دەروازە:ئیسرائیل
دەروازەی ئیسرائیلبەخێربێن بۆ دەروازەی ئیسرائیل
ברוכים הבאים לשער ישראל مرحباّ بِكم في بـوابة إسرائيل ئیسرائیل (بە عیبری: יִשְׂרָאֵל، بە عەرەبی: إسرائیل، بە ئینگلیزی: Israel)، بەفەرمیی وڵاتی ئیسرائیل (מְדִינַת יִשְׂרָאֵל)، دەوڵەتێکە دەکەوێتە ڕۆژاوای ئاسیاوە، و ئەکەوێتە سەر کەناری ڕۆژاوای دەریای ناوەڕاست، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ لوبنان، لە باکووری رۆژاواوە لەگەڵ سووریا و لە رۆژھەڵاتەوە لەگەڵ زیفەی ڕۆژاوایی فەلەستین و ئوردن و لە باشوورەوە لەگەڵ کەرتی غەززەی فەلەستینی و میسر دا سنووری ھەیە. وڵاتی ئیسرائیل لە ١٤ی ئایاری ١٩٤٨ دامەزرا، کە لەلایەن ئەنجومەنی جوولەکەی زایۆنیزمەوە راگەیەندرا لە فەلەستین، لەڕۆژی ئەنجام گەیەندراوی داواکاریی بەریتانیی، بەپێی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیاری بەریتانیا، لەژێر سێبەری شەڕ و ناکۆکیی جوو و عەرەب، بووە ھۆی نسکۆی فەلەستینیی، کە بووە ھۆی لەناوچوون و داڕووخانی گەلێک شار و دێی فەلەستین، و بەھاندانی ھەندێک لە سووپا عەرەبییەکانەوە کە داوایان لە فەلەستینییەکان کرد کە شوێنەکانییان بەجێ بھڵێن بە بیانووی پاکژکردنیان، بەجۆرێ کە دانیشتووانی ئەو شوێنانە وەک پەنابەر چوونە کەناری رۆژاوا و کەرتی غەززە و ھەندێک وڵاتی عەرەبیی تریش. وڵاتی ئیسرائیل ڕاگەیەندرا بەمەبەستی وەرگرتن و پێشوازییکردن لەو جوولەکانە کە دەرکرا بوون و رۆیشتبوون لە رۆژھەڵاتی ئەورووپا لەکاتی شەڕی جیھانیی دووەم و نیشتەجێ و نیشتمانیی کردنییان لە وڵاتێکی جوولەکەیی دا، ھەروەھا وەرگرتنی جوو لە ھەموو سەرانسەری جیھاندا. وتاری ھەڵبژێردراوئورشەلیم یان قودس (بە ئینگلیزی: Jerusalem، بە عەرەبی: القُدس) و گرنگییەکی زۆری ھەیە لە ڕووی ئایینی و ئابوورییەوە؛ و قورسایی ڕۆژھەڵاتی ناوینە، لە زمانی عەرەبی بە چەندین ناوی تر دەناسرێت وەکو: بیت المقدس، القدس الشریف، وأولی القبلتین. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
ژیاننامەی ھەڵبژێردراوبێنیامین نێتانیاھو (بە عیبری: בנימין נתניהו؛ لەدایکبووی ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٩ لە تێل ئاڤیڤ) سیاسەتوانێکی ئیسرائیلییە کە لە ئێستادا وەک سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کار دەکات. ئەو لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٦ ھەتا ٦ی تەممووزی ١٩٩٩ بۆ جاری یەکەم، ٣١ی ئازاری ٢٠٠٩ ھەتا ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بۆ جاری دووەم و ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھەتا ئێستا بۆ جاری سێیەم پۆستی سەرۆکایەتیی وەزیرانی پێبووە. نێتانیاھو سکرتێری گشتیی پارتی ڕاستڕەوی لیکوودە. ئەو یەکەمین سەرۆک وەزیرانی لەدایکبووی وڵاتی ئیسرائیلە و ھەروەھا لە مێژووی ئەو وڵاتەدا زۆرترین ماوەی سەرۆکایەتیی وەزیرانی پێبووە. وتەی ھەڵبژێردراو
پۆلەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکانویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |