڕن. پیشەسازی فیلمی ئوسترالیا لە ساڵی ١٩٠٦ و بە فیلمێکی بێدەنگ لە مێلبۆرن دەستی پێکرد، ئەم وڵاتە ئەکتەرانی وەکوو نیکۆڵ کیدمەن، ڕاسێڵ کرۆ، کێیت بلانشێت، مێل گیبسۆن، نائۆمی واتس، ھیت لێجەر، ھیوو جەکمەن، ئێرۆڵ فلین، جوودێت ئەندێرسۆن، جێفری ڕاشی ناردۆتە جیهانی سینەما. پشکووتنەوە پیشەی سینمە لە ئوسترالیا دەگاتەوە ١٩٧٠ و بە چەند فیلمێکی وەکوو "پیکنیک لە هەنگین ڕاک"(١٩٧٥) بە دەرهێنەری پیتێر وێیر. هەندێ لە بەناوبانگترین فیلمەکانی ئوسترالیا لە جیان دا بریتین لە: پیانۆ، کرۆکۆدایڵ دەندی، پریسێلا شاژنی بیابان، گالیپۆلی، مەدمەکس، شاین.

مۆسیقا، سەما و نمایش

دیمەنێکی خانەی ئۆپێرای شاری سیدنی

کۆنترین شێوازی مۆسیقا لە ئوسترالیا هی خەڵکانی خۆجێیی ئەم وڵاتەیە، مۆسیقاگەڵێک بە ناوەڕۆکی کۆمەڵایەتی و ئایینی. لە درێژایی کۆبوونەوەکانی خۆجێییەکان کە «کوروبوری» پێ دەوترێ ، سەما و ئاواز بەشێکی گرینگی کۆبوونەوەکانە. لە بۆنەو جەژنە ئایینیەکان دا، سروودەکان رۆحی خۆجێییە جیاوازەکان بەیەکەوە گرێ دەدات کە پێی دەڵێن «کاتی خەیاڵاوی». خۆجێیەکان باوەڕیان وایە کە لە ڕابردووی دوور دا،لە کاتێکی خەیاڵی چەند سروودێک وتراون کە بوو بە هۆکارێک بۆ ژیان بەخشین بە ڕۆحەکانی سەر زەوی، ئەمڕۆکە ئەم ئاوازانە لە ڕێوڕەسمی ئایینی و بۆ دڕێژە و گەشەی ژیانی گژ و گیاو ئاژەڵان دەخوێندرێنەوە.

مێژووی مۆسیقای ئورووپایی لە ئوسترالیا دەگەڕێتەوە ساتەوەختی نیشتەجێ بوونی بریتانیەکان لەم کیشوەرە دا کە لەگەڵ خۆیان ئاوازە بە کۆمەڵەکانیشیان هێنان. ئەمڕۆکە هەر شارێکی گەورە، خاوەنی هۆڵی ئۆرکێستر و ئۆپێرایە وێڕای کۆمپانیای ڕادیۆیی ئوسترالیا. ئەستێرە و گەورەی مۆسیقایی و ڕێبەری ئۆرکێستری بە ناوبانگ لە سرەتاسەری جیهان بەردەوام دەچنە ئوسترالیا و کۆبوونەوە دەکەن. ئوسترالیا لە ڕێگەی دەنگی پاک و بێ هاوتای «نێلی مێلبا» و «جان ساترلەند» بۆمۆسیقای جیهان هەوڵێ کۆکردنەوەی یارمەتی ماددی دەدات. ئوسترالیا لە بواری مۆسیقای خەڵکی (پاپڕاک و مێتاڵ هونەرمەندی ناوداری هەیە. گرووپی مێتاڵی ئەی‌سی/دی‌سی (AC/DC) و گۆرانیبێژی بەناوبانگی پاپ کایلی مینۆگ لەمانن. کایلی مینۆگ کە ئێستاکە نیشتەجێێ بریتانیایە لە ساڵی ٢٠٠٧ «نیشانی ئیمپراتۆری بریتانیا» (OBE)ی لە شاژن ئێلیزابێتی دووەم وەرگرت بە هۆی ئەو خزمەتە گرینگانەی بە بواری هونەری مۆسیقای کردووە.[٢٠][٢١] هەروەها ئەم خانمە لە بەشێک لەسێریاڵی پڕبینەری «دوکتۆر هوو» (Doctor Who) بەشداری کرد کە لە شەوی کریسماسی ٢٠٠٧ لە کەناڵێ بی بی سی بڵاو بوویەوە.[٢٢]

هەروەها گرووپی بەناوبانگی پاپ، فایڤ سیکێندز ئاف سامێر بنەچەی ئوسترالی هەیە و لە سیدنی وەدی هاتووە.

سەمای بالێی کلاسیک لە لایەن سەماکارێکی بەناوبانگی لۆکاڵی بە ناوی «لۆرد رابێرت هێڵپمەن» هاتە ئوسترالیا. ئەم یەکێکە لە بناخەداڕێژانی سەمای بالێ بە تایبەتی هی کلاسیک لە ئوسترالیا دا.


وەرزش

وەرزش لە ئوسترالیا دا بە شێوەیەکی گرینگ و بەربڵاو ئەنجام دەدرێ بووەتە بەشێک لە ژیان و چاندی خەڵکەکەی. ئوسترالیا یەکێکە لە میدالیاهێنەرترین وڵاتەکان ئۆڵەمپیک. شاری مێلبۆرن وەکوو پایتەختی وەرزشی ئوسترالیا و خاوەنی نازناوی «شاری کۆتایی وەرزشی جیهان»، هەموو ساڵێک میوانی زۆرێک له ڕووداوه گرینگه وەرزشیەکانی جیهانه. وەکوو پێشبڕکێکانی ئۆتۆمبێلی فۆرمیوولا وان Australian F1 Grand Prix، کەرنەڤاڵی بەناوبانگی ئەسبسواری مێلبۆرن کاپ Melbourn Cup و هەروەها پێشبرکێ جیهانیەکانی تێنسی ئازادی ئوسترالیا Australian Open.

ئۆڵەمپیکی هاوینەی ١٩٥٦ و یاریەک هاوقزانجەکانی ٢٠٠٦ لەم شاره بەڕێوه چوون.

ئەم وەرزیشانەی جاماوەرێکی زۆر بەدوایان دایە لەم وڵاتە بریتین لە: ڕاگبی ١٥ کەسی، ڕاگبی ١٣ کەسی، تۆپی پێی ئوسترالی (شێوازێکی تپانەی وەکوو ڕەگبیکریکێت و تۆپی سەبەتە. جگە لەمە یانەی نیشتیمانی هۆکی سەر چێمەن، واتیڕپۆلۆ و بالەی کەناراوی ئافرەتانی ئەم وڵاتە لە نێو باشترین یانەکانی جیهان دانە.

ئوسترالیەکان لە هەندێ وەرزیشی تاکەکسی وەکوو گۆڵف، مەلە و وەرزشە ئاویەکانی تر، تێنیس و سکواش دا هاوتای وڵاتە پلە یەکەکانی جیهان دان.

لە ساڵانی ڕابردوو دا هەوڵێکی زۆر بۆ پەرەسەندنی وەرزشی تۆپی پێی ئەم وڵاتە کراوە.[٢٣] لە دەیەی ١٩٩٠ ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانە گرینگەکانی ئوسترالیا لە خولی نایابی ئینگلتەرا دا یاری دەکەن. لەمانە هەری کیووڵ، مارک بۆسنیچ و مارک ڤیدۆکا.

ئوسترالیا میوانداری دوو خوولی ئۆڵەمپیکی ١٩٥٦ی مێلبۆرن و ئۆڵەمپیکی ٢٠٠٠ی سیدنی بووە و یەکێک بووە لەم شەش وڵاتەی کە زیاتر لە جارێک میوانداری ئۆڵەمپیک بوون. ئەم وڵاتە لە هەموو خوولەکانی ئۆڵەمپیک دا بەشدار بووە و ژیاتر لە هەموو شتێک دا لە مەلە و ڕاکردن و مەیدان سەرکەوتوو بووە، لەگەڵ ئەوەی لە سەوڵ لێدان، پاسکیل سواری و ئەسپ سواری دا سەرکەوتنی هەبووە. داوێن فریزێر، موورای ڕۆز، یان تۆرپ، گرانت هەکێت و سوزی ئۆنیڵ لە مەلەوانی دا مارجوری جەکسۆن بێتی کاتبێرت، هێرب ئێلیۆت و ڕان کلارک لە ڕاکردن و مەیدان دا لە سەرکەتووترین وەرزشوانە ئوسترالیەکانن. بەشکۆترین سەرکەوتنی ئەم وڵاتە لە ئۆڵەمپیکی سیدنی ڕووی دا کە ٥٨ مەدالیایان بردەوە لەوانە ١٦ی زێڕ لە بیست بابەت دا. لە ئۆڵەمپیکی ئاتێن یش دا بە ١٧ مەدالیا پلەی چووارەمی مەدالیاکانی کردە هی خۆی.[٢٤]

یاریەکانی وڵاتە هاوسوودەکان تا ئێستا ٤ جار لە ئسترالیا دا بەڕێوەچووە، ١٩٣٨ لە سیدنی، ١٩٦٢ لە پێرس، ١٩٨٢ لە بریزبێن و ٢٠٠٦ لە مێلبۆرن. ئوسترالیا بە ١٠ قاڕەمانی و لە ١٨ خوولی ئەم یاریانە دا لە خشتەی مەدالیاکان دا باشترین ئەنجامی وەرگرتووە.

هەروەها پێشبرکێکانی نێودەوڵەتی تێنیسی ئازادی ئوسترالیا هەمووساڵێک لە مێلبۆرن بەڕێوەدەچی، یەکێک لە ٤ گرەند سلەمی تێنیسە، کاپی ئەسپ سواری مێلبۆرنیش وەکوو یەکێکە لە پڕجەماوەرترین یاریەکانی ئوسترالیایە.

ژینگە

کوالایەک لەسەر داری ئۆکالیپتوس وەک بەشێک لە نیشانی ژینگەی ئوسترالیا

وتارە پەیوەندیدارەکان

سەرچاوەکان

  • Australia - Culture Smart: a quick guide to customs and etiquette, Travelers' Tales Guides,
  1. ^ See entry in the Macquarie Dictionary.
  2. ^ Collins English Dictionary. Bishopbriggs, Glasgow: HarperCollins. 2009. p. 18. ISBN 978-0-00-786171-2.
  3. ^ ئ ا ب پ "Australia". International Monetary Fund. April 2015. Retrieved 25 April 2015.
  4. ^ Nova Hollandia
  5. ^ Dampier, William,(1981) A voyage to New Holland: the English voyage of discovery to the South Seas in 1699 edited with an introduction by James Spencer. Gloucester: Alan Sutton. ISBN 0-904387-75-5
  6. ^ https://www.cia.gov/library/publications/the-world-factbook/geos/as.html
  7. ^ World Atlas
  8. ^ جوگرافیای ئوسترالیا لە ویکی ئینگلیزی
  9. ^ Lambertini, A Naturalist's Guide to the Tropics, excerpt at www.press.uchicago.edu
  10. ^ [http://www.abs.gov.au/ausstats/[email protected]/94713ad445ff1425ca25682000192af2/1647509ef7e25faaca2568a900154b63?OpenDocument فەرمانگەی ئاماری ئوسترالیا ١٢ی مەی ٢٠٠٧
  11. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Indigenous_Australians
  12. ^ ئاماری شوێنکەوتووانی ئایینە جیاوازەکان لە ئوسترالیا - ٢٠٠١
  13. ^ "Liveability ranking: Urban idylls
  14. ^ کشتو کاڵ لە ئوسترالیا لە ویکی ئینگلیزیەوە
  15. ^ بەرەهەمی گشتی نیشتیمانی وڵاتان لە ساڵی ٢٠٠٥ داڕاپۆڕتی بانکی جیهانی
  16. ^ بنەمای پەرەسەندنی مرۆڤی وڵاتان لە ساڵی ٢٠٠٦ بنەمای پەرەسەندنی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان
  17. ^ Prime Minister of Australia: Biography ٥ی تەممووزی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥
  18. ^ دۆڕانی هۆوارد لە هەڵبژاردنەکانی ئوسترالیا فردا نیوز.
  19. ^ Julia Gillard becomes prime minister ٢ی ئایاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ The Orders of Chivalry ١٩ی ئابی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ BBC NEWS | Entertainment | Minogue tops showbiz honours list
  22. ^ BBC - Doctor Who - News - Kylie Minogue OBE ٤ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ تۆپانە لە ئوسترالیا لە ویکی ئینگلیزیەوە
  24. ^ [https://web.archive.org/web/20080810053551/http://results.beijing2008.cn/WRM/ENG/BIO/NOC/AUS.shtml NOC Biography, AustraliaAUS - Australia] Beijing 2008 website



ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref> بۆ گرووپێک بەناوی «N» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="N"/> نەدۆزرایەوە